دەقی ڕاگەیەندراوەكەى یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان رونكردنەوەیەك :
ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن . . !!
ئێمە لەم ویستگەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنوسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاورێ و هاوبیر بوین و لە ماڵی یەكگرتوو دا بونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری وحیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەرێ . . هەروا ركابەرو دۆستانی یەكگرتو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانرەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەلەتێ و دڵقایمتر دەبێ و بەردەوامەو سەدان گەنجی خوێندەوارو خوێنگەرمی ئامادەیە بۆ جێگەیان . . !
شەكاوەبێ ئاڵای ئازادی وبرایەتی ودادپەروەری
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان