شەوانی سوری هێمنە ڕەش و بە ئیعدامکردنی تێکۆشەرانی حیزبی شیوعی ... شەهاب کەریم

  ٢١/٨/٢٠٢١ ئەڵمانیا

بۆزانین، ئەو کەسەی دەستی پێچراوە، هێمنە ڕەشە

من وەک کەسێکی ئازادیخواز، بڕوام بە هەموو پیرۆزییەکانی مرۆڤ هەیە و هیچ کات ئەو مافە بە خۆم نادەم هیچ کەسێک بەکەم بزانم، تەنانەت ئەوانەی کە هێرش دەکەنە سەرم و توانجم لێدەدەن و تۆمەتیشم بۆ دروست دەکەن. بۆیە دەڵێم:

هیوادارم بە هەڵە تێنەگەن و تەنها ڕاستی دەرخستن و مێژوویەکی قێزەوەنی هێمنە ڕەش و ئاراسی حەمەلاوە، کە لە ڕابردودا و لە ساڵی ١٩٨٨ دا، سێ تێکۆشەری دێرینی حیزبی شیوعی شەهید دەکەن و فەرماندەیەکیش بە ناوی(ملازم) سەعد بە برینداری هەردوو دەستی لە دواوە شەتەک دەدەن و ڕادەستی ئیستخباراتی بەغدادی دەکەن و لە قەسابخانەکەی ئەبوغریب، لە سێدارە دەدرێت.

ئەوەی لەم گرتە ڤیدۆیەدا بەدیدەکرێت و ئەو کەسەی کە دەستی پێچراوە، هێمنە ڕەشی فەرماندەی دەستەی تایبەت(ئامر مەفرەزە خاسە)ی بەعس بووە و لە ڕابردوشدا، سەرتیپی(٥٩) ی حەمرین بووە، ئەگەر چی گرتە ڤیدۆیەکی لەم جۆرە تایبەتمەندی بە خوودی کەساێتییەکانەوە هەیە، بەڵام سەرنجی بەرامبەر ڕادەکێشێت و دەخاتە بەر سەدان پرسیاری کاریگەری بێ وەڵام.

یەکێک لەو پرسیارانەی ئەوەی سەما بۆ هێمنە ڕەش دەکات، ویژدانی ئاسوودەیە بەوەی سێ تێکۆشەری دێرینی حیزبی شیوعی، خێزانەکانیان بێ هاوسەر بن، منداڵەکانیان بێ باوک بن، تەواوی بنەماڵەیەک خەمبار و بۆ هەتا هەتایە دڵ بریندار بن؟

ئەوەی کە سەما دەکات بۆ هێمنە ڕەش، ویژدانی ئاسوودەیە(ملازم سەعد) هاوڵاتییەکی خوارووی عێراق، لە شاری(بەسرە) وە هاتبێتە کوردستان و خەبات لە پێناوی مافی هاولاتتیانی عێراق بە گشتی بکات و هێمنە ڕەش بە بریندار ڕادەستی هەواڵگەری گشتی(استخبارات العامە)ی ڕژێمی بەعسی بکات و لە سێدارە بدرێت؟

ئەوەی کە سەما دەکات بۆ هێمنە ڕەش، ویژدانی ئاسوودەیە، کە بنەماڵەی چوار تێکۆشەری حیزبی شیوعی بە درێژایی تەمەن، بە ئازار و لە چاوەڕوانی نەوەکانیان بن؟

ئەوەی کە سەما دەکات، چۆن نەفرەت لە ڕابردووی مێژووی قێزەوەنی هێمنە ڕەش و ئاراسی حەمەلاو ناکات و دنیایەکی پڕ سەمەرەیە، چۆن لە ڕوی دێت، سەما بۆ(ئامر مەفرەزەیەکی خاسە)ی وەک هێمنە ڕەشی تاوانبار و بکوژی چوار پێشمەرگەی حیزبی شیوعی باکت؟!

(شەهیدەکانی حیزبی شیوعی)

شەهید ملازم سەعد

شەهید دڵشاد

شەهید چیا

شەهید سەلام

تێبینی/ کاراکتەری بە ئیعدامکردنی(ملازم سەعد) و شەهیدکردنی ئەو سێ تێکۆشەرانەی تر.

قەیسەر ئەحمەد، ناسراو بە (هێمنە ڕەش) بە پلەی لیوا ی پێشمەرگەی فەرماندەی دێرین خانەنشینە.

ئاراس حەمەلاو، زاوای هێمنە ڕەش، فەرماندەی کەرتی تیپی مەڵبەندی یەک و دواتر جێگری تیپی ٢٣ سورداش. بە پلەی مقەدەمی پێشمەرگەی فەرماندەی دیرین خانەنشینە

ڤیدۆکە لە واڵی بەڕێزیانەوە وەرگیراوە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/shahab.karim.9/videos/1263495980738779

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu