عه‌بادی ده‌یه‌وێ له‌ عێراقدا دادگایی داعشه بیانییه‌کان بکرێت. . .

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێ له‌ عێراقدا و به‌پێی یاسای عێراقی دادگایی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش بکات که‌ بیانیین که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون.  

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەمان، لێدوانه‌که‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ فه‌ره‌نسا عێراقی ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ له‌ کاتی دادگاییکردنی هاووڵاتیانیدا که‌ ببوونه‌ داعش و شه‌ڕیان کردبوو به‌پێی یاسای عێراقی و له‌ عێراق هه‌ڵوێستی ده‌بێت. لەو بارەیەوە، وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا نیکۆڵ ینلۆپی ڕوونکردنه‌وویه‌کی داوه‌ که‌ له‌ کاتی ده‌رچوونی حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و داعشه‌ فه‌ره‌نسییانه‌ی که‌ دادگایی ده‌کرێن، قسه‌یان ده‌بێت، چونکه‌ له‌ یاسای عێراقدا حوکمی له‌ سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌کرێت.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu