به پێی راوبۆچون و مێژوو و بیروباوه‌ر و ره‌وتی ژیانی، ئه‌گه‌ر چی قه‌ناعه‌تم به‌وه‌یه كه خودی نه‌وشیروان موسته‌فا به‌خۆی باوه‌ری به ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عی شه‌خسی نیه بۆ كاروباری سیاسی، چ ئاینی یان مه‌زهه‌بی یان نه‌ته‌وه‌یی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م پرسه زۆر گرنگه‌ی كه قۆناغه‌كه پێویستی پێیه‌تی له فه‌رهه‌نگ و ره‌وتی ژیانی ئه‌ودا نه‌بووه و نیه و، به‌و شێوه‌یه بیری نه‌كردۆته‌وه په‌نا بۆ شتێك به‌رێت له تیۆری زانستیانه‌ی سیاسه‌تدا وه‌ك خاڵێكی ئاڵۆزبێت. سه‌ركرده‌ی پێشكه‌وتنخواز و دیموكراسی و ئازاد، باوه‌ری به وڵاتێكه كه له‌سه‌ر ره‌وتی داموده‌زگایی و دیموكراسی و مه‌ده‌نی بنیات نرابێت و، وا به ئاشكرا په‌نا بۆ كاری له‌م جۆره نابات. به‌ڵام ئه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه له‌م خامه‌یه و له‌م ئاسته‌ی هۆشیاری خه‌ڵك و رای گشتی و باوه‌ر و فێربون له‌سه‌ر په‌نا بردن و پشتبه‌ستن به ستونی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ملامنێی هه‌مه‌جۆره‌كان، ته‌نانه‌ت له باری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، چ جای ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تدا بێت، ئه‌وا ده‌توانرێت له روانگه‌ی قازانجه گشتیهكانیهوه نه‌وشیروان موسته‌فا به‌خۆی بیری لێبكاته‌وه و له‌م وه‌زع و ته‌مه‌ن و له‌و باره هه‌مه‌لایه‌نه ده‌گمه‌نه ئیجابیه‌ی ئه‌و تێدایه قسه‌ی تێدابكات ورۆڵی تێدا بگێرێت. به خوێندنه‌وه‌ی واقعی كوردستان، له زاڵبونی ناله‌باری ژیانی خه‌ڵك و ئاڵۆزیی سیاسی و تێكه‌ڵ بوونی پرسه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان و، هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی زۆری سه‌رجه‌م سه‌ركرده و لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆران و ئیسلامیه‌كان و، نه‌بونی فهرمانرهوایهتیهكی دیموكراسی و داموده‌زگه‌یی حه‌قانی و، له‌گه‌ڵ نه‌بونی هیچ مه‌رجه‌عێك له هیچ بوارێكدا به‌وانه‌شه‌وه كه مێژوویه‌كی دوورودرێژی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئاینیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌ماوه‌ی پێشوو به هیچ مه‌رجه‌عێكه‌وه، وای كردووه باورهمان به‌وه بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی گشتی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێین ئه‌م خاڵهواته بنیاتنانی مه‌رجه‌عی باورهپێكراوی شه‌خسی گونجاوه بۆ واقعی ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان و، نابێت پشتگوێ بخرێت، واته باوه‌رنه‌بونی به‌رهه‌می گوشاره‌ی بیروبۆچونی خه‌ڵك به هیچ جۆره مهرجهعیهتیهك و له سایه‌ی نه‌بونی دیموكراسی و داموده‌زگه‌یی و، زاڵبونی حزب و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه زیانی بۆ گه‌لی كوردستان بووه، واته نه پێشكه‌وتنخوازی و دیموكراسی سه‌قامگیر بووه و نه‌ش پێویستیه‌كانی ئه‌مری واقیع له‌و نێوه‌نده‌شدا مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی فه‌رزكردووه، بۆیه ده‌توانرێت له‌م كاته‌دا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی بێته ئاراوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ناره‌سمیش بێت به خۆرسك باوه‌ریان پێ بێت و، ئه‌گه‌ر به كرده‌یی سه‌ربه‌خۆیی حزبی و فكری خۆی بسه‌لمێنێت، خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژ و لایه‌نه‌كانه‌وه پشتی پێ ببه‌ستن و په‌نای بۆ ببه‌ن و ئه‌ویش به‌هه‌مان كاری راوێژكاری قسه‌ی خۆی بكات و رای خۆی ده‌ربرێت و، به ناراستهخۆش بێت، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندبوو ده‌بێته رێنیشانده‌ر و رێنوێنیكهری سیاسی له كوردستاندا، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه مه‌رجێكی ده‌وێت: ده‌بێت خه‌ڵكێكی