بە بۆنەی رۆژی دادپەروەری جیهانییەوە ... عەلی مەحمود

ماوەی 13 ساڵە جیهان لە 20ی فیبریوەری هەموو ساڵێك, رۆژێكی دیاریكردووە بۆ دادپەروەری , دەستەواژەیەك لە هەموو وشەكان زیاتر بەكار دەهێنرێت, لە كاتێكدا جیهان رۆژ لە دوای رۆژ بەهۆی كەڵەكە بوونی سەرمایە لە دەستی 0,01%ی كۆمەڵگا بەرەو نا دادپەروەری زیاتر دەڕوات .

لە كوردستانی ئێمەش لەم هەرێمە بچوكە كە خاوەندی 15 بۆ 30 ملیاردێرین سەروەت و سامانی ئەم كەمایەتییە بچوكە كە شەریكە بەشی سیاسیی و بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانن, سەروەت و سامانەكەیان هاوتایە بە سەروەت و سامان و داهاتی تەواوی بەشەكەی دیكەی كۆمەڵگا.

هەموو شایەدین لە رۆژانی رابردوو دەسەڵاتداران سیناریۆیەكیان بەناو چاكسازی بەڕێوە برد, كە هیچ پەیوەندی بە دادپەروەرییەوە نەبوو, نە ئالیەتێك بۆ كۆنترۆڵكردنی داهاتی سامانی ژێر زەوی داندرا, نە لێكۆڵینەوە لە سامانی بەرپرسان و كەناڵە راگەیاندنەكانیان كرا, نە موچەی پلە باڵاكانیش كەمكرایەوە, نە دەست بۆ بودجەی زەبلاحی حیزبەكان برا, نە خانوو و زەویە داگیركراوە ملیۆن مەترییەكانیش بۆ حكومەت گەڕێنرایەوو باسیان لێوە كرا.

ئێمە 11 ساڵە بۆ كوردستانێكی دادپەروەر كار دەكەین , بەردەوام دەبین لە هەوڵ و كارەكانمان و بەهیواین لە 20ی شوباتەكانی داهاتوو دادپەروەری لە كوردستان و جیهان زیاتر چەسپاو بێت.

هەڵمەتی دادپەروەری 

20-2-2020

009647503714620

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu