بەرەی گەل حزبێکی سیاسی سەربەخۆیە، بۆ ئامانجێکی گشتی دامەزراوە و هەولدەدات لە ڕێگای پڕۆسەی سیاسی گۆڕان لە سیستەمی سیاسی بکات، هیچ هێزێک لە کوردستان بەدووژمنی خۆی نازانێ و سەربەخۆیە، لەبنەماگشتیە نیشتمانی و نەتەوەیەکان هاوبەشی هەموو ئەو هێزانەیە کەدەیانەوێ بەشێوەیەکی دروست ئەو بنەمایانە بپارێزن. لە دید و تێڕوانین و بیرکردنەوەی سیاسی بۆ چارەسەری گشت کێشە و بابەتە بنەڕەتیەکان جیاوازی زۆرە لەگەل هێزە تەقلیدیەکان، دەستوور و بنەمای پێکەوە ژیان ڕێڕەوی کارکردنمانە، بۆیە داوا لەهەموو هاوهەلوێستانی بەرەی گەل دەکەین نەکەونە ژێر کاریگەر هیچ لایەنێک لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەی کۆنی ژەنگ هەلاتوو، چونکە سەرچاوەی بەرهەم هێنانی پڕوپاگەندەکان دەیانەوێ بەرەی گەل ڕاکێشنە ناو بازنەی ململانێ نادروستە تەقلیدیە مێژوویەکانی خۆیان. ئیرادەتان بەرزبێت. بەرەی گەل لەگەل یەکەم دەرکەوتنی بۆتە جێگای سەرنج و ویستی خەڵکێکی زۆری هەرێم، دلی زۆرانیشی توند کردووە، چونکە دەزانن بەرەی گەل هێزێکی ئامانج ڕونی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.