بە ناوی خودای گەورە و میھرەبان
جەنابی سەرۆک، پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەت لێ دەکەم وەک سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هیواخوازین له كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت.
به‌ڕێزان، خاوه‌ن شكۆ و پایه‌داران
خوشك و برایانی به‌ڕێز
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت. .
ئه‌مڕۆ وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی عێراقی دێرین و ده‌وڵه‌تی عێراق - كه ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتووكانه - لێره ئاماده‌م، مایه‌ی شانازیمه كه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێزدا، نوێنه‌رایه‌تی شارستانییه‌ته‌كانی ئور و سۆمه‌ر و بابل و ئاشور ده‌كه‌م كه له دیارترین شارستانییه‌ته‌كانی مرۆڤایه‌تین.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان هاوكاتی هه‌وڵ و كۆششكانمانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییه ته‌ندروستییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڤید 19، هاوكات پرسه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر و ئاڵینگارییهكانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، کە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سەر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و پێویستیان به‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌كی جددیان بۆ بدۆزینه‌وه.
ئه‌و ئاڵینگارییانهش دووپاتی ئه‌و راستییه ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان، بۆیە كاتی ئه‌وه هاتووه به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شمان هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه‌رێگا و رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئایندهی گۆی زه‌وی.
ئێمه له عێراق سه‌رباری لاوازی ژێرخانی ته‌ندروستی كه به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانكاریی چه‌نده‌ها ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌مانه، زۆر رێوشوێنی ته‌ندروستی پێویستمان بۆ زاڵبوون و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه گرتۆته‌به‌ر. . . توانیومانه توانای دامه‌زراوه حكومییه‌كان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتییان، وڵاته‌كه‌مان له پێشه‌نگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بووه كه ده‌ستپێشخه‌ری "كۆڤاكس" ی په‌سه‌ند كردووه له پێناو دابینكردنی فاکسین بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییه‌كانی و هاووڵاتییانی بێگانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
ئه‌م دیداره به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه سوپاس و پێزانینی بێ پایانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نمه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تیش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه ماندوونه‌ناسانه‌ی له پێناو پشتیوانیكردن له عێراق پێی هه‌ستاون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
جه‌نابی سه‌رۆك. . . ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 40 ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌مان تووشی گه‌لێك جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بووه، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و بهكارهێهێنانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه و وشككردنی زۆرنگاوهكان و تیرۆر و تۆقاندن بۆته‌وه.
ئێمه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مهرگهستانانهدا سه‌ركه‌وتوو بووین، توانیمان شاره‌كانمان له چنگی داعش تیرۆرست رزگار بكه‌ین و جیهانیش له شه‌ڕانگێزی ئه‌و هێزه تاریك په‌رسته بپارێزین، ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی خه‌بات و ماندووبوونی هێزه چه‌كداره‌كانمان بوو له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ریشمان هاریكارمان بوون، مه‌ڕجه‌عیه‌تی باڵای ئاینیش له نه‌جه‌فی شه‌ریف رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌دا گێراوه به‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌دا هێزه‌كانی گه‌لی عێراقی یه‌كخست.
هێزه چهكدارهكانیشمان به وره و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه رووبه‌ڕووی شانه تیرۆرستییه‌كانی داعش بوونه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌كرد. . سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هێشتا ناتوانین مه‌ترسی تیرۆر نادیده بگرین، بێ هیچ دوودڵییه‌كیش ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه خه‌مساردی یان سه‌رقاڵ بوون به ململانێكانی ناوچه‌كه‌مان ده‌بنه درز و بۆشاییه‌كی گه‌وره بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تاریك په‌رستانه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له ئاسایش و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆیه تاكه بژارده‌ی به‌رده‌ممان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی داراییان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌كه و كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی، زۆر پێویسته قه‌ره‌بووی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكه‌ینه‌وه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه عێراق "یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی" په‌سه‌ند كردووه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانین قه‌ره‌بووی لایه‌نی كه‌می ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و توێژه سته‌ملێكراوه‌ی ده‌ستی داعش بكه‌ینه‌وه، یاساكه سه‌رجه‌م ژن و كچانی قوربانیانی ده‌ستی داعش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و گێرانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ زێدی خۆیان، له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه و چاویشمان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه، تاوەکو بتوانین پێداویستییه مرۆییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و ژێرخانی ئه‌و ناوچانه بنیاتبنێینه‌وه و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی دیكه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان ده‌كات، گه‌نده‌ڵی ژینگه له‌باره‌كه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه. . وڵاته‌كه‌مان گیرۆده‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و جه‌نگ و ململانێی و توندوتیژییه‌یه كه به میرات بۆمان به‌جێماوه و زۆرێك له خێروبێری وڵاته‌كه‌مانی به‌فیڕۆ داوه و هاووڵاتییهكانیشی له سوودمه‌ندبوون له‌و خێروبێره بێبه‌ش كردووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم كه له‌مڕۆدا به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت. . بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنووردار و بنبڕ بكه‌ین. . ئه‌و پاره و سامانانەش بگێڕینه‌وه كه به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و پشێوی له وڵاته‌كه‌ماندا خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ. . بۆیه تاكه بژارده‌مان له‌و جه‌نگه‌دا ته‌نها سه‌ركه‌وتنه.
وه‌ك پابهندنوونێكیش به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عێراق له ساڵی 2000 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ساڵی 2010 په‌سه‌ند كردووه، له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای "گیڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان" ده‌كه‌ین و حكومه‌تی عێراقیش له‌م بواره‌دا و له پێناو هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ساز كرد.
لێره‌وه داوا له دۆستانمان له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م یارمه‌تیمان بده‌ن له ئاشكراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره بهتاڵانبراوانهی براونه‌تە ده‌ره‌وه‌ی عێراق. . ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا. . بۆیه دووباره داوا ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی پیكبهێنرێت. . چونكه ته‌نها به كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وین، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر دوو رووی یه‌ك دراون و گرێدراوی یه‌كترن و خزمه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش به یه‌كتر ده‌ده‌ت.
جه‌نابی سه‌رۆك. . ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
چاره‌نووسی گۆی زه‌وی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ئایندهی نه‌وه‌كانمان ده‌كات. . . له‌وانه‌یه له رووی سیاسییه‌وه كۆك و ته‌با نه‌بین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گۆڕانی كهشوههودا كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات، ده‌بێت یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بین.
به گوێره‌ی راپۆرتی شه‌شه‌می پێشبینییه‌كانی ژینگه‌ی جیهانی ناوچه‌ی خۆرئاوای ئاسیا، له‌مڕۆدا وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه وه‌ك به بیابان بوون و كه‌می ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان كه عێراقیان كردۆته یه‌كێك له لاوازترین ئه‌و پێنج ده‌وڵه‌ته‌ی گیرۆده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وان.
عێراق له ساڵی 1992 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و رێككه‌وتننامه‌ی پاریسی ساڵی 2015 ی په‌سه‌ند كردووه، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ستراتیژێك ده‌كه‌ین كه ئامانجی پاراستنی ژینگه و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه تا ساڵی 2030، له‌و پێناوه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانیمان بۆ وه‌رچه‌رخاندن و جێگیركردنی ئابوورییه‌كی سه‌وزپۆش گه‌ڵاڵه كردووه كه ده‌توانێت هه‌لی وه‌به‌رهێنانی تازه له عێراق بڕه‌خسێنێت و ده‌سته‌به‌ری به‌شدارییه‌كی كاراتری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا.
ئه‌ركی سه‌رشانمانه وادی رافیده‌ین ببوژێنینه‌وه. . . ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له‌به‌ر سه‌وزپۆشی و به‌پیتی خاكه‌كه‌ی، به خاكی ره‌ش و به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ناسراوه، پێگه‌ی جوگرافی عێراقیش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ژینگه جۆراوجۆرهكهی له دارخورما و زۆنگا و چیاكانی كوردستان، بۆیه ده‌كرێت عێراق له‌م رووه‌وه ببێته پێشه‌نگێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌شیان پێویستی به پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پاڵپشتی له عێراق بكات، تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه نیشتمانییانه‌ی جێبه‌جێ بكات.
ته‌نگژه‌ی كه‌شوهه‌وا ته‌نگژه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا و سنورداركردنی مه‌ترسییه‌كانیشی به كۆششی تاكلایه‌نه مه‌یسه‌ر نابێت، ئه‌م پرسه پێویستی به ده‌ستباری به‌كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان هه‌یه، بێ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تان ناتوانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی گۆرانی كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه، دیارده‌كانی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولی لمین و كه‌می ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و به بیابان بوون، دیارده‌ی سنووربڕن و بێ هه‌ماهه‌نگی و نه‌خشه‌سازییه‌كی باڵای نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه پێویسته له‌و پێناوه‌دا پلانه نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبخرێن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن.
خوشك و برایانی به‌ڕێز. .
عێراق كه‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه به‌ده‌ست جه‌نگ و ململانێی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆكاره‌كه‌ش داڕمانی سیسته‌می ئه‌منی و سیاسییه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، لاتهریكبوونی عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا كه به رۆڵی سرووشتی خۆی هه‌ستێت، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی له ناوچه‌كه‌دا.
له سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌دا، عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی گرتۆته‌به‌ر له‌وه‌ی پشتیوانی له گفتوگۆ و خاوكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و بنیاتنان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات. . بۆیه پێداگرین له‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستی به كۆسیسته‌مێكی نوێ هه‌یه كه له‌سه‌ر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی ئابووری نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به‌ند بێت، كۆسیستهمێك بتوانێت به‌ره‌نگاری ئاڵینگارییه هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك تیرۆر و توندڕه‌ووی و گۆرانكارییه ئابووری و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان و لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ببێته‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كۆنگره‌ی هاریكاری و شه‌راكه‌تی سازدا، ئامانجیشمان ئه‌وه بوو بڵێین له بری ئه‌وه‌ی عێراق ناوچه‌یه‌ك بێت بۆ ململانێ، ده‌كرێت ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، بۆیه به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ناوچه‌كه بێ عێراق مه‌یسه‌ر نابێت. . عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو كه بتوانێت رۆڵه میحوهرییهكەی جارانی له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانییه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و كۆتاییهێنان به كێبڕكێ و ململانێی ئه‌وانی دیكه هه‌یه له‌سه‌ر خاكی عێراق.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سوریا و لێكه‌وته مرۆییه مه‌ترسیداره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی سوریا چی دیكه مایه‌ی قبوڵكردن نییه، نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه ژینگه مه‌ترسیداره‌كه‌ی تیرۆر به به‌رده‌وامی له هه‌ڵكشان دایه، به‌رده‌وامیدانیش به‌و ته‌نگژه، ته‌مه‌نی تیرۆر درێژتر ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ته‌واوی ناوچه‌كه. . .
كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی جددی بنێین بۆ كۆتاییهێنان و به ئێش و ئازاری سورییه‌كان، هه‌نگاوێك ڕێز له مافی ئه‌و گه‌له بگرێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئازادی و ژینگه‌ی تیرۆر و توندوتیژیش ریشه‌كێش بكات.
هه‌ر له‌م سه‌كۆیه‌وه هه‌ڵوێستی عێراق دووپات ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ته‌واو بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین بدۆزرێته‌وه، چونكه بێ شادبوونی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به ته‌واوی مافه ره‌واكانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار نابێت.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی یه‌مه‌ن و لێكه‌وته ئه‌منی و مرۆییه‌كانی، مایه نیگه‌رانییه و پێویستی به چاره‌سه‌ره، چاره‌سه‌رێك ئاشتی و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
جه‌نابی سه‌رۆك. . . ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
مانگی ئاینده عێراق له به‌رده‌م به‌ركه‌وتێكی نیشتمانی یهكلاییكهرهوهدایه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دڵخوازی شه‌قامه و كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی فراوانیشی له‌سه‌ره، هه‌مووان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته چاكسازییه‌كی ریشه‌یی ئه‌نجام بدرێت و په‌یمانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه بێته‌كایه‌وه كه بتوانێت كه‌موكورتییه‌كانی كۆسیسته‌می حوكمڕانی چاره‌سه‌ر بكات و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروستیش بچه‌سپێنێت. . . هه‌ڵبژاردنه‌كه چاره‌نووسسازه و لێكه‌وتی جۆراوجۆری بۆ سه‌ر عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كاروانی زیارەتکاران به‌ره‌و كه‌ربه‌لای ئیمامی حوسێن (سه‌لامی خودای لێ بێت)، كاروانه‌كه داستانێكه له به‌های باڵای مرۆیی چاكه‌خواز به‌ره‌و چاكسازی و ئاشتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه، هه‌ڵبژاردنه‌كه رێكردنه به ووره و ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌ره‌و پاراستنی نیشتمان و به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه.
بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه باڵایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی عێراقییه‌كانه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریكردنێكی بەرفراوانه، ئێمه توانیومانه یاساییه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌ڵاڵه بكه‌ین كه دادپه‌روه‌رانه‌تره له جاران و باشتریش ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگده‌ران بكات، كۆمیسیۆنێكی تازه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان دامه‌زراندووه كه حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ فه‌راهه‌م كردوون، په‌یمانێكی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنیش په‌سه‌ندكراوه، به‌و ئامانجه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه رێبازه ئاشتی و راست و رهوانهكهی چاكسازی، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تێك كه شه‌رعیه‌ت له گه‌له‌وه وه‌ربگرن و باڵاده‌ستی هیچ لایه‌نێكی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت و به دووریش بێت له فرتوفێڵ و ساخته‌كاری. . . چونكه هۆكارێكی پشێوی سیاسی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كه‌موكورتی و نه‌بوونی متمانه‌ی گه‌ل به پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو.
هه‌ر له‌م سه‌كۆیه‌وه به پێویستی ده‌زانم سوپاسێكی بێ پایانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكه‌م كه به‌شداربوون له گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیاری ژماره 2576 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به پشتیوانیكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق، هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانم بۆ سكرتاریه‌تی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یەکێتی ئه‌وروپا له‌و رۆڵه‌ی پێی هه‌ستان له ئاسانكاریكردن بۆ ناردنی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ئاستی شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپاسی بێ پایانم بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق له هه‌موو ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی له بواری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشكه‌شیان كردووه.
به‌ڕێزان،
عێراق نموونه‌یه‌كی زیندووی فره‌یی و بهیهكهوهژیانێكی مرۆییه له مێژوودا، گه‌لی عێراق له ناخه‌وه هه‌ست به به‌هێزی ئه‌و فره‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ن، زۆر به باشی ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه رێزگرتن له فره‌یی، پێوه‌رێكه بۆ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی له‌سه‌ری گۆشكراون.
هه‌ر لەم سەکۆیەوە، سڵاوم گه‌رمی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه هاووڵاتییانی ئازیز و هیوادارم بە هاوکاری و یەکڕیزی رووبەڕووی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە ببینەوە بۆ چەسپاندنی ئازادی و دادپەروەری و ریشەکێشکردنی توندڕەوی و جیاکاری و پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موومان خاوه‌ندارێتی ئه‌م ههسارهیە ده‌كه‌ین، له هیوا و ئاوات و ترس و دڵه‌راوكێدا هاوبه‌شین، له به‌ها مرۆییه‌كاندا هاوبه‌شین، پێویستمان به‌وه‌یه ھاوکاری یه‌كتر بین و هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌كه‌مان بكه‌ین، پێویسته خۆمان به‌دوور بگرین له جه‌نگ و ململانێكان، چونكه ئه‌م كاره باشترین خزمەتە كه بتوانین پێشكه‌شی نه‌وه‌كانی ئایندهی بكه‌ین.
سوپاس بۆ به‌ڕێزتان جه‌نابی سه‌رۆك، دووباره سڵاوی خودای گهوهرتان لێ بێت.
Leuk
Opmerking plaatsen
Delen