هاوریی خۆشه‌ویستم یادی به‌خیر عه‌لی حامید كتیبێكی به ناو ( بولێڵه) له پاش كۆچكردنی بڵاوكرایه‌وه‌و باس له زۆر بابه‌ت ده‌كات و به‌سه‌رهاتی خۆی نووسیوه‌ته‌وه‌و پشت به‌وه ده‌به‌ستێت فڵانه‌كه‌س وتی، یه‌كێكی تر بۆی گیرامه‌وه یان بیستم وبیستی ئه‌وش ناورۆكی كتێبه‌كه به‌لاریدا ده‌بات و سوودو به‌هایه‌كی واینامێنێت و، ده‌بێته جێی پرسیار‌و دروستبوونی بوختان.
خۆزگه هاوری عه‌لی له ژیاندا بووایه‌و ئه‌م نووسینه‌ی بدیبا.
هاورێ عه‌لی حامید له لاپه‌ره (19) له بابه‌تێك به‌ناو ( پیاوه ماتۆرسواره‌كه ) ده‌ڵێت : وه‌ستا عه‌زیز حه‌سه‌ن ناسراو به عه‌زه‌ی ئایشێ بۆی گێرامه‌وه‌و وتی : له ساڵانی حه‌فتادا له عه‌ربه‌ت له دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی خواره‌وه ئیشم ده‌كرد، پیاوێك به سواری ماتۆر له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه وه‌كو چاو‌دێر ده‌هات بۆ سه‌ر ئیشه‌كه ، هه‌ستم ده‌كرد كه ئه‌و پیاوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاودێری ده‌كرا. رۆژانه به‌رده‌وام ده‌هات چاودێریی ئیشكردنی باڵه‌خانه‌كه‌ی ده‌كرد.
رۆژێكیان هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست حكومه‌ت كابرای ده‌ستگیر كردووه، دواتر له ریگای حزبه‌وه زانیمان كه ماتۆر سواره‌كه ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب بوو.
ئه‌و گێرانه‌وه‌یه دووره له راستی و هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌زانن قه‌ت توخنی ماتۆر نه‌بووم و خاوه‌ن ماتۆریش نه‌بووم بۆیه پشتبه‌ستن به گێرانه‌وه زۆر جار درۆیه‌و ده‌بێته بوختان. .
به‌ڵی ئه‌و كات به‌نده، ئه‌ندامی لێژنه‌ی جوتیاران بووم { به‌رپرس بۆ له رێكخراوه‌كانی حزب له سنووری قه‌ره‌داغ وباوهنورو شیخ ته‌ویل و ده‌ربه‌ندیخان و وارماوا} و هه‌روا له گه‌ل هاورێیانی دێرینم تێكۆشه‌ران جه‌لال كه‌ریم { جه‌لال ئه‌بو شوارب} و عه‌لی ئه‌حمه‌د خورشید پێكه‌وه به‌رپرس بووین له رێكخراوی حزبی شیوعی تێكۆشه‌ر له ده‌ربه‌ندیخان { گه‌وره‌ترین رێكخراوی حزب له پاریزگای سلێمانی} ئه‌و كات و، ناحه‌زان و دوژمنانی حزب چه‌ندین ناویان بۆ ئێمه دانابوو وه‌ك : بڤه، ئاگره سووره، بایه‌قوش و هتدو. . . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئێمه دوور بخه‌نه‌وه‌و، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو حكومه‌ت به هه‌موو شیوه‌یه‌ك دژایه‌تی وچاودیریمانی ده‌كرد.
له هه‌مان لاپه‌ره‌دا هاوری عه‌لی حامید ده‌نووسی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب و حسین نادر كه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی خانه‌قین بوون، له دواییدا ده‌ركه‌وت كه حسین نادر له گه‌ڵ شیخ عه‌لی به‌رزنجی و توفیق ئه‌حمه‌د به نهێنی رێكخراوه‌كانی حیزبیان له كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی دهكردو ده‌برد به رێگاوه، ئه‌وه بوو ناوبراوان پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركران به‌ڵام له دوای بهێنێكی كه‌م ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ئازاد كرا‌و به شوێن ئه‌ویشدا حسین نادر و توفیق ئه‌حمه‌دیش ئازاد بوون، ( توفیق ئهحمهدقهت نه‌گیراو روخاوو ئازاد بوو)، به بهردانهكانیاندا دیار بوو كه هه‌موویان ئۆباڵ و به‌رپرسیارێتی هه‌موو كار‌و ئه‌ركه‌كانی رێكخراوه نهێنییه‌كانی حیزبیان له كه‌ركووك خستووه‌ته ئه‌ستۆی شیخ عه‌لی.
من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به رێكخراوه‌كانی كه‌ركوك نه‌بووه.
بۆ زانینی هاورێیان و خه‌ڵكی تر له مانگی نیسانی 1971 به نامه‌یه‌كی راستوخۆ له مه‌كته‌بی لێژنه‌ی محه‌لی سلێمانی ( ملمس) ئاگادار كرام بۆ كارێكی تایبه‌تی و، پیویسته بچم بۆ كه‌ركوك و، چووم بۆ مالێكی حزبی كه له هه‌مان كاتدا ماڵی { شیوعی فه‌وزییه‌ی ره‌جه‌بی خۆشكم وهاوسه‌ره‌كه‌ی هاورێ حوسه‌ێن نادر ئه‌مینی شوانی بوو} و، له‌وی چاوم به هاورێ { عه‌لی به‌رزنجی} كه‌وت و، پێی وتم : ئێمه تۆمان بۆ كارێكی تایبه‌ت هێناوه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی حزبی و جۆری ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆم روونكرده‌وه‌و ئاماده‌ییم پیشانداو. له‌و رۆژانه‌دا له ساڵی 1971 ته‌وفیق ئه‌حمه‌د ( هه‌ژار) ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی و سكرتێری ناوچه‌ی به‌غدا له لایه‌ن ده‌زگاكانی رژیمی به‌عسی خوێنرێژ گیراو رووخا‌و، هاوكاری ده‌زگای ئه‌منی كرد‌و، ئه‌و ده‌زگانه به هاتووچۆی گه‌رۆك بۆ ماڵه حزبییه‌كان و ناساندنی هاورێیان له ماڵان و له شه‌قامه‌كانی به‌غدا ته‌وفیقی رووخاویان به كارهێناو، رێكخراوی به‌غدایان ته‌فروتوونا كرد‌و، هه‌رچی زانیاری هه‌بوو خستییه به‌ر ده‌ست به‌عسییه‌كان و گرنگترینیان زانیاری له سه‌ر ماڵه حزبییه‌كان بوو له‌وانه‌ش ماڵی حوسه‌ین نادرو فه‌وزیه ره‌جه‌ب و شیخ عه‌لی به‌رزنجی بوو، ( ته‌وفیق كه رووخا نه‌گیراو ئه‌و بووه هۆێ گرتنی ئێمه بۆ ئاگادری ته‌وفیق زانیاری ته‌واوی به ئه‌من دابوو له باره‌ی چابخانهكهو ئۆتۆمبێلێكی شڤرولیت مودیل 58 كه به‌ناو خودی توفیق بوو ). ته‌نها له هێرشه چه‌په‌له‌كه‌ی رژیمی حزبی به‌عس كه له به‌هاری 1970 ده‌ستیپێكرد تا هاوینی 1971، هه‌زاران شیوعی گیران و، درندانه ئه‌شكه‌نجه دران و زۆریان له ژێر ئه‌شكه‌نجه یان به تێرۆركردن شه‌هید بوون وه‌ك: محه‌مه‌د ئه‌لخه‌زه‌ری، عه‌لی به‌رزنجی، ماجد ئه‌لعه‌بایجی، مشكور مه‌ترود، حوسه‌ین نادر، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب، عه‌بدوللا ساڵح، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لدوجه‌یلی، عه‌بدئه‌لئه‌میر رشاد، جواد عه‌تیه و، له پێش ئه‌و شاڵاوه درنده‌یه ستار خزه‌یر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له ژێر ئه‌شكه‌نجه كادری كرێكاری عه‌بدئه‌لئه‌میر سه‌عید شه‌هید كران.
ئۆبالی گرتن و زانیاری له سه‌ر شیخ عه‌لی ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌وفیق ئه‌حمه‌د ( هه‌ردووكیان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوون) و، من زوو به‌ره‌ڵا نه‌كرام به‌ڵكو له گه‌ڵ هه‌زاران شیوعی تر له پاش تشرینی دووه‌م ( نۆڤه‌مبه‌ر) 1971 ئازاد كرام كاتێك حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ( پرۆژه‌ی كاری نیشتمانی) خسته‌روو حزبی شیوعی عێراق به‌ره‌و به‌ره ملشكێنه پر ریسوایهكه بریاریدا.
له پاش ئازاد كردنم له رێی سه‌روچاوه‌ی رانیه به‌ره‌و به‌رسه‌رین و ده‌رگه‌ڵه كه‌وتمه‌رێ بۆ باره‌گای سه‌ركردایه‌تی و، له پاش ماوه‌یه‌ك چاوم به هاورێ ئه‌بو فاروق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌وت و ئیتر گه‌رامه‌وه بۆ سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و، وه‌ك جاران ده‌ستم به‌كاری حزبی كرد‌و كاتێك حزبی شیوعی عێراق له گه‌ڵ حزبی به‌عسدا به‌ره‌ی نانیشتمانیان مۆركردو، وه‌ك له نووسینێكی تردا ئاماژه‌م پێداوه چه‌ند ئه‌ركێك به من راسپێران وه‌ك : تایبه‌تمه‌ندی ( مختصة) كرێكاران، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری، كاروباری باره‌گاو په‌یامنێری رۆژنامه‌كانی حزب { طریق الشعب والفكر الجدید ــ بیری نوێ } و، بووم به نوێنه‌ری نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ هاورێیان و یه‌كێك له‌وانه هاوری ( ئه‌حمه‌د حامید) برای هاورێ عه‌لی حامید بوو، به پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش ( مجلس قيدة الثورة) گوازرامه‌وه بۆ پارێزگای میسان ( العماره) ئه‌وه بوو وازم له كاروبار هێناو و هاوسه‌ره‌كه‌م و پینج منداڵم به‌جێهێشت و چوومه شاخ و بوومه پێشمه‌رگه‌ی حزب و له زۆر بواردا كارم كرد‌و گرنگترینیان له راگه‌یاندن و بێژه‌ر له یه‌كه‌مین ئێزكهی حزب و، له كاتی دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌نده‌كان بووم به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی به‌تالیۆن له گه‌ل هاورێ ( عومه‌ر حامید) برای هاورێ عه‌لی حامید‌و، له كۆتاییدا بووم به ئیداری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وكه‌ركوك.
كاتێك خه‌رێكی ( موعامهلاتی) زیندانی سیاسی بووم داوای شاهیدییان كرد‌و یه‌كێك له‌وانه هاورێ عه‌لی حامید بوو له به‌رده‌م دادوه‌ر به ئاماده بوونی هاوریی و برایان: مامۆستا كه‌مال ئه‌مین بشدهری و كاك ئه‌وره‌حمانی حاجی محه‌مه‌دو فاتیح فه‌ره‌ج له وه‌ڵامی دادوه‌ر هاورێ عه‌ڵی حامید وتی : به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌حمه‌د ره‌جه‌بی قاره‌مان و ئازا‌و تێكۆشه‌ری رۆژه سه‌خته‌كانه و له ساڵانی حه‌فتاوه ده‌یناسم. هه‌زاران سڵاو له یادتان هاورێ عه‌لی حامید‌و ره‌وانتان شاد‌و ئاسووده بێت.
له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌و ئه‌و رۆژه‌ی بووم به پێشمه‌رگه 4 جار گیراوم و ( بێ له گرتنی سه‌ره مه‌قه‌ست وراونان و تێهه‌ڵدانی رژانه‌ی ئه‌من و ئیستخبارات) و، و كه‌س به هۆی منه‌وه یان هیچ رێكخراوێك تووشی زه‌ره‌رو زیان نه‌بووه و، قه‌ت له حزبیش دانه‌براوم و تا ئێستاش به‌رده‌وامم.
نه‌مری بو شه‌هیدی قاره‌مان عه‌لی به‌رزنجی و هاورییانی و یادی هاوریم عه‌لی حامید به‌خیر.
مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت.
6/12/2021