كوردستان
نێت:
به غه‌م و
په‌ژاره‌یه‌كی
زۆره‌وه ئه‌و مندالَهی
ههولَمان بۆدا له
مردن
ڕزگاری بكه‌ین،
گیانی له‌ده‌ست دا‌و
مۆمی ته‌مه‌نی
كوژایه‌وه، به‌مه‌ش
(كۆڤان) بووه قوربانی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
كه ناتوانن
ژیان و
قووتی خهلَكی
كوردستان دابین بكه‌ن.
كوردستان نێت:
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان/ هه‌ولێر،
پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌و
داوه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێز
فه‌خره‌دین تاهیر
تۆماركراوه، وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری ده‌ستبه‌رداری
بووه. وه وتیشی
وه‌زیری
ڕۆشنبیری
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاگاداری ئه‌و
داوایه
نییه و جه‌نابی وه‌زیر
ماوه‌ی زیاتر له
مانگێكیشه له‌ده‌ره‌وه‌ی
كوردستانه.
پهرلهمێنتارانی
كوردستان سوێندێكی
سه‌قه‌ت ده‌خۆن ..
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
كوردستان نێت:
ئه‌مڕۆ
4-6-2005 په‌رله‌مانی
تازه ههلَبژێردراوی
كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز
مام جه‌لال تالَهبانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق و
به‌ڕێز مه‌سعود به‌رزانی
سه‌رۆكی
چاوه‌ڕوانكراوی
هه‌رێمی كوردستان و
حاچم حاته‌می سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
عێراق، نوێنه‌ری كۆفی
ئه‌نان سكرتێری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان،
نوێنه‌ری حكومه‌تی
ئا‌مریكا، نوێنه‌ری
جمهوری ئیسلامی،
سكرتێر و ئه‌ندامانی
حیزبه كوردییه‌كان،
گه‌لێك میوانی تر
ئه‌نجامدا. له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
ئه‌ندامانی تازه‌ی
په‌رله‌مان سوێندی
یاساییان خوارد و
به‌ڕێز عه‌دنان موفتی
به سه‌رۆكی
په‌رله‌مان و
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
به جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مان و فرسه‌ت
ئه‌حمه‌د به
سكرتێری په‌رله‌مان ده‌ستنیشان
كران. ئه‌وه‌ی
شایه‌نی
وتنه له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئاڵای
كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو ههلَكرا بوو،
ئه‌و ئاڵایه‌ی كه‌ئێستا
عێراق هه‌یه‌تی بوونی
لههۆلَهكهدا نه‌بوو،
ته‌نها ئاڵایه‌كی سالَی
1958ی سه‌رده‌می
عبدالكریم قاسم
له سوچێكی هۆلَهكهدا
ههلَواسرابوو. ئێمه‌ش
وه‌ك كوردستان نێت
پێرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م
گه‌لی كورد به‌بۆنه‌ی
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه
گه‌وره‌یه‌وه ده‌كه‌ین.
...
|