بۆچی كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا هه‌ره‌شه‌ی شه‌ری براكوژی بكه‌یت، بۆچی هه‌مان زمان و ته‌نانه‌ت وشه‌كانی توركیا دوباره بكه‌یته‌وه، بۆچی وا به ئاسانی سڵ له نه‌فره‌تی گه‌لی كوردستان نه‌كه‌یته‌وه و په‌یمان و قسه‌كانی پێشترتان له‌بیر كردبێت، كه وتتان شه‌ری براكوژی قه‌ت دووباره نابێته‌وه، ئایا ئه‌مه فه‌رمانی براگه‌وره‌یه، یان ناتوانن له قسه‌ی دره‌بچن و هه‌میشه ملدانواندن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی قارداش فه‌رزده‌كرێت بهسهرداندا و هه‌موو رێگایه‌كی بریاری سه‌ربه‌خۆیی لێ‌گرتوون.
ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا و، وا نزیكه موسڵ به ته‌واوه‌تی رزگار بێت، پاش ئه‌وه‌ی كاری حه‌له‌ب ته‌واو بوو و، هاوكێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك گۆران حاڵه‌ته‌كه وا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا به ناراسته‌وخۆش بێت سه‌پێنرا، كه به‌خۆی له‌سه‌ر ئه‌رز بێته پێشه‌وه و، گۆرانكاریه‌كان وا فه‌رزی كرد كه پرسیرزگاركردنی موسڵ به زوویی ته‌واو بێت، بۆیه دوا هه‌نگاوه‌كان به روونی ده‌ركه‌وتن و هه‌ر لایه‌ك رێگاكه‌ی لێ روون بووه‌وه جگه له كوردنهبێت.
ئه‌وه‌ی كه رێكه‌وت نیه، لێدوانی به‌رپرسانی كوردستان و توركیا و به تایبه‌تی ئه‌ردوگان له هه‌مان كاتدایه و بۆ هه‌مان مه‌به‌سته، ئایا به ههامههنگی بێت یان نا، ئه‌و ده‌ڵێت ناهێڵێت كیانێكی سه‌ربه‌خۆی نوێ له‌نزیك سنوره‌كانی له سوریا دروست بێت و رێگه‌ی لێده‌گرێ، ئه‌میش وه‌ك خزمه‌تكارێكی گوێرایه‌ڵ، لێدوانه كۆنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دوباره ده‌كاته‌وه كه نابێت په‌كه‌كه له شه‌نگاڵ بمێنێته‌وه. ئه‌و به هۆكاری دروستنه‌بونی هیلالی شیعه ده‌یداته قه‌ڵه‌م و ئه‌میش به نه‌هێشتنی گه‌رانه‌وه‌ی خهڵََََََََََََََََََََََََََََََََََََََكه مه‌ده‌نیه‌كه‌ی شه‌نگاڵ له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و، له بنه‌ره‌تدا جگه له نه‌هێشتنی گه‌یشتنی كورد به ئامانجه‌كه‌ی هیچ شتیكی تری له ژێردا نیه.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینیه‌كانی عاقڵمه‌ندان، كه ده‌بێت له‌م كاته‌دا هه‌ماهه‌نگی به ئاشكرا و نهێنی له نێوان لایه‌نه‌كانی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان هبێت و، به وردی سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان بخوێنرێته‌وه و، هه‌نگاوی پێویست له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه بنرێت بۆ به جوانی و سه‌لامه‌تی په‌رینه‌وه له‌م قۆناغهراگوزهره و هاتنه‌دی هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شێك له ئامانجه‌كان، كه‌چی به‌خۆت رێگر بیت له هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای روكردنه چاره‌سه‌ریی كۆتایی و له لایه‌كی تره‌وه لافوگهزافی سه‌ربه‌خۆیی لێبده‌یت. ئه‌مه چیی پێ ده‌ڵێن، جگه له نۆكه‌ری و خۆخستنه باوه‌شی داگیركه‌ران به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مانه و له پێناو مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سك، كه شایانی نه‌فره‌ت لێدكردن بیت.
ئه‌وه‌ی له كوردستانی باشوردا ده‌گوزه‌رێت جگه له ناكۆكی و گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و شڵه‌ژان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و شكست له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هیچ شتَكی تری ئه‌رێنیانه‌ی تێدانادۆزیتهوه كه له كۆتاههنگاوهكاندا به‌دیبێت و بهقزانجی گه‌لی كوردستان بكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی له كوردستانی رۆژئاوا‌و و باكوور له ئارادایه، تا ئێستا و تا راده‌یه‌كی باش هه‌نگاوی راستودروست و به‌ره‌وپێشچونی به‌كۆ پرسه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و به عاقڵانه سه‌ركردایه‌تی جهكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كه‌مدا. كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی له حاڵه‌تی خۆسركردندان كه قازانج و زیانیشی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كه. ئا له‌م باره‌دا، له‌م كاته زۆر هه‌ستیاره‌دا تۆ هه‌ره‌شه‌ی براكوژی بكه‌یت و پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ئه‌ردوگان بكه‌یت و خۆت وه‌ك به‌شێك له جه‌مسه‌رگیریه ئهقلیمیهكه جانێیت، بێ خوێندنه‌وه‌ی هیچ پێشهاتێك له‌مه‌ر كورد و به سیاسه‌ته كلاسیكیه كۆنه زیانبهخهشهكه بو پرسهسهرهكیهكهی ئه‌م میله‌ته، ئه‌مه چی ناوده‌نێیت جگه له ماڵوێرانی و نه‌زانی و نه‌بونی سه‌ركرده‌ی زانا و بلیمه‌ت كه كورد پێویستی پێی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له كوردستانی رۆژئاوا رویدا و به‌هۆی ریككه‌وتنه نێودهوڵهتیهكهوه و ملكه‌چی ئهدوگان بۆ روسیا، زیانێكی به‌رچاوی له پرسه ستراتیجیه‌كه‌ی كورد داوه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ خه‌تایه‌كی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی تێدانه‌بوو و، سه‌رئه‌نجامی هاوكێشه‌كان به‌م جۆره كه‌وته‌وه. به‌ڵام له كوردستانی باشووردا به نه‌زانین و زه‌لیلی و ناكۆكی نێوخۆیی حزب و سه‌ركرده‌كان، بونه هۆكاری پاشه‌كشه و، وا ئێستاش ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵه‌ی نابه‌جێی زیان له به‌شه‌كانی تریش بده‌ن. جا بۆیه جێگای قبوڵكردن نیه كه له‌م كاته‌دا ئاوا رهفتراێكی بنوێنرێت كه له سیفه‌تی جاشایه‌تی زیاتر هیچ شتێك شك نابه‌یت وه‌سفی ئه‌م جۆره سه‌ركردانه‌ی پێ بكه‌یت و، ده‌بێت سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان دژی بوه‌ستن و رێگه نه‌درێت له‌مه زیاتر زه‌ره‌ر له پرسه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان بده‌ن و، رێگا گه‌لێك هه‌ن بۆ به‌ربه‌ست خستنه‌پێش جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌ردوگان له رێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی باشووره‌وه، پێویسته بیری جدی لێ بكرێته‌وه.