{gallery}hakim1{/gallery}
حاكم قادر: دەبێت ململانێ سیاسییەكان لەسەر بنەمای خزمەتكردن بە خەڵك بێت، نەك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تاكە كەسی و دەستەگەری و سود گەیاندن بە كۆمپانیا و وەبەرھێنی مشەخۆری ھەڵتۆقیو.
ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢١/٨/٢٩، حاكم قادر حهمهجان ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسيی و بهرژهوهنديی یهكێتی نیشتمانيی كوردستان پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسی ھێڵەكان و شۆفێران كرد
حاكم قادر ڕۆڵی سەندیكا و شۆفێرانی لە خەباتی سەردەمیانە بەرزنرخاند و دەستخۆشی لێكردن كە بەدەست و مەقامی خۆیان ماڵ و منداڵیان بەخێودەكەن.
لەو دیدارەدا باسیان لە گرانی بەنزین و گاز كرد كە كاریگەری لەسەر كار و كاسبی ھاوڵاتیان دروستكردوە و حاكم قادر داوایكرد، حكومەتی ھەرێم و لیژنەی سوتەمەنی كار ئاسانی بۆ شۆفێران بكات، نەك بارگرانی و ئەركی سەر شانیان قورس بكرێت، بە تایبەت لەم بارودۆخەدا.
ھاوكات باسیان لە كەمی خزمەتگوزاری و خراپی شەقام و ڕێگاكانی دەرەوەی شار كرد بە تایبەت ڕێگای دوكان- ڕانیە و سلێمانی - دەربەندیخان، كە لە كابینەی حەوتەمەوە دەستیان پێكراوە و تا ئێستا تەواو نەكراون.
حاكم قادر جەختی كردەوە، كە دەبێت ململانێ سیاسییەكان لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری و خزمەتكردن بە خەڵك بێت، نەك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تاكە كەسی و دەستەگەری و سود گەیاندن بە كۆمپانیا و وەبەرھێنی مشەخۆری ھەڵتۆقیو.
لەبارەی كێشە ناوخۆیییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، حاكم قادر ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە بە زووترین كات ئەو كێشانە چارەسەربكرێن، نەك بە ھەڵواسراوی و بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، چونكە زیان بە یەكێتی و ڕیزەكانی دەگەیەنێت. بۆیە پێویستە چارەسەر لە پێناو بەرژەوەندی یەكێتی و یەكڕیزی یەكێتی بێت، بە گەڕانەوە و كاركردن بە پرانسیپە بنچینەییەكان.
وتیشی، یەكێتی حیزبی خەڵك بووە و دەبێت بە حیزبی خەڵك و كەسوكاری شەھیدان و تێكۆشەرەكانی بمێنێتەوە، نەك حیزبی ئەم دەستە و تاقم و بنەماڵە بێت، چونكە یەكێتی حیزبێكی كوردستانییە و حیزبی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری بووە.
حاكم قادر جەختیشی كردەوە كە یەكێتی ھێزێكی گەورەیە و ڕۆڵی لە بڕیاری سیاسی و ھاوسەنگی ھێزدا ھەبووە لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و دەبێت ئەو ڕۆڵەی بۆ بگێڕینەوە. .