سه‌ره‌تا به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موان و به ئومێدی ده‌رباز بوونی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له‌و قۆناغه سه‌خت وناهه‌مواره .
لێره‌دا نامه‌وێ هۆكاری په‌یدابوونی ئه‌و ڤایرۆسه و بڵابوونه‌وه‌ی به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ژماره‌ی قوربانیانی له هه‌موو جیهاندا باس بكه‌م، زۆری له‌سه‌ر ووتراوه‌و شیكردنه‌وه‌ی زۆری بۆ كراوه .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا خستنه ڕووی چه‌ند ڕاستیه‌كه‌بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌چێ ڕوون و ئاشكرا دیارن ومرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌ده‌ستیانه‌وه گیری خواردوه و كه‌مینه‌یه‌كیش كه ئه‌و ڕاستیانه‌یان د‌رك كردوه له خه‌باتدان بۆ گۆڕینی، چونكه سیستمی زاڵی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی به‌سه‌ر جیهاندا، واته سیستمی سه‌رمایه‌داری، به‌هه‌رهۆكارێك بۆی ڕه‌خسابێ وگونجابێ هه‌وڵیداوه ئه‌و ڕاستیانه په‌رده‌پۆش بكا وله زه‌ین وبه‌رچاوی كۆمه‌ڵگا دووریان بخاته‌وه. له‌و مه‌یدانه‌دا ده‌زگا زه‌به‌لاحه ئیعلامیه‌كان وهه‌ندێك داب و نه‌ریتی هه‌ڵقوڵاو له ده‌قه ئاینیه‌كان و زاڵ بوونیفه‌رهه‌نگێكی دواكه‌وتو به‌سه‌ر به‌شێك له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگای ئێمه، ده‌ور ونه‌خشی تایبه‌تیان گێڕاوه بۆ ئه‌و په‌رده پۆشیه. به‌شێك له‌و ڕاستیانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
یه‌كه‌م / ده‌وڵه‌تانی دنیا، له زلهێزه‌كانه‌وه بیگره بۆ مامناوه‌نده‌كان وتاده‌گاته ووڵاته هه‌ژاره‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی خۆیان چه‌ك وچۆڕیان هه‌یه‌كه به ملیاردها ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێ وبۆ كڕینیان ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر هه‌مووئه‌و چه‌كانه بخه‌یته سه‌ر یه‌ك، یاخود ته‌نیا چه‌كی ئۆتۆمی هه‌ندێك له ووڵاتان، پێیان ده‌كرێ له چه‌ند چركه‌یه‌كدا هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه نه‌یهێڵن!به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنێكی نادیاردا كه هه‌ڕه‌شه له‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كا زه‌بوون و ده‌سته‌وه‌ستان ڕاوه‌ستاون و چه‌كه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنادا جگه له ته‌نه‌كه‌یه‌كی شكاو‌و ژه‌نگاوی هیچی تر نیه. چونكه له ڕاستیدا ئه‌و چه‌كانه ته‌نیا وته‌نیا بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ دروستكراون !
دووه‌م / چاو خشاندنێكی كه‌م به‌سه‌ر بانكه زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان، بانكی نێو ده‌وڵه‌تی، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی تێیاندایه به ملیاردها ملیار ده‌خه‌مڵێندرێ و ده‌توانی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به‌ڵای برسیه‌تی كه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی كۆتایی پێبێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانه له‌به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا یه‌ك فلسی قه‌ڵب ناكا.
سێیه‌م / هه‌موومرۆڤایه‌تی په‌نای هێناوه بۆ سێكته‌ری عیلم و زانست و چاوه‌ڕێی زانایانه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، ئه‌و سیكته‌ره‌ی تا دوێنێ نیمچه پشت گوێ خرابوو، ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆی ته‌رخان ده‌كرا، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سه‌روه‌ت وسامانیشه‌وه، به‌به‌راورد به بودجه‌ی سه‌ربازی، نه‌یده‌كرده كه‌متر له سه‌د یه‌كی بودجه‌ی گشتی هه‌ر وڵاتێك، نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمان له‌به‌رلاوازی كه‌رتی گشتی، هه‌موو له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوهودراوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت، به جۆرێك مرۆڤی نه‌خۆش ده‌بێ بچێته تونێلێكه‌وه له‌و سه‌ری یا به مردویی بێته ده‌ر یا به گیرفانی به‌تاڵ و قه‌رز وقۆڵه.
چواره‌م / ئه‌و هه‌موو مزگه‌وت و كلیسا دروستكردنه، به‌تایبه‌ت له‌و ووڵاتانه‌ی به‌ده‌ست زاڵبوونی سیستمی ئاینیه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی ده‌ركه‌وت كه هیچ ده‌ردێكیان پێ ده‌وا ناكرێ ئه‌گه‌ر پێیان ته‌شه‌نه نه‌كرێ ! ئه‌و ڕاستیه باشتر ڕوون بۆوه كه نه‌خۆشخانه چ ڕۆلێكی هه‌یه له‌ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به به‌راورد به مزگه‌و ت وكڵێسا وشوێنه په‌رستگاكان.
پێنجه‌م / ووته مه‌سخه‌ره ئامێزه‌كانی دۆناڵد ترامپده‌رحه‌ق به‌چین، له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی كۆرۆنا، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی كه ئه‌م سیستمه بۆیه ئه‌مڕۆ وا كه‌وتۆته خۆی چونكه كۆرۆنا سه‌ر به هه‌موو كونێكدا ده‌كا و كه‌س بێبه‌ش ناكا، بۆئه‌و مرۆڤ ئامانجه جا له‌هه‌ر شوێنێك و هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌ك دا بێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ندێك له په‌تاكانی دیكه له‌ناوچه فه‌قیر نشینه‌كانی دنیا چڕ ببایه‌وه، ئه‌وا ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیانته‌نیا له په‌راوێزداو وه‌ك هه‌واڵێكی لاكه‌وته باسیان ده‌كرد، یا وه‌ك ترامپ ده‌یانكرده گاڵته‌جاڕی.
شه‌شه‌م / ئه‌و سیستمه نه‌گریسه هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه خوێن و ئێسقانی به‌شه‌ر، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش بهاڕێ، به‌ڵكو ژینگه‌شی لێپیس كردوین و ئاوهه‌وای زه‌وی به‌جۆرێكی خه‌ته‌رناك گۆڕیوه كه ڕه‌نگه پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی كه ژیان ئه‌سته‌م بێ تێیدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی كۆڕۆناوه كه هه‌موو كارگه‌كان دوكه‌ڵیان وه‌ستاوه، نه فرۆكه و نه ئوتومبێل نه شه‌مه‌نده‌فه‌ر جوڵه‌یان هه‌یه وه‌ك بڵێ ژینگه تۆڵه‌ی خۆی ده‌ستێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤیشه، سه‌رله‌نوێ و دووباره خۆی پاك ده‌كاته‌وه .
حه‌وته‌م / سه‌رنجێكی كورت بۆمان ده‌رده‌خاكه ئه‌م ووڵاتانه بۆ هاوكاری وكۆمه‌گی یه‌كتر له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌كانیان و مژینی شیله‌ی ژیانی كرێكاران و هه‌ژاران یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ڕان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساڵانه چه‌ندین گرد بوونه‌وهو كۆنگره ده‌به‌ستن له ژێر‌ناوی جیاوازدا، به‌ڵام بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كی ئاوا گه‌وره، هه‌ریه‌كه به‌جیا خه‌ریكی خۆیه‌تی و له ئاوازێك ده‌خوێنێ ! بۆ نمونه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی كاول كاری ووڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان، عێڕاق، سوریا، یه‌مه‌ن ولیبیا . . . . یه‌ك ده‌ست و یه‌كگرتوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تا ئیتالیا و ئیسپانیا له‌و بار‌و دۆخه قورسه‌دان و ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی كۆرۆنا، ده‌بینین هاوپه‌یمانه‌كانیان پشتیان تێكردونو ئاوڕیشیان لێناده‌نه‌وه !! چین و كوبا به هانایانه‌وه دێن !
هه‌شته‌م / سیستمی سه‌رمایه‌داری بۆ نزیك به چوار ده‌یه‌یه سیاسه‌تی نیولیبرالی گرتۆته به‌ر وزاڵیكردوه به سه‌ر جیهاندا كه له‌وێدا كه‌رتی تایبه‌ت وورده وورده هه‌موو سیكته‌ره ئابوری وخزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌ڵده‌لوشێ و كه‌رتی گشتی به‌ره‌و نه‌ما‌ن ده‌با و ڕوڵی ده‌وڵه‌تیشی كورتكردۆته‌وه ته‌نیا له پارێزگاری و ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵلوشینه و شانی پێ خاڵیكردۆته‌وه له هه‌موو به‌رپرسیاره‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا، لێره‌دا سه‌رمایه‌داران سه‌عاتی كار‌و كاری تاقه‌تپڕوكێن ده‌سه‌پێنن بێ هیچ ڕێگریه‌ك ودوا قه‌تره‌ی شیله‌ی ژیانی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش ده‌مژن و ده‌یكه‌نه سوود وقازانجی خۆیان و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاش له برسیه‌تی و ژیانی كوله‌مه‌رگیدا ڕاده‌گرن و ده‌وڵه تیش جگه له چاودێرێكی كوته‌ك به‌ده‌ست هیچ ڕۆڵێكی دیكه‌ی نیه‌و ده‌بێته دارده‌ستی سه‌رمایه‌داران وئه‌و هاوكێشه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ڕاده‌گرێ ! لاوازی كه‌رتی گشتی له‌بواری ته‌ندروستی و داڕمانی له‌به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ووبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا له سه‌رتاسه‌ری جیهان نمونه‌یه‌كی زیندوی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه.
كه‌واته ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بڵێین كۆرۆنا جگه له زیانه گه‌وره‌كانی، ئه‌و ڕاستیانه‌شی دووباره بۆ سه‌لماندینه‌وه، ڕاستیه‌ك كه ئاسان نه‌بوو به‌و شێوه‌یه لای زوربه‌مان قه‌ناعه‌تی پێبكرێ ببێته فاكتێكی سه‌لمێندراو، به‌واتایه‌كی كه كات و ساتی بۆ كورتكردینه‌وه تا ڕوی نگریسی ئه‌م سیستمه‌ما‌ن بۆ ده‌رخا و هانمانبدا كه ئیتر نابێ قۆناغی دوای كۆرۆنا قۆناغی پێش كۆرۆنا بێ و پێویسته نه‌خشه‌ی سیاسی دونیا دوای كۆرۆنا به‌ته‌وای بگۆڕدرێ وبه‌شه‌ریه‌ت له هه‌وڵی له‌گۆڕنانی ئه‌و سیستمه دا بێت كه ژیانی مرۆڤ به‌لایه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نیه و هێنانه‌دی سیستمێكی شایسته به مرۆڤ، كه تیایدا ژیان وخۆشگوزه‌رانی وئه‌منیه‌تی ته‌ندروستی، شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موان به‌یه‌كسانی دابین بكا، كه ئه‌ویش سیستمی سۆشیالستیه.
عه‌بدوڵا ساڵح
25 / 3 / 2020