وانه‌كانی ژیان :
له پاش كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق له ئازاری 1978 و داواكردنی هه‌ڵپژاردن ودانانی ده‌ستوریكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات، حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی رۆژنامه‌ی ـ الراسدی ـ راسپارد هێرش بكاته سه‌ر حزبی شیوعی و له پاش له سێداره‌دانی كۆمه‌ڵێكی پرشنگدارله هاورێیان ودۆستانی شیوعی و، باره‌گاكانی حزب له پارێزگا‌و شاره‌كاندا كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی درندانه‌ی به‌عسیان و ده‌ستكرا به گرتنی شیوعییه‌كان و ئازادانیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌و، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی به‌عس شیوعییه‌كان له شار‌و لادیكان روویان له شاخه‌كان كرد‌و له چه‌ند شوێنێك باره‌گایان كرده‌وه.
كاتێك شاڵاوه چه‌په‌ڵه‌كه دژ به هاورێیان و باره‌گاكان په‌ره‌ی سه‌ند سه‌ره‌تا هه‌ندێ له هاورێیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ره‌ی روویانكرده ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و له به‌ر نه‌بوونی چه‌ك وجموجوڵی سوپای عێراق و جاشه چلكاوخۆره‌كانی هاورێیان بیریان كرده‌وه شوێنیكی گونجاوو شیاو بدۆزنه‌وه‌و، ئه‌وه بوو ده‌ستنیشانی ( به‌له‌بزان) له ناو خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا‌و له‌وێ بنكه دامه‌زراو هاورێیان له عه‌ره‌ب و كورد‌و تورك و ئاسوری سریان و ئه‌رمه‌ن له هه‌موولایه‌كه‌وه‌په‌یوندیانكردو ژماره گه‌یشته 120 ــ 150 هاوری و دۆستی حزب و ژیان زۆر قورس و دژوار بوو، چه‌كمان كه‌م بوو 5 ـ 10 پارچه چه‌كی كۆن و، خواردنمان : به‌یانیان و نێوه‌روان و ئێواران بریتی بوون له نان و چاو، هیچ راخره‌یكمان نه‌بوو له سه‌ر زه‌وی ره‌ق وته‌ق ئه‌نووستین و، ئاسان نه‌بوو هاورێیان خۆیان له گه‌ڵ ئه‌و بار‌و دۆخه بگونجێنن و حزب به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاری بۆ پێشهاته‌یه‌كی له‌و جۆره نه‌كردبوو، بۆیه كاتێك سه‌دام حوسه‌ێن له ساڵی 1979 ئه‌حمه‌دحه‌سه‌ن به‌كری له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لاداو بوو به سه‌رۆك كۆمار‌و له پاش قه‌سابخانه‌كه‌ی سه‌دام ده‌رهه‌ق به تاقمێك له سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به توومه‌ت و تاوانی خیانه‌تكردن له دژی حزبی به‌عس بریاری لیخۆشبوونی گشتی ده‌ركردو، هه‌لێكی باش بوو بۆ هاورێیان كه له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخدا نه‌ئه گونجان به‌ره‌و ماڵه‌كانیان و ئه‌و شوێنانه‌ی لێیهاتوون بگه‌رێنه‌وه‌و، باری باره‌گاكه‌یان سوككردو ژماره‌مان كه‌م بووه‌وه‌و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك دروست بوو یه‌كێكیان به‌ناوی مه‌فره‌زه‌ی سلێمانی بوو.
به ناچاری و له كارێكی مه‌ترسیدارو گه‌شتێك به‌ناو سه‌ربازگه‌و ربیه‌كانی سوپای عێراق كه هه‌موو كون وقوژبنێكی ته‌نی یوو مه‌فره‌زه‌یه‌كی 50 كه‌سی به چوار چه‌كی خراپ له بنكه‌ی (هه‌زارپه‌س) به‌ره‌و تووژه‌ڵه و زڵێ كه‌وته‌رێ و له پاش چه‌ند رۆژێك مه‌فره‌زه‌كه به سه‌لامه‌تی گه‌یشته باره‌گای سه‌ركردایه‌تی و دابه‌شبوون به سه‌ر بارگای سه‌ركردایه‌تی و باره‌گاكانی هاورێیانی هه‌ولێرو و رانیه‌و قه‌ڵادزێ (پشده‌ر) و له پاش هه‌فته‌یه‌ك یانزیاتر هاورێیانی سلێمانی داوایانكردبه مه‌فره‌زه به‌ره‌و ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی برۆن و، له پاش وه‌رگرتنی چه‌ندپارچه‌یه‌كی چه‌كی خراپ وكۆن مه‌فره‌زه‌كه چووه ناوچه‌كانی دوكان و ماوه‌ت و سلێمانی و ئیتر به‌و شێوه‌یه مه‌فره‌زه‌كه هاتووچۆیئه‌كرد له نێوان باره‌گای سه‌ركردایه‌تی و ناوچه‌كانی سلێمانی و، له رژی 24/3/1980 مه‌فره‌زه‌كه‌مان تووشی شه‌رێكی قورس و سه‌خت و دژوار بووه‌وه‌و ژماره‌مان 16 بوو 15 هاورێ وئه‌وی ترمان ( سیخوری به‌عسی عه‌دنان تاڵه‌قانی ــ بابی هێمن ــ بوو له پاش ماوه‌یه‌ك له خزمه‌تكردنی حزبی به‌عس، ده‌ركه‌وت سیخوری به‌عسه) و له داستانی قزله‌ردا 5 هاورێ قاره‌مان شه‌هید بوون( عومه‌ری حمه بچكۆل، حه‌سه‌ن ره‌شید، شه‌فیق كه‌ریم، كه‌مال مام هه‌مزه، موعته‌سه‌م عه‌بدولكه‌ریم) و، له گه‌رانه‌وه‌دا داوامانكرد باره‌گای تایبه‌تی به ناو سلێمانی بكه‌ینه‌وه.
له ته‌موزی ساڵی 1980 فرۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی عێراق تۆپبارانی باره‌گای حزبه‌كانی له دۆڵی حزبه‌كاندا له تووژه‌ڵه‌و نازه‌نگ كرد.
له پاش دوو مانگ واته له مانگی ئه‌یلول مه‌فره‌زه‌یه‌كی گه‌وره به سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسی پێشمه‌رگه نه‌مر محمود دیكتاریۆڤ و سه‌رپه‌رشتی هاورێ بهاءالدین نوری ( بابی سه‌لام) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو بۆ باره‌گای حزب كه‌وته‌ری و له پاش دوو رۆژ بریاردرا له ( مه‌زرێ) له نزیك دێی بێتوش باره‌گا دابمه‌زرێنین.
له رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز ( ئازاری 1981) له سه‌ر شاخی نۆرێ نزیك له سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌ی ئالان ئیزگه‌كه‌ی حزبی شیوعی به‌ناو : ئێره ده‌نگی كه‌لی عێراقه كه‌وته ئیش و كۆمه‌ڵیك له هاورێیان وه‌ك نووسه‌رو بێژه‌ر كاریان تیادا كرد‌و له‌وانه : عادل موخلس به‌رپرسی هونه‌ری ئیزگه، هاشم كوچانی، سامی سابیر، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب، سامی المالح، عه‌واد ناسرو كه‌سانی تریش وه‌ك یارمه‌تیده‌ر : بدریه محمد امین و گه‌لاوێژ نایب به‌ڵام له كۆتایی مانگی ئایار هه‌واڵ گه‌یشت رژێمی به‌عسی عێراقی نیازی هێرشی هه‌یه‌و ئیزگه‌كه زۆر له سه‌ربازگه‌ی سوپا نزیك بوو بریاردرا به زووترین كات ئیزگه بۆ خوارووی شاخی نۆرێ بۆ كه‌پره‌كانی سلێمان ئاغا بگوێزرێته‌وه‌و له پاش هه‌ره‌شه‌كانی به‌عس به چه‌ند رۆژێك فرۆوكه جه‌نگییه‌كانی سه‌دام ناوچه‌ی مه‌زنێی بۆردمانكردو له ئه‌نجامدا دوو كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كه شه‌هید بوون و له سه‌ر بریاری سه‌ركردایه‌تی حزب ئیزگه له 4/6/1981 بۆ نۆ كان گوازرایه‌وه‌و دواتر بۆ پشتاشان و، بۆ هاوین باره‌گای حزب چووه دۆڵی مو‌سا له دامێنی شاخی زه‌ردكه‌و له پاش شه‌هیدكردنی هاورێی نه‌مر خه‌لیل كه‌بابچی له ده‌رمان ئاوا له لایه‌ن تاقمێكی رووره‌ش و به كرێگیراو سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باره‌گای حزب چووه سه‌روی دێی دولكان خانوه‌كانی مام ئه‌وره‌حمان پیاوێكی هێمن و پاك و له پاش دروستبوونی مه‌ڵبه‌ده‌كان، مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك چووه دێی حاجی مامه‌ند.
پاش قه‌سابخانه‌كه‌ی پشتاشان و هێرشه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا له ساڵی 1983 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزب، مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك رووی كرده ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان و ده‌شتی شاره‌زورو له دوواییدا له‌م شوێنانه له زه‌نجیره‌ی چیای سورینی سه‌ربه‌رز باره‌گای حزبمان هه‌بوو : هه‌زارستون" بانی شار، خۆرنه‌وه‌زان و ئه‌حمه‌د ئاوا.
له پاش رێككه‌وتن وئاشتبوونه له نیوان حزب و یه‌كێتی باره‌گاكانی حزب چوونه شارباژێر له چاڵه‌خه‌زینه‌و چه‌مه‌ك و سپیارو، له دووای هێرشی ئێران به‌ناوی ( والفجر نۆ ـ الفجر التاسع) چووینه دێی ( سیاگوێز) ی خاپووركراوو وێرانه‌و پاشان حزب هێزێكی نارد بۆ دۆڵی چافایه‌تی به فه‌رمانده‌یی هاورێیان : حه‌مه ساڵح سورداشی ـ ماموستا سه‌ردارو ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب و له پاش ماوه‌یه‌ك چووینه قه‌ره‌داغ و باره‌گای مه‌ڵبه‌ند چووه نزێك دێی ئه‌ستێڵی سه‌روو، حزب باره‌گای تری هه‌بوو له : گه‌رمیان به‌تالیونی 4 ی گه‌رمیان له دێی باوه‌كرو، به‌تالیونی 7 هه‌ورامان له دێی شیوی قازی و، به‌تالیونی 9 ی سلێمانی له دێی كه‌سنه‌زان و، به‌تالیونی 15 ی قه‌ره‌داغ له دێی كۆشكی حواروو.
له‌و ساڵانه‌دا ده‌ستكرا به چالاكی سه‌ربازی له لایه‌ن هاورێیانی پێشمه‌رگه‌و هاورییان ئازایانه‌و دلێرانه بۆ به‌رز راگرتنی ناوی شیوعییه‌ت روو به رووی رژێمی خوێنرێژی به‌عس بوونه‌و به خوێنی خۆیان مێژووی سه‌روه‌ریان تۆماركرد‌و له گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و حزبی سوسیالیست توانیان شاروچكه‌ی قه‌ره‌داغ ئازاد بكه‌ن و هه‌روا به ته‌نها شیوعییه‌كان شارۆچكه‌ی نه‌وجولیان ئازاد كرد‌و خه‌ڵكێكی زۆر ( سه‌ربازو جاش و سیخور) به دیل گیران و، حزب بووه خاوه‌نی چه‌كێكی مۆدێرنی باش و هه‌روا كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ك جیهازی راكاڵ و ئوتومبیل و تراكتور و موه‌لیده‌ی كاره‌باو و ته‌له‌فزیونی ره‌نگاوره‌نگ.
هاورێیانمان وپێشمه‌رگه ئازاكانی حزب تێكۆشه‌رانی شیوعی قاره‌مانانه به‌رنگاری پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵیان كرد‌و خوێنی خۆیان به‌خشییه گه‌ل و نیشتمان له‌و پیناوه‌دا شه‌هید بوون وه‌ك : مولازم سامی، مولازم ئه‌بو یه‌سار، ماجد عه‌لی خه‌لیفه، شوانی حه‌مه قتو، بارام هه‌ورامیو هاورییانیان، له دوای ئه‌نفالی قیزه‌وه‌نی گه‌رمیان گه‌راینه‌وه بۆ قۆبی قه‌ره‌داغ وپاشان له گه‌ل برینداره‌كان كه‌وتینه‌رێ به‌ره‌و ده‌شتی كۆیه، سماقوڵی وچه‌ند رۆژێك له ئاوه‌گرد بنكه‌یه‌كمان كرده‌وه به‌ڵام زۆر نه‌ماینه‌وه‌و به‌ره‌و كاروخ و پشتاشان و ره‌زگه چووین تاگه‌یشتینه باره‌گای حزب له دۆڵه‌كۆگا و له به‌ر زۆری ژماره‌مان باره‌گایه‌كی ترمان له گوێزی دامه‌زراندو شایه‌نی باسه له پاش پروسه چه‌په‌ڵه‌كانی ئه‌نفال هه‌موو هێزه‌كانی حزب له سلێمانی و هه‌ولێرو بادینان و سه‌ركردایه‌تی حزب بوونه میوانی ئێمه‌و، ئێمه‌ش وه‌ك مه‌ڵبه‌ند گومركیكمان هه‌بوو سه‌رچاوه‌ی ژیانمان بوو ته‌نانه‌ت یارمه‌تی هاورێیانی رێكخستنی حزبمان ئه‌دا.
به‌ڵێ، هاورێیانی سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان له سفره‌وه‌به بێ پاره‌و چه‌ك ده‌ستمان به پێشمه‌رگایه‌تی كرد‌و بووینه خاوه‌ن پاره‌ی بژێوی خۆمان‌و چه‌كی جۆراوجۆری پاش.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی حزب.
سه‌رشۆری و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت.
16/9/2021