2021-1964= 57
پەنجاو حەوت ساڵە سلیمانی لە لایەن جەلال ونەوشیرەوانە تاوان وسوکایەتی پێدەکرێ. سلیمانی پیاوێکی سیاسی نیشتمانی هوشیاری جەزرەبەی تیدا نیە بڵی نا بۆ سوکایەتی بە پیرۆزی شاریک، لەو رۆژەوەی دروستبووە سرودی ئەرەقیب بۆ نیشتمان دەڵێتەوە. دکتور بەرهەم و شاسوار دوو رووی دیاری ئیستای سلیمانین. وەک بازرگانێک نرخ بە مامەڵەی سامان دەدەن نەک سیاسەت.
بۆشاییەکی سیاسی ترسناک یەخەی سلیمانی گرتووە.
سلیمانیەکان خۆیان نەبێ، کەس خەمی گەڵای درەختیکی شاقامەکانی نیە.
لای پارتیەکان سلیمانی وەک (منداڵێ زۆڵە) نەک رەشەبە کیمیاوێشی لێ بدا بۆ ئەوان نرخی فرمێسكیکی نیە.
پێش دوانزە ساڵ مەزەنەی ئاشبەتاڵی گورانم کرد.
گۆڕان ناتوانی گۆران بکات. گۆڤاری نیوەند ژمارە 58 لە 27/05/2009
ئاشبەتاڵێ گۆڕان و شکستی سیاسی کاک نەوشیروان 28/12/2014
ژمارەی ووتارەکانم لەمەڕ گۆڕان زۆرە ناشێ لێرەدا هەمووی بنووسم. جگە لەوتارەکانم پەرتووکێکم لەمەڕ پرۆسێسی گۆڕانی سیاسی بەشیوەیەکی ئەکادیمی و سیستەمی سیاسی نۆی (جیاوازی لیستی گۆڕان ویستی گۆڕان) بڵاونەبۆتەوە یەکەم لیستی گۆرانم بینی زۆر لاواز بوو نامەیەکم بۆ کاک نەوشیرەوان نووسی پاشان نامەکەم کرد بە پەرتووکێک.
نهینی دروستبوونی گۆران
لەساڵێ 1997 لە لندن. لەتەک بەریزان مامۆستا برایم ئەحمەد. دکتور محمود عوسمان. دکتور کمال میراودەلی. نەوشیرەوان مستەفا. پاشان مامۆستا جمال نەبەز، کاک کمالی جمال مختار. عبداللە پەشیو. خۆکاندیتدکردنی دکتور کمال میراودەلی وگەرانەوەی کاک نەوشیرەوان. سەرتایەک بوو بۆ گۆرینی سیستەمی سیاسی باشور بۆ کالبوونەوەی دوژمنایەتی (جەلالی ومەلای) .
سۆپرایزی دەرکەوتنی گۆڕان نهێنەیەک بوو، پاراستنی پارتی و دەزگای زانیاری یەکیتی لێ بێ ئاگابوون.
تا گەڕانەوەی دکتور کەمال میراودەلی 2009 وبە وێنەی یەکەم دانیشتنمان وئەم ووتارەم نووسی.
(زۆردەمێکە نەخشەی گۆڕانمان کێشاوە. 16/06/2009)
دەزگای زانیاری یەکیتی توشی شۆک بوون. وەک کەسێکی نیشتمانی دوور لە ریکخراوە سیاسیەکانی کوردستان هەمیشە چاودیری رەوتی سیاسی کشت کوردستانم دەکرد. شەری نەگریسی نیوان پارتی ویەکیتی بواری دیالۆگیان نەهیشتبووە کۆمەڵی رۆشنبیری بیرمان لە ریکخراویکی نویکردەوە ئەنجام بیرەکە گۆرانی هەڵهانی. هەرچەند وەک ویستی سیاسی من دڵشاد بووم بە گۆران. لێ وەک چاودیر سەرنجم لە چالاکی و کادیرەکانی دەدا. تیگەیشتم نەوشیرەوان ناتوانی لەو گیژاوەدا رۆڵی گەوەرە ببینی. کەسایەتی نەوشیرەوان کەسایەتیەکی زۆر تورت و ووشک بوو. راڤەکردند لەتەکیدا بۆ کەسی ئاسایی ئاسان نەبوو بۆ کەسی جەربەز و هوشیار وانەبوو. کاتیک لیستەکەی ئاشکرکرد. سەرنجی ناوی کەسەکانم دا تیگەیشتم لیستی ناوەکان هەرزەکاری سیاسی ومشەخۆر و پیسخۆرن ئەم ووتارەم نووسی.
(لیستەکەی کاک نەوشیرەوان لاوازە)
تا دەوری نەوشیرەوان قەڵەبالغ بوایە گۆران لاواز و پر ئاژاوە دەچوو. مەزەنەم کرد گۆران وەک یەکیتی وپارتی بووە بە بار بەسەر کۆمەڵگاوە پرۆژەی نەوشیرەوان پرۆژەیەکی نیشتمانی نەبوو بەڵکو پرۆژەی توڵەسەندەوەی سیاسی بوو لە پارتی ولەیەکیتی واتە دریژبوونەوە شەری ناوخۆ بە چەکی میدیا وشەقام ئەمەش لەبەرژەوەندی گەلی باشور نەبوو. تەنیا ریگەیەک ووتارە رەخنەیەکانم بوو لە گۆڕان.
کاک نەوشیروان ماندوو. گۆڕان بەگەنجێتی پیربوو؟
گۆڕان دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە 10. 03. 2015
دوو سڵاو لە کاک نەوشیرەوان 2009
پەرتووک. . . جیاوازی لیستی گۆڕان و ویستێ گۆڕان 2010
نەوشیروان لەنێوان دوو کەوانەدا
سەرۆکی گۆڕان یان سکرتیری گشتی یەکیتی
لێان پرسیم: بۆ ئەوەندە خەمی نەوشیروانتە؟
ووتم: خەمی نەوشیروانم نیە. خەمی ئایندەی گەلێکمە.
لێان پرسیم: بۆ دەنووسی کاک نەوشیروان. بۆ ئەوەی چولەکەت بۆ بگرێ؟
ووتم: من نامەوێت ئەو چولەکەم بۆ بگرێت. دەمەوی نەوی نۆی گەلەکەم وەک چولەکە بەزەرنەقوتەی مافیای کوردی سەریان نەبڕێ. 19. 03. 2015
گۆڕان دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە 10. 03. 2015
ئەڵتەرناتیفێ بۆ گۆڕان
کاک نەوشیرەوان یاری بەئاگر ناکات، لێ بازی بە کات دەکات
2014 پەتی سێدارەی نەوشیرەوان
تاقیکردنەوەکەی کاک نەوشیرەوان دەستی پێکرد 2014
نەوشیرەوان توشی شۆکمان نەکەیت 22-04-2009
2014 لەکەرکوکەوە بروسکەیەک بۆ نەوشیروان
نەوشیروان. . تکایە یەک جار گوێمان لێبگرە 2014
نەوشیرەوان یاری بەئاگر ناکات، لێ بازی بە کات دەکات2014
دوا ووتارم لە 22/06/2021
گۆڕان وەک ئەو بێوەژنەی لێهاتووە، دوای چەند شوو بە هۆی منداڵە سەرسەرێکانیەوە
خێرلە هێچ شوویەکی نۆی نابینی. ئەمە بەشیکە لە ووتارەکانم
سلیمانی قوربانیە، بێ خاوەنە، چۆڵەوانیە. نە رێکخراوێکی سیاسی نە کەسایەتیەکی نیشتمانی هوشیاری تیدانیە بتوانی بۆشایی سیاسی لە سلیمانی پر بکاتەوە.
ئیستا سەرەی ئەوکەسەیە و راپەریت و نازناوی عەولەسیسی سەردەم لە خۆی بنێ.
دەزانم خۆینەری بەریز چ پرسیاریک دەکات
ئەی خۆت بۆ ناگەریتەوە؟
لە 2009 بۆ یارمەتی گۆران ونەوشیرەوان لە سانپیترسبۆرگەوە نیازم بوو بگەرێمەوە بۆ سلیمانی
رۆژی پێشگەرانەوە ئاگادارکرامەوە نەگەریمەوە. حاکم قادر لێپسراوی دەزگای ئەشکەنجە وسیخوری وداوین پیسی لە جیاتی خوشکەکانم لە فرۆکەخانەی سلیمانی چاوەریم بوو. نەک کوشتن بمسوتینی.
دوای ئەم رووداوە کاک نەوشیرەوان بە بەریزیکدا نامەیەکی دەمی بۆ ناردم نەگەریمەوە.
چونکە نەخشەکەی حاکم قادریان پیدابوو.
سلیمانی لەچاوەری عەولە سیسیکدایە.
14/10/2021