تا ئه‌م دواییه‌ش، روسیا به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی كورددا ده‌كرد، كه تا راده‌یه‌ك بێلایه‌نی پێوه‌دیار بوو، له‌به‌ر خاتری هیچ وڵاتێك و گه‌لێكی سه‌رده‌ست، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتی كوردی به ته‌واوی نه‌دا به‌ئه‌رزدا، واته سیاسه‌ته‌كانی به شێوه‌یك رێك ده‌سخت كه نه شیش بسوتێت و نه‌ش كه‌باب. تا ئه‌م دواییه‌ش و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان خۆی یخزێنێته باوه‌شی پۆتینه‌وه، روسیا لایه‌نگیریی هیچ لایه‌كی له‌م به‌ینه‌دا پێوه دیارنه‌بوو. به‌ڵام تۆ ته‌ماشای سیاسه‌تی رێوی ئاسایانه‌ی پۆتین بكه‌ن و له‌و رۆژه‌وه كه وای نیشاندا دۆستی نزیكی كورده و خه‌ریكی وه‌سف و مه‌دح كردنیه‌تی و حه‌زی له جلی كوردیه، له ره‌فتار و سیاسه‌تدا به‌رامبه‌ر پرسی كورد له كوردستانی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌ردوگان و توركیادا ده‌جوڵێته‌وه، واته ره‌فتار و كرداری پێچه‌وانه‌ی گوفتارهكانیه. ئه‌وه‌تا له شه‌ری شارۆچكه‌ی (الباب) به به‌شداریكردنی فرۆكه‌كانی له شه‌ردا و به بیانوی لێدانی داعش یارمه‌تی پێشخستنی هێزه‌كانی توركیا و یارمه‌تی راسته‌وخۆی توركیا ده‌دات و، له ده‌رئه‌نجامدا ئامانجه‌كانی توركیا جێبه‌جێده‌كات له رزگاردنی شارۆچكه‌ی باب نه‌ك تاكه مه‌به‌ست لێدانی داعش بێت، به‌ڵگو ئهموكردهوه ده‌بیته هۆكاری یارمه‌تیدانی توركیا له دابرانی رۆژهه‌ڵات له رۆژئاوای فورات و به‌زۆر به‌شداریكردنی توركیا له رزگاركردنی شاری ره‌ققه و له‌وێوه له ئامانجێكی سه‌ره‌كی كورد ده‌دات، ئه‌گه‌ر به ناراسته‌وخۆش بێت، ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی باڵاده‌ستی توركیا و په‌راوێزخستنی كورد له سوریا به گشتی و له كوردستانی رۆژئاوا به تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی تازه‌ی روسیادا ده‌رده‌كه‌وێت وجیاوازه له گه‌ڵ زه‌مانی شه‌ری سارددا، بۆچون و ره‌فتاره‌كانی پوتینه كه به جموجوڵی قه‌یسه‌ریه‌كانی زه‌مانی روسیای قه‌یسه‌ری ناسراوه و ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك به راسته‌خۆ به‌شداری ورده‌كاریه‌كانی دارشتن و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پۆتین جێبه‌جێی ده‌كات، له روانگه‌ی فرترو فێڵی موخابهراتیهوهیه و وه‌ك كه‌سایه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌یه راهاتووه.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا هه‌ندێك ئاماژه به گۆرانی سیاسه‌تی روسیا و لایه‌نگیریكردنی بۆ توركیا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی هاوكێشه‌كان و رۆڵی ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كورد و به‌تایبه‌تی كوردستانی رۆژئاوا‌و و هاوسه‌نگی له ره‌فتار و گوفتار به‌رامبه‌ر كوردی رۆژئاوا و توركیای ئه‌ندامی ناتۆ، وایكردووه كه روسیا ئه‌و كه‌لێنه بقۆزێته‌وه و، هه‌رچه‌ند وا باس ده‌كرێت سیاسه‌ته‌كانی به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌ڵام تا راده‌یه‌كی به‌رچاو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ره‌فتار ده‌كات و به كرده‌یی و پاش گۆرانكاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه و سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان و چاوتێبرینی بۆ هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك كه دژ به خواسته‌كانی گه‌لی كورد بوه‌ستێته‌وه، وایكردووه كه ته‌نانه‌ت لایه‌نگیری راسته‌خۆی روسیا بۆ توركیا ده‌ركه‌وێت، كه‌چی به ئاشكرا باسی ناكات و به زاره‌كی باسی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات.
بۆیه له‌م به‌ینه‌دا له‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوایه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ره‌فتار و بۆچونه‌كانی پۆتین بكه‌ن و وریای فرتوفێڵهكانی بن، كه به ئاشكرا له سه‌رجه‌م جیهاندا پیاده‌ی ده‌كات و باوه‌ر به شتی روكه‌ش و زاره‌كی نه‌كه‌ن.
مه‌به‌ستمان لێره ئه‌وه نیه كه متمانه‌ی ته‌واویان به ئه مریكا هه‌بێت و لایهنگیریهكی ره‌ها و كوێرانه‌ی ئه‌و بكه‌ن، مێژووی ئه‌و وڵاته‌ش پره له پشتكردنه هاورێ و دۆسته‌كانی و جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیچیتر ناخوێنیته‌وه، به‌ڵام له‌م قۆناغه و له نێو ئه‌م هاوكێشانه‌دا و به تایبه‌تی له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌كرێت رۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كانگیری سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوبهرژهوهندیخوازی له‌گه‌ڵ كورد دا له هه‌ماهه‌نگی كورد و روسیا بۆ كورد قازانجبه‌خشتر بێت. به‌ڵام پێویسته بوارێك بۆ هه‌موو گه‌رانه‌وه‌یه‌ك له رێره‌وی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت، واته ئه‌مریكا و روسیا له‌به‌رچاو بێت، ئه‌میش له‌و روانگه‌ی كه سیاسه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ روسیادا به ته‌كتیك ته‌ماشا ده‌كرێت و توركیا ناتوانێت به دابراوی خۆی له ئه‌مریكا به دوور بگرێت و له كۆتاییدا یان ده‌بێت له ناتۆ نه‌مێنێت یان له روسیا دوور بكه‌وێته‌وه. بۆ كوردیش گرنگه تاوه‌كو ئه‌و زه‌مه‌نه ئه‌و ئه‌گه‌رانه و كامه‌ی له قازانجی خۆیدایه له هه‌ر قۆناغێكدا وه‌ك خۆی بخوێنێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بجوڵێته‌وه و سیاسه‌تی رۆژ و ته‌كتیك پیاده بكات و پێداوییستیه گرنگه‌كانی دابین بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر راسته كه نه متمانه به روسیا ده‌كرێت و نه‌ش به ئه‌مریكا، كه له پێناو ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوكدا، له‌دواییدا پشتی هاوپه‌یمانانیان ئه‌ده‌ن به زه‌ویدا. له‌م كاته‌دا روسیا به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات، كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادایه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد دا بێت، ئه‌میش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه، هه‌وڵی ئیستغلالكردنی په‌یوه‌ندیه نابهجۆرهكانی ئه‌مریكا و توركیا و قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كه بۆ یه‌كجاری راكێشانی توركیا به‌ره‌و به‌ره‌كه‌ی خۆی و، هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شداریكردنی توركیا له به‌ره‌ی خۆی له سوریا له‌م قۆناغه‌دا و نزیك كردنه‌وه‌ی له‌ئێران و به‌هێزكردنی ئه‌م ئاراسته‌یه له‌سه‌ر حسابی به‌ره‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی و، هه‌وڵدان بۆ زیاتر گۆشهگیكردنی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه و خۆسه‌پاندن و زاڵبون به‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی و دوارۆژی ناوچه‌كه‌دا و، له‌م باره‌وه پۆتین تاراده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. بۆیه زۆر گرنگه بۆ كورد به تایبه‌تی له كوردستانی رۆژئاوادا، ره‌فتاری روسیا و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ پرسه‌كه‌یان وه‌ك خۆی و به‌جوانی ورد بخوێنێته‌وه نه‌ك گوفتاره‌كانی پۆتین و سیاسه‌تی زاره‌كی دوور له ئه‌رزی واقیع.