بنەماكانی پەیامنێری سەركەوتوو ... نەجات روستی
پەیامنێری ڕۆژنامەوان هەواڵ دەرێكی نیودەوڵەتی یە هەواڵ و بابەت دەبەخشێ بەو كەناڵانەی كە كاری ڕاگەیاندن دەكەن (ڕۆژنامە ،ئاژانس ،ئیزگە ،تەلەفزیۆن .......هتد) بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆ و پێناوێك بەكاردێنێ كە بێگومان دەبێ گونجاو بێ لەگەڵا ئەو بابەتەی كە دەنێردرێ یان لەگەڵا ئەو پەیڤینە بێت كە لەگەڵا بەر پرسەكەدا دەكرێ .
ئەگەر پەیامنێری (ڕادیۆ) بوو ئەوا تەلەفۆن یان كاسێتی تۆمار بەكاردێنێ ،ئەگەر پەیامنێری (ڕادیۆ) بوو ئەوا تەلەفۆن و بروسكە و تلكس بەكاردەهێنێ گەر پەیامنێری ڕۆژنامەش بوو ئەوا سەرجەمی ئەو هۆیانە بەكاردەهێنێ سەرباری پۆستی تۆماركراو پۆستی دبلۆماسی تایبەت .
ئەو مەرجانەی پێویستە پەیامنێری ڕۆژنامەنووسی هەیبێت :-
ئەو كارەی پەیامنێری ڕۆژنامەنووسی پَی هەڵدەستێت كارێكی ئاسایی نی یە بگرە جۆرێكی تایبەتە لە كاركردن كە پێویستی بە بوێری و ژیری و ووردبینی یەوە هەیە و هەروەها خاوەنی ئەم كارە دەبێ توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگ و چەڵەمانە و ماندووبوونی هەبێت كە دێنەڕێی ئەمە سەرەڕای شارەزایی یەكی باش لە بواری زانستی ڕۆژنامەنووسی و چۆنێتی بەكارهێنانی هەموو پێناوەكانی گەیاندنیش .
ئەو مەرجانەی پێویستە لە پەیامنێردا هەبن بریتین لە :-
پێویستە پەیامنێر ڕۆشنبیرێكی گشتی فراوانی هەبێ و شارەزایەكی باشیشی لەمەڕ كارەكەی هەبێت .
دەبێت پەیامنێر ووردبین و تیژڕەو بێت لە چۆنێتی دەستكەوتنی هەواڵ یاخود لە بەدواداچوونی نووسینی بابەتێك دا ژیر و لێهاتووبێت زمان شیرین بێت بزانێ چۆن هاوڕێ بۆ خۆی پەیدا دەكات، بەڕووكەشێكی شیاوەوە خۆی بنوێنێ لەسەرجەم هونەرەكانی ژیان لێزان بێت ڕاستگۆ بێت لە كارەكەیداو متمانەپێكراو بێت .
پێویستە پەیامنێر توانای لێخوڕینی ئوتومبێل و پاسكیل و ماتۆڕی هەبێت ، چونكە ئەم كەسایەتی یە لە میانەی ئەنجام گەیاندنی كارەكەی زوو زوو پێویستی بەوە دەبێت لە جێگایەكەوە بڕواتە جێگایەكی ترەوە بۆیە پێویستی بە هۆیەكی خێرا یان تایبەتی گواستنەوە هەیە لەوانەیە هۆیەكانی تری گواستنەوەی وەك تاكسی لە هەندێك ناوچەی جیهان دا یان هەندێك بارودۆخ دا هاتوچۆ و گواستنەوە بە هۆی ئوتومبێلەوە كارَكی سەختە ئەمەش بە هۆی ژینگە جوگرافیاكەی ئەو شوێنەوە بێت یاخود بەهۆی بارودۆخی ئاسایش یان ڕامیاری یەوە بێت هەر بۆیە لەم كاتەدا پەیامنێر هەوای یان ماتۆڕ تەنانەت ئەو ئاژنەش بەكاردێنێ كە بۆ هاتوچۆ دەست دەدات .
پێویستە پەیامنێر لە ڕووی جەستەو دەروونی یەوە ئامادەباشی خۆی وەربگرێت بۆ جێبەجێكردنی كارەكەی لەو جێیەی كە بۆی دەچێت (كەش و هەوا ، بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئاینی و ڕامیاری و ئابووری و ......هتد) چونكە جاری وا هەیە ئەم كەسایەتی یە دەنێردرێتە ناوچەیەك كە پلەی گەرماكەی زۆر بەرزە یان ساردە یاخود بۆ ووڵاتێك كە زۆر پەیوەستن بە ئاینەوە یان زۆر سەربەست و ئازادن لە هەڵس و كەوت و بە پێچەوانەوە .
پێویستە پەیامنێر زۆر بەباشی بە زمانی ئەو ووڵاتە بدوێ كە كاری تێدا دەكا سەرباری ئەمەش دوو زمانی جیهانی بزانێت بەلایەنی كەمەوە .
دەبێت پەیامنێر زۆر بەباشی ئاگاداری بارودۆخە ڕامیاری و ڕێسا و داب و نەریتەكان بكات .
لەبەر ئەوەی هەردەم ئەو ئەگەرە دەخرێتە پێش چاو كە پەیامنێر لەوانەیە دەست درێژی بكرێتە سەر لەلایەن ڕەگەز پەرستەكان و ڕق ئەستوورەكانەوە بۆیە پێویستە كە شارەزای هونەرەكانی بەرگری لە خۆكردنی هەبێت .
دەبێت زۆر وورد بێت لە باسەكانی دا ئاگادار و لێزانانە بێت دەربارەی ئەو باسەی لە بارەیەوە دەدوێت بەڕەچاوكردنی عورف و دبلۆماسی بابەتەكە زیاتر گوێگر بێت نەك قسەكەر .
وێنەگرێكی فۆتۆگرافی باش بێت لە زۆرترین ئامێرە باوەكانی وێنەگرتن شارەزا بێت .
ئەو فاكتەرانەی دەبنە سەركەوتنی پەیامنێر
پەیامنێری ڕۆژنامەنووس سەربازێكی پلە یەكە ،سەركەوتووترین پەیامنێریش ئەو كەسەیە كە متمانەی ئەو دەوڵەتە دەستەبەر بكا كە تێیدا كاردەكا .
پەیامنێری پاڵەوانیش دەتوانێت بۆ درێژترین ماوە لەو ووڵاتەدا بمێنێتەوە كە كاری تێدا دەكا نەك دوای ماوەیەكی زۆر كەم بگەڕێتەوە بۆ ووڵاتەكەی خۆی چونكە كەسێك بووە نەیتوانیوە خۆشەویستی ئەو كۆمەڵە بۆ خۆی دەستەبەر بكا .
پەیامنێر ئەو كەسەیە كە :-
1- لە نووسینەوەی ئەو مادەیەی بەردەستی ووردبین بێت و دڵنیابێت لەو ناو و ژمارە و زانیاریانەی كە باسیان لێوە دەكات .
2 . ئەرشیفێ دابنێ بۆ :-
- قۆناغەكانی گەشەسەندنی پەیوەندی یەكان لە نێوان دەوڵەتی خۆی و ئەو دەوڵەتەی كاری تێدا دەكا .
- بارودۆخە جیاوازەكانی ئەو دەوڵەتەی كاری تێدا دەكات (ڕامیاری ،ئابووری ،ڕۆشنبیری ......هتد .
- سەرجەم یاسا و ڕێسا شێواز بەندە (رەسمی) دەرچووكانە .
3. هاوڵاتی پەیدا كردن لەگەڵا ئەو كەسانەی سەرچاوەی هەواڵن (فەرمانبەرانی دەووڵەت ،
كەسێتی یە دبلۆماسی یەكان ، كەسایەتی یە ڕامیاری و كۆمەڵایەتی یەكان ،دامەزراومە
ڕۆژنامەنووسی یەكان) .
گوێبیستنی هەواڵنامەكانی ئەو دەوڵەتە بێت كەلە ئێزگەكان بڵاودەكرێتەوە ، ڕۆژنامە بخووێنێتەوە بەرنامە تەلەفزیۆنەكان تەماشا بكا .
زۆر بەباشی ئاگاداری :
دووری نێوان دەوڵەتەكەی خۆی و ئەو دەوڵەتە بێت كە كاری تێدا دەكا بۆ ئەوەی لە كاتێكی گونجاودا هەواڵا بگەیەنێتە ئەو ڕێكخراوەی كە دەوڵەتەكەی خۆی كاری بۆ دەكات .
چۆنیەتی و توانای پۆست و گەیاندن و هاتووچۆ و یاساكانی ئەو دەوڵەتە .
بەكارهێنانی تەلەفۆن و بروسكە و تلكس و سەرجەم هونەرەكانی تری گەیاندن .
ئەركەكانی پەیامنێری ڕۆژنامەنووس
پەیامنێری ئەركێكی زۆر گەورە و گرانی لەسەر شانە نە تەنها لە گەیاندنی هەواڵا و بابەتەكان دا خۆی نابینێتەوە ، بگرە لەوە زۆر فراوانترە چونكە پەیامنێر دیدی دەوڵەتی خۆیەتی لەو دەوڵەتەی كەكاری تێدا دەكات .
گرنگرترین بەرپرسیارێتی پەیامنێری ئەمانەن :-
1-بەدوادا چوونی بەردەوامی پەیوەندیەكانی نێوان دەوڵەتەكەی خۆی و ئەو دەوڵەتەی كە كاری تێدا دەكات .
2- ئاگادار سیاسەتی دەرەكی و ناوخۆی ئەو دەوڵەتە بێت كە كاری تێدا دەكات .
3-ئاگاداری ئەو كۆنگرە و ڕووداوە دەوڵەتیانە بێت كە لە دەوڵەتەكەدا ڕوو دەدەن كە پەیامنێر كاری تێدا دەكات .
4- گەر نێردراو شاندەكان لەلایەن دەوڵەتەكەی خۆیەوە بەكاری رسمی نێردرانە ئەو دەوڵەتەی كە پەیامنێر كاری تێدا دەكا ئەوا زانیاری و ڕێنمای یەكان پێشكەش بكات .
5-- گرنگترین زانیاری بداتە باڵوێزخانەی دەوڵەتەكەی لە ماوەی كاركردنی دا.
6 - ئەو بەدواداچوونانەی كە هەرسێ بڕگەی (3،2،1) دا هاتوون لەم شێوازانەی خوارەوەدا دەریان بخات .
- هەواڵی هەنووكەی .
- تیشك خستنە سەر ڕووداوەكە (تعلیق)
- لێكۆڵینەوە و ووتار .
- چیرۆكی ڕۆژنامەنووسی .
- دیمانەی ئێزگەی و فلیمی تەلەفزیۆنی و وێنەی فۆتۆگراف .
- زانیاری لە ئەرشیف دا .
7- ناساندنی لایەنە پەیوەندی دارەكان لەو دەوڵەتەدا بە بزووتنەوە و مەڵبەندەكانی ئەدەبی و هونەری و سیاسی و سەندیكاكان كە لەو ووڵاتە كار دەكەن .
--------------------------------
لە كتیبی "پەیامێری" نەجات روستی 2018