سلێمانی پێش 43 ساڵ ... ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

هه‌موو ئه‌زانین‌ رژێمی دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ رۆژی هاتنیاندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا به‌رده‌وام بوون له‌ گرتنی هاوڵاتیان و تێهه‌ڵدان وئازاردان و كوشتن و خاپوركردنی دێهاتی كوردستان، له‌و ساڵانه‌دا به‌ تایبت له‌ حه‌فتاكان ئه‌ده‌ب وهونه‌ر له‌ گه‌شه‌سه‌ندن بوو،  گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی پێشوو تامو جێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، لاوێتی و ئه‌نجامدانی چاڵاكی جۆراوجۆرو گه‌ران و سه‌یران و سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندانی شانۆو مۆسیقاو شیوه‌كارو رۆ شننبران.

به‌ڵێ، له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چالاكی هونه‌رو ئه‌ده‌ب له‌ ئاستێكی به‌رز بوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و بوارانه‌دا رۆڵینان هه‌بوو : حه‌سیب قه‌ره‌داغی، شێركۆ بێكه‌س، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، ره‌ووف بێگه‌رد، شیرین ك، دڵشاد مه‌ریوانی، فوئاد مه‌جید میسری، شوكریه‌ ره‌سوڵ، ئه‌رخه‌وان ره‌سوڵ، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و حه‌مه‌ فه‌ریق حه‌سه‌ن، ئازاد شه‌وقی، ئیسماعیل خه‌یات، لاله‌ عه‌بده‌، عه‌لی جۆڵا،  ئه‌حمه‌د سالارو تیپی شانۆی پێشره‌و، ته‌ها خه‌لێل، عوسمان چێوار، به‌دیعه‌ دارتاش،  سمكۆ ناكام " حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س، ولیه‌م یوحه‌نا، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وتیپی مۆسیقای سلێمانی، فه‌ردون دارتاش و سه‌ڵاح ره‌ووف و سه‌دانی تریش.

{ پیشانگای یه‌كه‌می هونه‌رمه‌ند خالید ره‌سول

سلیمانی هولی سانه‌وی كوردستانی كچان 1978}

له‌و ساڵانه‌دا له‌ چالاكییه‌كانی به‌ریوبه‌رایه‌تی روشنبیری جه‌ماوه‌ر له‌ سلیمانی له‌ روژانی 16 –24/2/1978 هونه‌رمه‌ندی لاو خالید ره‌سول یه‌كه‌م پیشانگای خوی كرده‌وه‌ له‌ هولی ئاماده‌یی كوردستانی كچان

پیشانگاكه‌ 48 تابلوو قه‌له‌مكاری و كاری ده‌ستكردی تری به‌خووه‌ گرتبوو خالید له‌ گه‌ل ده‌وروبه‌ری خویدا مامه‌له‌ ده‌كا ئه‌مه‌شیان به‌ روونی له‌و خۆلكانه‌یدا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ تیكه‌لی سروشتی سیحراوی شاره‌كه‌ی ده‌بیت وه‌ك تابلوكانی : دیمه‌نیك له‌ به‌هاردا،  سه‌راوی سوبحان ئاغاو به‌فرو چه‌ندتابلۆیه‌كی تر.

له‌ { بیری نوی } ژماره‌ 282 سالی شه‌شه‌م شه‌مه‌ 11/3/1978 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ هاورێم سامی سابیر بۆپیشانگه‌كه‌و له‌ په‌رتوكی میوانان نووسیوومه‌:

پیخوشحال بووین به‌ بینینی پیشانگاكه‌‌و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنت بو ده‌خوازین، ئه‌م پیشانگایه‌ هه‌ندی مسائیلی فیكری قوول باس ئه‌كات،  هونه‌رمه‌ند زیاتر پیویستی به‌ پیاچوونه‌وه‌ ئه‌كات

ئیمه‌ له‌ كاتیكدا ئه‌م ووته‌یه‌ ئه‌نووسین دیاره‌ كامه‌رانین به‌ پیشكه‌وتنی هه‌موو مروڤیك به‌ تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌توانن خواست و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر بخه‌نه‌روو،  دووباره‌ سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین بۆ هونه‌رمه‌ند

سامی سابیر             احمدرجب / په‌یامنیری

روژنامه‌ی بیری نوی وطریق الشعب

20/2/1978

به‌ هۆێ شاعیری گه‌وره‌و رێزدار خاتو ئه‌رخه‌وان ره‌سول خوشكی هونه‌رمه‌ند خالد ره‌سول ئه‌و یادوه‌رییه‌م ده‌سكه‌وت و، هیوادارم نموونه‌یان زۆرتر بێت و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌ گه‌ل سڵاوو رێزدا.

10/11/2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu