بۆچی خۆیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك ده‌دزنه‌وه‌؟! ... چیمه‌ن ساڵح

 دوێنێ له‌ باره‌ی دوا هه‌ڵوێسته‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی جه‌عفه‌رییه‌وه‌ پرسیارم له‌ به‌رِیز دوكتور به‌رهه‌م ساڵح -وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی عێراق كرد، له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی " حكومه‌تی جه‌عفه‌ری واده‌ی كه‌ له‌ سه‌ری رێككه‌وتوین بو َئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌سه‌ربرد و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردووه‌، هیوادارین به‌ هۆی سه‌رقاڵی و بێ كاتییه‌وه‌ بێ نه‌ك به‌د نیاز بێ و به‌ زوویی جێبه‌جێ بكرێ چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌ كانمانه‌ وئه‌گه‌ر نا هاوپه‌یمانێتی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێ"

واده‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوووك به‌ سه‌رچوو تا ئێستا باری كه‌ركووك له‌ رووی ئاسایش و سیاسییه‌وه‌ بو َكورد دژوار تر ده‌بێ له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایدا چه‌ندان كورد له‌ كارمه‌ندان و به‌ پرسانی ئاسایش و رو َژنامه‌نوس و كه‌سانی چالاك كه‌وتنه‌ به‌ ر شالاَوی تیرۆر و كوژران و رفێنران و كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌ستدرێژی، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌ بوغزاوییه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ زیاتر ده‌یه‌وێ ، له‌ و پرسه‌دا رۆڵێی خراپتر بگێرِێ و " دز خاوه‌ن ماڵ بگرێ" له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ چه‌ند كات بچێته‌ پێشه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق دێته‌ پێشه‌وه‌ و بارو َدۆخێكی به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌نایه‌ری رابردوو دێته‌ پێشه‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ خۆدزینه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵگرتنیان بی بێ ئه‌و كاته‌ و له‌و كاته‌شدا له‌ پێناوی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و نه‌شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كورد ده‌بی كۆمه‌ڵه‌ كاغه‌زێكی تر مۆربكات تا كاتێكی تر!!

به‌م شێوه‌یه‌ پرسی كه‌ركووك له‌ بازنه‌ داخراوه‌دا گێژه‌ن بخوات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێ ده‌بێ ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ زۆر به‌ زوویی وه‌ر بگیرێ .