((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی دوەم

((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی دوەم

(سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ)
***
نوسینی
چیای مامە لەتیف
***
یەكەم ڕۆژی كفنەو ئەوەی زیانی لێكەوتوە
هەر كەلاوەكانە!
یەكەم ڕۆژی مەرگەو ئەوەی زەبری لێكەوتوە
هەر تابلۆكانە!
یەكەم ڕۆژی تابوتەو ئەوەی خەمی
بەركەوتوە هەر ڕەنگەكانە!
یەكەم ڕۆژی كۆچەو ئەوەی فرمێسكی لێڕۆیشتوە هەر عاشقەكانە!
یەكەم ڕۆژی ماڵئاوایی ناشادەو ئەوەشی ئاڵای بۆ ئەم پرسەیە هەڵكردوە جامانەكەی دكتۆر تەها ڕەسوڵە!
خۆ جامانەی ئێستا چاوی هەیەو ناوەستێ لەسەری دزا!
خۆ جامانەی ئێستا دەستی هەیەو نابەسترێ لەسەری درۆدا!
خۆ جامانەی ئێستا هەستی هەیەو ناپێچرێ لەسەری خائین دا!
خۆ جامانەی ئێستا بۆنی هەیەو نامێنێتەوە لەسەری بچوك دا!
خۆ جامانەی ئێستا ئەقڵ و ژیری هەیەو ناسوڕێتەوە بەسەری بۆش و هیچ دا!
***
ناشاد-درێژكراوەی داخێك بو بەبێ ئەوەی دەرمان و چارەسەری هەبێت!
ناشاد-كۆكراوەی ئاخێك بو بەبێ ئەوەی زنجیرو قوفڵی هەبێت!
ناشاد-قوڵبونەوەی حەسرەتێك بو بەبێ ئەوەی بستەخاكێكی بۆ پشوو هەبێت!
ناشاد-ژێرخانی ئازارێكی ڕەنگاو ڕەنگ بو بەبێئەوەی شكات و سكاڵایەكی هەبێت!
ناشاد-بەرزایی و لوتكەیەكی وابو بەبێئەوەی دەستی یار و قاچی كورسیەكیشی هەبێت!
***
بەڵێ ناشاد-سلێمانی لەدڵیابو
بۆیە كەلاوەكانی خۆشەویست!
بەڵێ ناشاد-سلێمانی لەڕۆحیدابو بۆیە ڕەشەباكەی خۆشترەویست!
بەڵێ ناشاد-سلێمانی لەخوێنی دابو بۆیە
هەتاوی بێوەفای لێرەو شەوی كوێری ئێرەشی خۆشترەیوست!
بەڵێ ناشاد-سلێمانی لەچاوێدابو بۆیە
بەردەركی سەراو شەقامی سەهۆڵەكە مەست وسەرخۆشیاندەكرد!
بەلێ ناشاد-سلێمانی بەناونیشانیدا دورابو هەربۆیە قەبرەكەیشی لەژیان و بونی لەم شارەدا خۆشترەویست!
***
دەمێكە بەردی ڕەش ئەم دڵە ئەكوتێ و كەچی هەر دەستەكە هیلاكبو!
دەمێكە هەوری ڕەش ئەم گیانەی بەنیشانەگرتوەو كەچی هەر نیەتەكە هیلاكتربو!
دەمێكە بەختی ڕەش ئەم ڕێیەی بەبارمتەگرتوەو
كەچی هەر سەرچاوەكە هیلاكبو!
دەمێكە كاروانی ڕەش ئەم خەیاڵەی تەوقكردوەو كەچی هەر سوڵتانەكە ڕسواو زەلیل بو!
دەمێكە نا-ی مێژوی ئێمە شاد-نیەو
بەڵام وا كەمتیار و ڕێوی یەكان بێ سەر و بێ كلك بون!
بەڵام وا جاشەكانی گیرفان و سیخوڕەكانی ناو زەلكاو بەباچون!
***
بۆ لەمەودوا نا-ی ئێمە نیوەیە لەدڵ و ئەسڵەكەمان محمد شادی ناو مردوەكانە!
بۆ لەمەودوا نا-ی ئەوانیش نیوەیە لەزمان و
شانازیەكەیان محمد شادی ناو كۆچكردوانە!
بۆ لەمەودوا نا-ی ئێوەش نیوەیە لەحەقیەت و
كامڵەكەتان محمد شادی ناو گردی سەیوانە!
بۆ لەمەودوا نا-ی تۆ یش نیوەیە لەهەرورازو
سروشتی ژینگەكەتان محمد شادی ناو گردی شەهیدانە!
بۆ لەمەودوا نا-ی من و ئەو تۆیش كۆتای كۆتاییەو سەرەتاو دەستپێكیش مان محمد ناشادی دوێنێ و محمد شادی ئێستای ناو قەبرستانە!
***

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu