ئه‌م جاره، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان تێیكه‌وتووه قوڵبونی كێشه نێوخۆییه‌كانیانه، به‌هه‌ندێك جیاوازیه‌وه، زیاتر بارودۆخ و وه‌زعی پێش جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی زه‌مانی شاخ دێنێته‌وه یاد زۆرێك له شۆرشگێران و چاودێرانی مێژووی شۆرشی نوێ، به‌وجیاوازیه‌ی له هه‌ردو باری بارودۆخه خودی و بابه‌تیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئامانج و مه‌به‌ست و كاه‌ركته‌ره‌كانی ئه‌و كێشه‌و ململانێیانه، ئه‌مرۆ زیاتر شتی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تێكه‌وتووه. ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیست ئه‌وكات زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی له ململانێی یه‌كێتی و پارتی نه‌دابێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له ئارادایه و به شێوه‌یه‌كی كاتی به رێگه‌یه‌كی خرابتر له‌وه‌ی له ئارادایه خه‌ریكه به‌ره‌و هێوربونه‌وه ده‌چێت. ململانێی ناوه‌ندی بریار به هه‌ردو به‌شه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ی پێ ی ده‌وترێت زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی به جیاوازی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م به‌شه‌شه‌وه و به پێی دیدگایان بۆ مه‌سه‌له‌كان و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتی و گۆران و ركابه‌ری سه‌ركرده‌كانی ئه‌م چه‌ند باڵه و سه‌ركردایه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش خه‌ریكه پاڵ به یه‌كێتیه‌وه ده‌نێت دووباره له پارتی نزیك بێته‌وه و هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌كه‌ڵیدا ببه‌ستێت كه له دواجاردا سه‌رتاپا له قازانجی تاكلایه‌نه‌ی پارتی بكه‌وێته‌وه و به‌س و یه‌كێتی وه‌ك پێشتر به هه‌گبه‌ی به‌تاڵه‌وه لێی ده‌ربچێت.
ئێستاش پاش جموجۆڵی سه‌رجه‌م جه‌مسه‌ره‌كان و هاتنه ئارای فشاری به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌لایه‌نه ته‌سكه‌كه‌ی سه‌رانی باڵه‌كانی یه‌كێتی، له‌دووره‌وه مه‌یلی دووباره هاوپه‌یمانی حزبی له‌گه‌ڵ حزبێكی وه‌ك پارتی، كه تا چه‌ند درێژ بێت به ته‌كه‌تیكی ده‌مێنێته‌وه نه‌ك ببێته ستراتیجی و، پارتی له هه‌لی گونجاو ده‌گه‌رێت كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی بكاته پاشكۆی به‌رده‌وامی خۆی وه‌ك له‌و ماوه‌یه‌ی به‌رێوه‌بردنی به‌ناو سیستمی فیفتی به فیفتی به‌رێوه‌چوو، تادواجار پارتی زاڵبونی خۆی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا سه‌پاند و ئه‌م هه‌موو كێشه‌و بێشه‌ی لێكه‌وته‌وه و گۆرانیش ئه‌گه‌ر بۆ كۆی گشتی مه‌سه‌له‌ی ململانێی مه‌ده‌نی و به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسی و ئازادی و هاتنه ئارای ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه قازانجێكی هه‌بوو به‌لام یارمه‌تیده‌ری ناراسته‌وخۆی زیاتر زاڵبونی پارتی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بوو.
پاش ئه‌و هه‌موو ئاڵوگۆره‌ی وه‌زعه سیاسیه‌كه و گۆرانی هاوكێشه نێوخۆییه‌كان و ره‌فتاری پارتی به‌م شێوه‌یه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بینیمان، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك بیر بكاته‌وه كه له رووی سترایتجیه‌وه كام هه‌نگاو و ره‌فتار له‌قازانجی ئه‌م حزبه ده‌كه‌وێته‌وه نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و قۆناغێكی دیاریكراو. بۆیه ئه‌گه‌ر گۆران و یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاكانی جیابونه‌وه و دامه‌زراندنی گۆران‌دا به خراپی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆی گشتی وه‌زعی نێوخۆ و یه‌كتردا كردبێت و پارتیش به خراپی قازانجی لیچ كردبێت، ئه‌وا له بنه‌ره‌تدا هه‌ردوولا ئه‌وه‌نده له‌رووی فكر و بیروبۆچون و مێژووه‌وه له ناخدا له‌یه‌ك نزیكن ئه‌وه‌نده له پارتی نزیك نین. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی بهێڵێت، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا به قوڵی بیر له‌و ره‌فتاره بكه‌نه‌وه كه نزیكبونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر نه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا له باری دوورمه‌ودادا چه‌ند له‌قازانجی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا یان به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ یارتی هه‌موو ئامانجێكی لێكدابرانی یه‌كێتی له گ و ران بێت وه‌ك پێشتر هه‌وڵی لێكدابرانی گۆرانی له یه‌كێتی دا و هه‌وڵی ئه‌وه‌شی دا كه له‌سه‌ر حسابی یاسا و ریسا و باری گشتی خه‌ڵك و سیستمی سیاسی گۆران بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و له بنه‌ره‌ته‌وه له یه‌كێتیی دایبرێت، به‌ڵام له دواجاردا شكستی هێنا. ئه‌مرۆ پارتی یاریه‌كی زۆر خه‌ته‌رناك به هه‌ردوو لا ده‌كات و وا خه‌ریكه قۆناغه كاتیه‌كه به یه‌كێتی بباته سه‌ر تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌ی له دواجاردا بۆ پرسی كوردستان به گشتی له‌باره‌ی سیستمی سیاسی و دیموكراسیه‌ت و دوا رۆژی میله‌ته‌وه پێویسته و كۆتوبه‌ند ناخاته رێگه‌ی راستی ئازادی میله‌ت و ده‌ربازبون له حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و تاك حزبی و خه‌ڵكی موحافزكار، نزیكبونه‌وه و هاوپه‌یمانی تاراده‌ی یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆرانه بۆ ده‌ربازكردنی قۆناغه‌كه و، نه‌هێشتنی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك هه‌نگاو و ئامانجی پارتیه كه له‌م كاته‌دا ده‌یه‌وێت به یه‌كێتی جێبه‌جێی بكات و زاڵبونی هه‌میشه‌یی خۆی بسه‌پێنێت. بۆیه، زۆر پێویسته كادر و لایه‌نگران و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان له ریزه‌كانی یه‌كێتی و گۆران، پێش ئه‌وه‌ی خه‌می یه‌كێتی و گۆران بخۆن با باش بزانن ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مرۆ له لایه‌ن پارتیه‌وه له ئارادایه له دوارۆژدا له زه‌ره‌ری كۆی گشتی پرسی كورد ده‌كه‌وێته‌وه و، ئه‌گه‌ر ئێستا له قۆناغێكی راگوزه‌ر به سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی ته‌سكپه‌رست كۆتایی بێت، ئه‌وا قه‌یران و كێشه‌كان و گرفتی حوكمی ره‌شید زیاتر چه‌ق ده‌به‌ستێت و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ته‌سكبیرانی یه‌كێتی و پارتی به ته‌نها مه‌یسه‌ر ده‌بێت و، ئه‌مه‌ش له زه‌ره‌ری كۆی گشتی سه‌رجه‌م پرسه‌كه‌ی كوردستانه و ته‌نها به هه‌نگاوی عاقڵانه و هه‌ماهه‌نگی و سیاسه‌تی دووربینی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتی و گۆران پێكه‌وه ده‌توانرێت رێگه له‌مه‌رامی ته‌سكبینی پارتی بگیرێت، كه ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره دیسان به یه‌كێتی جێبه‌جێی بكات. بۆیه باشترین رێگه جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆرانه له‌م كاته‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.