شێخ مەحمودی حەفید و نەوەکانی؟ ... فەرەیدون کونجرینی

پێش باس

خوێنەر" هاولاتیانی ئازیز ئێوە بڕوانن و بەمێژودا بچنەوەنەوەکانی شێخ مەحمودی حەفید لە ساتە وەختی  شۆڕشی مەهابات و لەسێدارەدانی پێشەوا قازی مەحمەد، هەرەسی شۆڕشی ئەیلول،  وێرانکردنی قەڵادزێ،  ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفال، کیمیابارانکردنی هەلەبجە،  راپەڕینی بەهاری ١٩٩١،  دامەزراندنی پەرلەمانی هەرێم و شەڕی براکوژی، هاتنی ده‌بابه‌کانی گاردی کۆماری سه‌ددامی دیکتاتۆر بۆناو په‌رله‌مانی کوردستان، هەمو ئەو ناعەدالەتــیانەی حیزب لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابوردودا ئەنجامی ئەدات لە هەرێمی کوردستان بێهەڵوێستی بنەماڵەی شێخ مەحمودی حەفید سنوی خۆی بەزاندوە و بێدەنگن و ئەڵێی هەربونیان نەبوە.

دەمهەوێت بە خوێنەر ڕاگەیەنم کە ئەم پەیامە پێچەوانەی دەسەڵاتی زۆرداری گروپ و بنەماڵەو خێڵەکیەو ئامانجم لەم باسە ئەوەیە! کەلە ناوڕۆکی وتارەکەمدا هاتوەو مەبەستمە! " من لێرەدا باس لە هەڵوێست و بونی کەسانێك دەکەم کەلەپێناو بەرژەوەندی وشەی کۆیلە نەکەن نازناوی هەتایی و لەژێر باڵی حیزبدا بێنە دەرێ " جا پیرەمێردی مەزن فەرمویەتی گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە " دەکرێ ئەمە نەکەینە ئەوەی ئاستی مەلیکایاتی و بنەماڵەگەرێتی مەبەستبێت، بەڵکو دەلالەت لە هاوهەڵوێستی دەکات لەپێناو ئەو ئامانجەی ڕەگ ویستی لەسەری هەبوە نەك بنەماڵەو خێڵ"

بابەت

من لێرەدا له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی‌یه‌وه‌ هەڵگری داواکاریەکم" دەیگەیەنمە نەوەکانی شێخ مەحمودی حفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەد شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ " خۆتان باش دەزان و بە ئاگان لەوەی بەرپرس و لایەنەسیاسیەکان ئەنجامی ئەدەن، بێدەنگبونتان بەشدارەیە لەو ناحەقیەی بەرپرسانی حکومەت ئەنجامی دەدەن " تکایە بێنە دەنگ وەك هاوڵاتیەکی ناوجەکە بەتایبەت شاری سلێمانی ڕوبەڕوی هەرتاوانبارێك ببنەوە کە بۆ مەرامی خۆیان و دەسەلات و پێگە ئەنجامی دەدەن،  لەهەمانکاتدا پێشێلکاری یاسایــیان ئەنجامداوە لە ماوەی حوکمی دەسەلاتیان کەبونەتە هۆکاری ئەم قەیرانەو ئێستا خەڵك پەیامی ڕاپەڕینی پێیە لەدژی خراپ بەکارهێنانی یاسا حکومەیەکان .

خانەوادەی حەفید " لەپاش کۆتایی شۆڕشی شێخ مەحمود تا ئێستا  بێدەنگیــتان لێکردوەو بەجۆرێك جۆشکراون کە جارێکیــدی شۆڕش و سیاسەت نەکەن! لەڕوانگەی هەڵوێست و کوردبون داکۆکیان نەکردوە لە نیشتمان و نەتەوە،  بەتەواوەتی کۆتاییان بە ڕەسەنایەتی شێخ و خەبات و ماندوبونی ئەوکەسایەتیە جوامێرەی لەمێژوی نەك هەرکورد نەتەوەکانی تردا نوسراوە لەوەی شانبەشانی هاوەڵەکانی داکۆکی لەمافی کورد و پارێزگاریان لە نیشتمان کردوە .

بەڕێزان خانەوادەی شێخ مەحمود حەفید " مێژوی ڕابوردوی شاختان لەیادەو گوێبیستی هەر ململانێیەکی حیزب بوون تا بەهاری١٩٩١ لەوێوە جارێکی دی بەڵێن دوپاتکرایەوە بەرەی کوردستانی پێکهێندرا بەوەی بەهەماهەنگی و پشتیوانی هێزی گەل دوژمن ڕاماڵدرێت" دەرەنجام ڕاپەڕینە مەزنەکە ئەنجامدراو خەڵك هیواکانیان بەدیهات لەنەمانی حوکمی دیکتاتۆری و دەسەلاتی بەعس لە ناوچەکە" بارودۆخی هەرێم قۆناغی هەڵبژاردنی کردە زەنگی یەکگرتن و دامەزراندنی دامودەزگاحکومیەکان لەژێر جەتری حوکمی کورد لە هەرێمی باشوری کوردستان بە هەماهەنگی و یەکڕیزی.

بەهۆی ئاشکرا بونی داهات و دەرکەوتنی بەرهەمە نیشتمانیەسروشتیەکان لایەنەکان کەوتنەخــۆ بەپێی ئەو بەڵێنەی لە نێو ڕێکەوتنی بەرەی کوردستانیداهاتبو هێزی هێز و پارێزگاریان لە باشوری کوردستان یەکەم هەنگاوبوو تا لەناوچەکە گێگیربن " بەڵام بە هەبون و ئاشکرابونی داهاتی هەرێم کەوتنەخۆ دەرەنجام ڕوبەڕوی یەکبونەوەو شەڕی براکوژی چەندساڵێکی خایاندو بەهەزاران پێشمەرگەو هاولاتی مەدەنی تێدا بوە قوربانی و بێسەروشوێن بون لەپێناو دەسەلاتی دو حیزبدا " ئاشکرایە پاش چەند ساڵی شەڕی براکوژی پڕیاری ئاشتبونەوەدرا لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٩٨ ڕۆژى رێکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لە شارى واشنتۆنى ئەمەریکا. ئەو ڕێکەوتنە بووە کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ (براکوژی)  بەزۆرینەی هەمان دەستێوەردانی ئەو کەسایەتیانەی جەنگی ناوخۆیان هەڵــگیساند " لەئێستادا باری کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان ڕولە ڕوخان دەکات کە هاوشێوەی جەنگی ناوخۆ ڕەچاودەکرێت و ئەگەری باشبونی نیەو خەڵکیش لێوانلێوبون و توڕەن"

تکایە جیدی مەڕوانە باری ناهەمواری خەڵکی هەرێمی کوردستان و وەرنە دەنگ لە دژی ئەم ناعەدالەتیەی ئەنجام دەدرێت و گەیشتۆتە ئەوەی بگوترێ حوکمی تاکڕەویی و دیکتاتۆریە پەیڕەو دەکرێت،  کەبە ئاساتێکی نایاسایی حیزبە کوردیەکان بازرگانی بە خەڵک و نیشتمانەوە دەکەن " تکایە دەنگی خۆتان دەربڕن دەرهەق بە خەڵکی باشوری کوردستان و وەرنەوە کایەیی خەبات و سنورێك بۆ ئەم ناعەدالەتیەدانێن یاسا نیشتمانی و نەتەوەیەکان بکەنە فەرمانی ڕاستەوخۆی دادگاو بەپێی یاسای دادگای نیشتمانی سزای هەرکەسێك بدرێت کە خاک و ئاومان داگیر دەکات قوتی خەڵک دەگرن و خەڵکیان شەکەت و ماندوکردوە لەم چاوەڕوانیەیی ئێوە لێی دەڕوانن کە ژیانی هاولاتیانییان لا گرنگ نیە بە هەرجۆرێك گوزەربکات.

له‌ زۆرینه‌ی گرفته‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کاندا به‌هانای یه‌کتر نه‌بوین نه‌مانتوانیوه‌ ئه‌رکه ‌نیشتمانیه‌کانمان په‌یڕه‌وبکه‌ین هه‌رچه‌نده‌ به‌ئاگابوین له‌ هه‌موو ڕه‌وشه‌کانی ڕابوردو تائێستای قه‌یرانی سیاسی هه‌رچوار پارجه‌ی کوردستان. هه‌مو لایه‌کمان گه‌ر نابینابین، به‌ڵام گوێبیستین له‌ ده‌نگی هاواری نیشتمان و هاوڵاتیانی هه‌مو پارجه‌کانی کوردستانمان، ئێمه‌ به‌کوردی ده‌نوسین به‌کوردی ده‌خوێنینه‌وه‌و‌ ده‌بێت به‌ کوردستانیانه‌ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بێنینه‌وه‌ سه‌ر پێ، یه‌كگرتن و یه‌كبونی هاوڕاو تێگه‌یشتنمان ڕه‌چاوکه‌ین تائاینده‌مان به‌رقه‌رار که‌ین، دره‌نگ و زوو لێك جیا بکرێته‌وه‌ به‌زوویی بڕیاری هاوکاری ڕاپه‌ڕینه‌کان له‌ئه‌ستۆی خۆمان بگرین بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌ نیشتمانیه‌کانمان.

بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەلات لە هەرێمی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەڕێکخراویەوە بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراندو بەشداریکردوە لە سێ هەڵبژاردنی ئێراق و هەرێم " ئەوانی ڕویانداوە ئاشکرایەو ڕونە کە ئاماجیان چی بوە " تا کار گەیشتە ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانیان دورخستەوەو چەند وەزیرێکی ئەو حیزبەیان لەدەسەڵات دەرکرد " ئەوهۆکارانەش ئەوەبوو کە داکۆکیان کردوە لە خەڵك و یاسا نیشتمانیەکان هــیـد" بەڵام بەهۆی بونی هێز بەرگری لەو زەویانەی داگیریان کردوەو حەقەکەیان بۆ نادرێتەوە دەبیندرێت کێە سەرۆک و کام حکومەتمان هەیە کە تەنها لەژێر بڕیاری دوحیزبدایە"

بەڕێزان دو ڕێگا چارەو یەک مەبەست بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و کۆتاهی هێنان بەململانێکانی ناوخۆو داهات  کەهەرکەس بۆخۆی دەیبات و دوپات نەکردنەوەی گەندەڵی و پێشێلکاری لە یاسا نیشتمانی و نەتەوەییەکان لەلایەن هەر حیزب و بەرپرسێک ئەنجام دراوە وەرنە ئەم نێوەندەوە بە خاکی و بێلایەنی .

١/ لەسەر پەیام و مەبەستی مەلیک مەحمود و هاپشتەکانی ئەو مەبەستەی کەشۆڕشی بۆدەکرد و هاوڵاتیانی ئەوسەردەمە ماڵ و گیانی خۆیان کردبوە قوربانی لەپێناو پارێزگاری کردن لە خاکی کوردستان و سنوری نیشتمان و وەرگرتنەوەی مافی هاوڵاتی لەژێر دەستی دوژمناندا" بێدەنگی ٨٥ ساڵەی هەڵویستان بگۆڕن دەستبکەنەوە بـــــە بەرگریکردن لە هاولاتیان و خاکی کوردستان بەهاوکاری خەڵکی ڕۆشنبیر دامەزراندنی هەر ڕێکخراو یان حیزبێك بەفیلتەری ئەوکەسایەتیانەدابێت کە سارەزان لە ڕێکخراوی و کارکردن بۆ شارستانیەکی نوێ لە ڕوانگەی کۆمەڵاتی و سیاسی تا دابێکی دی و ڕۆشنایەکی باشتر بتوانێت خەلك لەتاریکی ڕزگاربکا " بەرێزان ئێمە ناڵێین بەتەنها و لەژێر ناوی بنەماڵەیەک ئەو ئاراستەبگرن بەڵکو هاوشێوە ئەودڵسۆزیەیی شێخ مەحمودی حەفید کەهەمو ژیانی خۆی بۆ تەرخانکردبو.

٢/ یان بچنە بەرەی گەل و داکۆکی لە مافی هاولاتیان بکەن ڕوبەڕوی هەر حیزبێک ببنەوە کە بۆتە پیاوی وڵاتانی دراوسێ لەکاتێکدا ئەو وڵاتانە کوردیان ژێردەستەو جەوساندۆتەوە" ڕوبەڕویان ببنەوە بە کردارێك دەرسیان دادەن کەپێگەی شێخ مەحمود چیدی چۆڵ نەبێت و بونی نەوەکانی بسەلمێنن کەلەبەرەی گەلن.

 بۆ ئەم مەبەستە بەدواداجونم کردوەو نیگەرانبوم بەو دەنگۆیانەی هەن لەسەر کەسایەت و نەوەکانی شێخ مەحمودی حەفید " دەنگۆیەك هەیە کە خانەوادەی شێخ مەحمود بون بەدو بەرە لایەکیان لەبەرەی یەکێتــین و لایەکی دی لە بەرەی پارتیە" جێگرەوەی ئێستای شێخ مەحمودی حەفید بەناوی شێخ مەحمود راوێژکاری مەسعود بارزانی بوە بۆ ماوەی چەند ساڵێك " هیوادارین تەفرە نەدرابن و ئەم بێدەنگیەتان هەڵبژاردبێت لەپێناو ئەو بەرژەوەندیانەی بەدو حیزبی سەرەکی هەتانە" سەرجەم خانەوادەی حەفید و ئەو کەس و سەرۆک هۆزانە ئاگاداربکەنەوەو وەرنە بەرەی گەل و دەرچن لەو بەرژەوەندیەی حیزبی ناوبراو بە خانەوادەکەتانی هەیە تا دەسەڵات و بونتان دیارنەبێت  وەك هەمیشەیی ون نەبن.

وەبیرخسنەوە لە مێژوو " دواین داواکاری شێخ مەحمودی حەفید لە ئینگلیزەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەسەڵاتی ئەوکاتی ناوچەکە لەوە نەگەیشتبون کە حەفید نوێنەری خەڵکەو ئەوداوایە هاونیشتمانیان بەنوێنەرایەتی شێخ مەحمود پێشنیاریانکردوەو شێخ مەحمود بۆتە خۆڕاگیری خەڵک لە هەر پەلامارو دروستبونی ڕاپەڕین چونکە شێخ مەحمود ویستیـــ ـبوە بە ئاشتی و دانوسان پەیوەندیەکان چڕبکاتەوەو ئەو داوایە بێ هەڵگیرساندنی جەنگ بەدەستبهێنێت،  بەڵام خۆڕانەگرتنی خەڵك بوەهۆکاری شەڕ و ئینگلیزەکان وەڵامیاندانەوە تا کار گەیشتە بۆمبی گازی کیمیاییی بەکارھێناو ڕاپەڕینەکە کپکراو شێخ مەحمود دوردەخەنەوە بۆ وڵاتی هیندستان و ژێر دەسەلاتی ئینگلیس لە هیندستان زیندانی دەکرێت " دوابەدوای دورخسنەوەی شێخ مەحمود ٦٢ سەرکردەی ناوچەکانی سلێمانی و موسڵ و هەولێر بۆدوپاتکردنەوەی هەوڵەکانی حەفید داوای سەربەخۆۆی کوردستانیان کرد بەڵام ئینگلیزەکان ئەم داوایەیان ڕەتکردەوە تا لە ناوچەکانی خواروی ئێراق هەمان داواکاری ڕەتبکەنەوە کە عەرەبەکانی بەغدادو بەسرە دەیانخواست سەربەخۆبن " وە لەلایەکی ترەوە تورکەکان داوای موسڵ و کەرکوک یان دەکرد بە جەنگ یان بەئاشتی و ڕێکەوتنێکی ستراتیجی،  بەلام بریتانیەکان ڕێگیریان کرد" بۆ ئەم مەبەستە ناچاربون شێخ مەحمود لەوڵاتی هیندستانەوە بگەڕێنەوە باشوری کوردستان بۆ ڕێکخسنەوەی کوردەکان و ڕێگیری کردن لە تورکەکان، تا بەکاریانبێنن بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەك " لە ساڵی ١٩٢٢ پاش گەڕانەوەی حەفید خۆی وەك مەلیکی کوردستان ناساند تا سەرەتای ساڵی ١٩٣٠ و گۆڕانکاری حوکمی ئەوکاتی ئێراق جارێکیدی ڕاپەڕینی ئەنجامدا تا سنوری دیاریکراوی کوردستان بخاتە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی کوردیەوە بەڵام بۆ جاری سێهەم بریتانیەکان ڕوبەڕوی بونەوە بە هێزی ئاسمانی و زەمینی شۆڕشەکە سەرکوتکرا "

 ئەمەیە کەسایەتی و بونی سەرکردەیەکی وەك شێخ مەحمودو شۆڕشگێڕێك کە لەمێژوی بریتانیەکاندا نوسراوەتەوە چەند بەهەوڵ و هیمەتبوە بۆ خاك و نەتەوەکەی " بەڵام بەداخەوە نەوەکانی خۆیان وەها نیشانداوە کە بێبەرین لەم کەسایەتیەو ناتوانن هاوشێوە ئەوبوێریەی لەخۆیاندا نیشانبدەن و ڕوبەڕوبونەوەیان کپ و خۆیان دورلە هەر هەوڵێك بۆ پاراستنی خاکی کوردستان زڕاندوە" خەڵکی دەڵێن شێخ مەحمودی نەمر بەڵام خانەوادەی حەفید شێخ و شۆڕشیان مراندوە"

نوسینی" فەرەیدون کونجرینی

١٨ / ٢ / ٢٠١٧

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu