دوو چاوپێکه وتنی کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان. له سه ر په نابه ران له تورکیاو عێراق

1. هیلسه نکی فۆرش کۆمیته.

ڕۆژی 16. 6. 2005 عارف باوه جانی به پرسی کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان سه ردانی ده فته

ری هیلسه نگی فۆرش کۆمیته ی کرد وله گه ڵ به ڕێز (گوینار م کارلسن) کۆبووه.

 (هیلسینکی فۆرش کۆمیته) ڕێکخراوێکی چاوه دێری مافی مرۆڤه له جیهاندا. له وکۆبوونه وه دا که له کاتژمێر 12. 45تا 14 پاش نیوڕۆ درێژه ی هه بوو، له لایه ن عارف باوه جانی باسی هه ل و مه رجی په نابه رانی کورد له تورکیاو وهه روه ها په نابه رانی گیرخواردوی کورد له ئۆردوگای ئه ڵتاش و سه ر سنووری عێراق و ئۆردون کرا، داواکرا له به ڕیز گوینار م کارسن به رپرسی پیوه ندی یه نێو نه ته وه یه کانی ئه و ڕێکخراوه، که به رامبه ر به و وه زعه ناله باره ی په نابه رانی کورد بێ ده نگ نه بن و هه ڵویستی مرۆڤایه تیان هه بێت.

له و کۆبوونه وه دا هه روه هاباسی هه ڵویستی وه زیری کۆچی نه رویجی ئێرنا سولبه رگ کراو، به هه ڵویستێکی پێشێلکاری مافی مرڤ هه ڵسه نگێندرا.

له و کۆبوونه وه دا به ڕێز گوینار بڕیاری دا، که هیلسه نکی فورش کۆمیته هه نگاوی پێویستی بۆ هه ڵگرێت، نامه ی خێرای بۆ وڵاتانی تورکیاو عێراق و ئۆردون بنیرن، هه روه ها پێوه ندی به ڕێکخراوی کۆمیساریای به رزی په نابه رانه وه بگرن.

 

2. ڕێکخراوی خه ڵکی نه رویجی.

 رۆژی 16. 06. 2005 عارف باوه جانی به رپرسی کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، سه ردانی باره گای ڕێکخراوی خه ڵکی نه رویجی له ئۆسڵۆ کرد،

له گه ڵ به ڕێز (داڤد به رگان) به رپرسی کارو باری ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست کۆبووه، له و کۆبوونه وه دا عارف باوه جانی داوای له ڕێکخراوی خه ڵکی نه رویجی کرد، که ئاورێک له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له ئۆردوگاکانی شێروه ن و باریکه بده نه وه،له وپرۆژانه ی که له کوردستان به ڕیوه ی ده به ن با هاواکاری ئه و په نابه رانه شی تێدا بێت.

ئۆردوگای باریکه که سه رجه می 277 ماڵ ده بێت، که ئه وئۆردوگایه 2 حه وتوو پێش له لایان ڕێکخراوی قه ندیلی سویدی بۆبه شێک له ئاواراه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان کراوه ته وه، که له ناوچه کانی گه رمیان له ژێر خێوه ت وکه پردا ده ژیان، به پێی هه واڵێک که ئه مڕۆ له لایان کۆمیته ی باریکه وه به ده ستمان گه یشتووه، که به داخه وه ئه و ئۆردوگایه نه کاره بای بۆ کێشراوه وه نه لووله که شێ ئاو، بنه ماڵه کان به نرخێکی زۆر گران له ڕێگه ی تانکری ئاوفرۆشدا ئاو ده کرن.

ئۆردوگای شێره وه ن،ده که وێته نێوان که لار وخانه قین، که 59 بنه ماڵه ی کوردی ئاواره ی ڕۆژهه ڵاتی کوردستانی تێدا ده ژین.

ناو براو به ڵێنی دا که داواکاری یه کان بباته نێۆ کۆبوونه وه ی خۆیان له گه ڵ وه زاره تی ده ره وه ی نه رویجیش باسی لێ بکه ن.

کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان.

altash_refugee@yahoo. com

altash_refugee@hotmail. com