به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ئه‌لسه‌دیم، ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندیی به‌رپرسێکی وه‌قفی شیعی به داعشه‌وه که عه‌لی حه‌سه‌ن هادی علیویی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مه‌زاری سه‌لمان محه‌مه‌دییه، بووه به باس و بابه‌تی گرنگ و ئابڕوبه‌ری وه‌قفی شیعی.
به پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌و به‌رپرسه‌ی وقفی شیعی ئێواره‌ی دوێنێ له ناوچه‌ی مه‌دائن ده‌ستگیر کراوه و هه‌ندێکیشیان، سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ش ده‌ڵێ که دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و به‌رپرسه که به ئه‌بوزه‌هرا جبووری ناسراوه هه‌ڵاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ده‌ستگیرکردنی جبووری به‌پێی ماده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره و به تاوانی ئه‌وه‌یه که نه‌خشه‌ی بۆ داعش داڕشتووه و پاره‌ی پێداون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که‌ی که لێدوانی داوه به ئه‌لسه‌دیم وتووشیه‌تی" دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک تیرۆریست له ناوچه‌ی ئه‌لمه‌دائن ده‌ستگیر کراون، دانیان به‌وه‌دا ناوه که ڕێنمایی و هاوکارییان له‌و ئه‌بو زه‌هرایه وه‌رگرتووه. " هه‌روه‌ها ده‌ڵێ" دوای ئه‌وه‌ی که گفتوگۆ ته‌له‌فوییه‌کانی که له کۆمپانیای ئاسیاسێڵ تۆمارکرابوون ڕوونیان کرده‌وه که چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه جێبه‌جێ کراون و ئه‌بوزه‌هرا به بڕیار له پایه‌که‌ی له وه‌قفی شیعی دوورخرایه‌وە، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن هه‌ڵاتووه و ده‌ستگیر نه‌کراو و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده‌ستگیر کراوه و له‌لایه‌ن هه‌وڵگرییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. "