ماوه‌ی ساڵێكی ره‌به‌قه، فه‌رمانێك له لایه‌ن خه‌ڵكانی عالی نه‌سه‌ب له‌سه‌ر چاكسازی له‌كوردستاندا دراوه و، بهینهبهین و هه‌ر جاره‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی راستی له‌باره‌وه بدركێنرێت، ده‌نگ به‌رزده‌بێته‌وه و له كاتێكی دیاریكروای خۆیدا كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی پێی بێت له‌به‌رچه‌ندین هۆ، ئه‌م بابه‌ته دێته‌وه بیری ده‌سه‌ڵات و دوور له جه‌وهه‌ری پرسه‌كه كۆبونه‌وه‌ی حزبیی و فه‌رمانره‌وایی بۆده‌كه‌ن و دهامودهزگا حزبی و سێبه‌ره‌كانی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. ئه‌میش له پێناو كۆمه‌ڵێك ئامانجی لاوه‌كی: له‌وانه خۆده‌ربازكردن له فشاری جاده و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و نزیبكونهوهی یاده‌كان و كات كوشتن و له پێناو ئامانجێكی سیاسی رۆژانه و دوور له جه‌وهه‌ری خودی چاكسازی. ته‌ماشاده‌كه‌یت هه‌ندێك ده‌سته و خه‌ڵكانی سه‌ر به كۆمه‌ڵێك ده‌زگای بهناوسهربهخۆی له بنه‌ره‌تدا حزبی و بهموحاسهسه دروستكراوی ده‌سه‌ڵات و حزبه دهسترۆیشتوهكان، ده‌كه‌ونه جموجوڵ و باس وخواسی چاكسازی گه‌رم ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخرێته سه‌ر خودی برینه‌كان و ئاشكراكردنی چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان و گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌كی زانستی و واعقبینانه و دوور له ململانێی سیاسی، به شه‌رمه‌وه كۆبونه‌وه‌ی لاوه‌كی بۆ ده‌كه‌ن.
چاكسازی وه‌ك چه‌مكێكی هه‌مه‌گیری فراوان، یان به‌شێویه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و لادان و كه‌موكورتی و كێشه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌كات، یان به رێژه‌یه‌ك له بوارێكدا یا له‌سه‌رجه‌م بواره سه‌ره‌كیه‌كاندا گۆرینی راستورهوا و وه‌زعی ناله‌باری خه‌ڵك له‌لایه‌نی سیاسی و ئیداری و مالی و ته‌نانه‌ت رۆشنبیری و ئیخلاقیش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی سیستمێكی دیموكراسی و پێشكه‌وتنخوازانه‌یه.
وا ئێستا و ئا له‌م كاته‌دا ده‌نگی زوڵاڵی ده‌سه‌ڵات به‌رزبۆته‌وه و باس له چاكسازی ده‌كه‌ن!! ئه‌م جاره‌ش یان وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی تر موزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ناتوانن باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، یان له ژێر فشاری جاده نزیكبونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی كاتی شه‌ری داعش و هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و یاده‌كان و موژدهبهخشینهوهیه به خه‌ڵك و، له پێناو زه‌مینه‌سازی پێشوه‌خته‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده، یان ده‌یانه‌وێت به‌م بابه‌ته‌وه كێشه سه‌ره‌كیه ههرهگهورهكه، كه خۆی له سێ خاڵدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش به‌رجه‌سته‌كردنی پرسی سیستمی سیاسی په‌رله‌مانی و كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كاراكردنی په‌رله‌مانه، به باسكردنی شتی بچوك و لاوه‌كی و كۆبونه‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وردی خواره‌وه‌ی جۆگه‌ڵه ئاسای دوور له رووباره گه‌وره‌كه‌ی گه‌نده‌ڵیه به‌ربڵاوه‌كه، په‌رده‌پۆش بكه‌ن و خه‌ڵك مه‌شغوڵ بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت پرسه گه‌وره‌كان له‌بیری خه‌ڵك به‌رنه‌وه و به‌رده‌وام بن له سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ی قۆرخكاری و بێ یاسایی و نه‌بونی هیچ شتێكی شه‌رعی له كوردستاندا. ده‌یانه‌وێت تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆیان مه‌به‌ستیانه به‌رێی بكه‌ن.
ئه‌گینا چاكسازی وه‌ك پرسێكی فراوانی به‌رده‌وام مه‌رجی پێشوه‌خته و ئالیه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له زه‌مینه‌یه‌كی نه‌بونی ئه‌و مه‌رجانه‌ش له بنه‌ره‌تدا، له هه‌رێمی كوردستاندا بێ بنه‌ما و به روكه‌شانه باس له چاكسازی ده‌كرێت، ئه‌و واقیعه‌ش له ئه‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1-نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و باس نه‌كردنی بابه‌ت و پرس و كێشه‌كان وه‌ك خۆی.
2- نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی پاك و نه‌زیه كه متمانه‌پێكراو بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی.
3- نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی سه‌ربه‌خۆی دوور له سێبه‌ر و فه‌رمانی حزب و كه‌سایه‌تیه‌كان.
4-جگه له كۆبونه‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كی و قسه‌وباس و راپۆرتی زاره‌كی و به‌شداری خه‌ڵكی نابه‌رپرس و دوور له متمانه‌ی خه‌ڵك، هیچ ئالیه‌تێكی زانستیانه‌ی دروست و هیچ ئامرازێكی پێویست بۆ چاكسازی له ئارادا نیه.
5- نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی قۆناغه‌كه و گرنگی نه‌دان به كات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌بونی ته‌بایی و یه‌كریزی و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان، گه‌وره‌ترین گرفت و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م چاكسازی راسته‌قینه‌ی كوردستانه.
ئه‌وه‌ی پێویسته و له هیچ شوێنێك له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، كه كێ چاكسازی ده‌كات و كێ پێی ده‌كرێت و چۆن ده‌كرێت؟
له كوردستانی خۆماندا ده‌توانین بڵێین، له سێ رێگه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه ده‌كرێت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی پیاده بكه‌ین: یان ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عێكی متمانه‌پێكراوی زاهید و ده‌ست و داوێن پاك و دوور له گه‌نده‌ڵی و خاوه‌نی ده‌سته و تاقمی دڵسۆز و خه‌لكی ده‌وروبه‌ر خاوێن، ئه‌میش تا ئێستا له‌كوردستاندا نیه، یان له رێگه‌ی داموده‌زگای مه‌ده‌نی یان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز و كاریگه‌ر و باوه‌رپێكراوی سه‌ربه‌خۆی دوور له هه‌ژمونی حزب و كه‌سایه‌تیه دهسترۆیشتوهكان، كه ئه‌میش له‌م كاته‌دا له كوردستاندا بونی نیه، یان به په‌رله‌مانێكی كارای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و ته‌شریعی راسته‌قینه‌ی دوور له فه‌رمانی حزبی و كه‌سی، كه دیسان ئه‌میش بونی نیه.
بۆیه، ئه‌م قسه‌وباسه تازانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌رباره‌ی چاكسازی ده‌یبیستین، ته‌نها بۆ چه‌ند ئامانجێك نه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی خودی پرۆسه‌كه نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئیدعای چاكسازی ده‌كه‌ن به‌خۆیان له چاكسای زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و به هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه گه‌نده‌ڵیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵك و ئامانجه دوورمهوداكانیان ناپێكن. بۆیه چاكسازی به خه‌ڵك و داموده‌زگایه‌ك ده‌كرێت كه ده‌ستی له گهندهڵیهكاندا نه‌بێت، به لایه‌ن و كه‌س و حزبێك ده‌كرێت كه ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی چاكسازی هه‌بێت و راستگۆ بێت و تهكسبین و به‌رژه‌وه‌نخوازی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و نه‌رجسی نه‌بێت و كاری جدی بكات و دوور بێت له‌چه‌واشه‌كاری و به‌خۆی هۆكاری ئه‌م فه‌وزایه نه‌بێت كه له كوردستاندا هه‌یه. بۆیه، ئێستا و پێشوه‌خته به روونی ده‌یڵێم، به‌م ده‌سه‌ڵاته و به‌م پێكهاته و به‌م عه‌قڵیه‌ته فهرمانرهواییهی كوردستان و به‌م گه‌نده‌ڵكاری و مافیایه‌ی ته‌شه‌نه‌ی كردووه هیچ متمانه و باوهرێكم به‌وه نیه كه تاكه هه‌نگاوێكی چاكسازی راسته‌قینه دوور له پینه‌وپه‌رۆ جێبه‌جێ بكرێت.