خاوه‌ن مێژووی پاك و خاوێن و دهستو داوێن پاك و شۆرشگێر‌و رۆشنبیر و دڵسۆزی میله‌ت و خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێت و، كه‌سێكی رزگاربوو بێت له سه‌رجه‌م چوارچێوه‌كانی كاروباری حزبی و ململانێ هه‌مه‌جۆره‌كان، خه‌ڵكێك كه بیسه‌لمێنیت توانای مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و میله‌تێكی هه‌یه و، له را و بیروبۆچونهكانیدا سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م كێشه و پرسه گشتیه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی و كوردستانیبونی خۆی بسه‌لمێنێت، ئه‌مه جگه له وه‌ی هه‌ڵگری زۆرێك مه‌رجی شه‌خسی تر له ته‌مه‌ن و شاره‌زایی و بیروبۆچون كراوه و رابه‌ر بێت به‌واتای وشه‌كه.
به پێی ئه‌و مه‌رجانه و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كوردستان كه له‌به‌رچاودان، ده‌توانین كۆمه‌ڵێك كه‌س ریزبكه‌ین، له خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام له‌م كاته‌دا هه‌ریه‌كه‌و ناته‌واویه‌ك له مه‌رجه‌كان به سه‌ریدا ده‌سه‌پێت، بۆیه كه‌سایه‌تیه‌كی دیار ئه‌گه‌ر بتوانێت خۆی له حزبایه‌تی ته‌سك و به‌دوور بگرێت وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه و پابه‌ندنه‌بونی خۆی به هیچ حزبێكه‌وه بسه‌لمێنێت و، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی گشتی مێژویی و كوردستانی، نه‌وشیروان موسته‌فایه به‌و كۆمه‌ڵه مه‌رجانه و دوور كه‌وتنه‌وه له شته بچوكه‌كان و حزبایه‌تی كردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا به كرده‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌سپارده‌ی ده‌ستی سه‌ركرده‌كانی بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی هیچ حزبێك نه‌دات و بۆچونه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵك ده‌ربخات و له روانگه‌ی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌وه ره‌فتار بكات و خۆی له ملمانێ هه‌مه‌جۆره‌كان به‌دوور بگرێت، وه‌ك له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ری ده‌روات، ده‌توانم بڵێم به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تر كه هه‌ڵی گرتووه، جێگه‌ی گه‌وره‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ك مه‌رجه‌عێكی گشتی و باورهپێكراو له لای خه‌ڵك و له لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبه‌كانه‌وه جێگه‌ی ته‌قدیر ده‌بێت و رۆڵی باشترین مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردستان ده‌بینێت. ئه‌گینا هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی تر به‌قه‌د نه‌وشیروان موسته‌فا جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا به دۆست و دوژمنهكانیشیهوه، نه‌كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سیفه‌تی مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه و، بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و حزبه‌كان ئه‌وا به سه‌ربه‌خۆیی بونی رێگاكه‌ی ئاسان ده‌بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میاندا ئاسایی بكاته‌وه و نێوان حزبه‌كان رێكبخات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی و شه‌خسی تایبه‌ت به خۆی له‌و به‌ینه‌دا نامێنێت و تهمهنهكشی باش رێگه‌ی پێ ده‌دات و كارئاسانی بۆ ده‌كات كه قسه‌ی بیستراو بێت و ئه‌مه‌ش له خزمه‌ت كۆی گشتی پرسی كورد ده‌كه‌وێته‌وه. ده‌توانم بڵێم، ده‌توانرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه كه له قۆناغێكی تردا مه‌رجه‌عیه‌ت ببێته ده‌زگایه‌كی ره‌سمی و باورهپێكراو، ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێت كه له سه‌روی دهامودهزگا دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه بێت، هیوادارم ئه‌م پێشنیار و قسانه وه‌ك خۆی بخوێنرێته‌وه.