هەزار شوکر بۆ خودای گەورە بەس نەبوو ئێوە حاکمی نیویۆرک نەبوون بۆ موزایەدە کردن ڕۆژانە بە تڕو منەتەوە باسی گۆڕەپانی (تایمز سکوێر)تان بۆ بکردینایە و ڕۆژێ بستێکی بۆ زیاد بکەن و ڕۆژێک لێی ببڕن ؟! . . .
دیسانەوە هەزار شوکری تر بۆ خودا بەس نەبوو قەیسەری ڕووسیا نەبوون و لە ناوەڕاستی شاردا (ساحەی حەمرا)تان دروست نەکردبوو، ئەگەرنا دیسانەوە ڕۆژانە مێشکی تاک بە تاکی ئەم شارەتان (طووووط) ئەکرد . . .
دیسانەوە شوکر و هەزار شوکر کە پاپای ڤاتیکان نەبوون و وەک ئەو لە بۆنە ئاینیەکاندا لە گۆڕەپانی (قدیس بطرس) ووتارتان نەدەفەرموو؟! . . . خۆ مەگەر شارمان چۆڵ کردایە . . .
گۆڕەپان و ساحە بەناوبانگەکانی جیهان زۆرن هەر وەک تینانمین لە پکین و مەیدانی طرف الاغر لە لندن یاخود هایدپارک، هتد . . .
یارەبی ئەلحەمیلا کە تەنها فولکۆکەیەکمان هەیە ساڵانێکی دوور و درێژە بوەتە یاری مناڵان بە دەست حاکمەکانی شارەوە، ڕۆژێ گەورەی دەکەن و ڕۆژێک قارسی دەکەن (تەبعەن لەگەڵ ڕێز و حورمەتما) جا مامە پارەی تیا حەپەلوش دەکرێ . . . شۆستە بۆیاخ کردنەکەش گاڵتەجاڕیەکی دیکەیە، جا ئێوەش وەک برام وان عەرەب قسەیەکیان هەیە دەڵێن (کە پیاو بێ ئیش بوو یاری بە . . . ) دەکات . . .
ئەو فولکۆکەیە هێندەی نەماوە بێتە زمان و پێتان (وازم لێ بێنن وەحشی) . .