قسه‌ی یه‌که‌مم بۆ پارتی
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقێ به قیاده‌ی بارزانی سێزده بۆ چوارده ساڵی ڕه‌به‌ق واتا شۆڕشی ئه‌یلول به چه‌ند ساڵی له‌تبونی (جه‌لالی ومهلایشـهوه ) تێکه‌ڵ بونه‌وه و له کۆتا حوکمی کرد و گه‌لی کوردستانی به‌گشتی له‌گه‌ڵدا بوو، سه‌ره‌نجام به حوکمی زاتی و به‌یانی یازده‌ی ئازار رازی بوو، وه کۆتایی به شۆڕشی چه‌کداری وسیاسی کوردستان هێنا، واتا نوقـته سه‌ری دێڕ . . ؟!
وه‌سیه‌تیشی کرد و گوتی هه‌رکه‌سێك شۆڕش بکاته‌وه دژی ده‌بین، چونکه سه‌رده‌می شۆڕش ته‌واو بوو گه‌لی کورد به مافی چاره‌نوسی خۆی گه‌یشـــت . . ؟!
حکومه‌تی عێراقیش که‌وته خۆی به‌ناوی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌کانیه‌وه، چاکسازی له کشتوکاڵ وه گه‌شه‌دان به بواری پیشه‌سازی و وزه و ، وه کردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆردوگا نیشین بۆ هاوڵاتیانی سه‌رسنور و دابه‌شکردنی زه‌وی و پێدانی ته‌عویز به خه‌ڵک و دابنکردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون وخانوبه‌ره بۆ هاونیشتمانیه‌کانی، وه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش یاسای به زۆره ملێیی ده‌کرد هتد. . .
قسه‌و مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات . . .
له‌کاتێکدا پارتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق گه‌یشته ڕێکه‌وتن وبه حوکمی زاتی ڕازی بوو بۆ گه‌له‌که‌ی و چه‌ند وه‌زاره‌تێکیش درا به کورد و له‌هه‌مان سه‌رو وهختیشــدا، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له بانگه‌شه ودروستبوونی شۆڕشدا بوو، ئه‌و به‌ڵێن وڕێکه‌وتن نامه‌ی حکومه‌تی عێراق و ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌شی که درابوو به‌کورد به کارتۆنی له‌قه‌ڵه‌مدا و ڕه‌تیکرده‌وه . . ؟!
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی کــه یه‌کێتی له مانیڤێست و ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی نوێ‌دا به خه‌ڵکی کوردستانی دا و ڕاگه‌یاند ئێمه ڕابه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین وئه‌و مافانه له‌ئاستی گهلهکهماندانین وحکومه‌ت ڕاستگۆنیه له سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ، لایه‌نی ( پۆزه‌تیڤ ونهگێتڤی ) بۆ گه‌لی کوردستان ڕوونکردبۆوه . . ؟!
وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانی بهگهلیاندا، خه‌ڵکیش به ده‌نگیانه‌وه چوون و پشتیوانیان کردن و ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانیان، که به‌شیکی به‌رچاوی ئه‌و کاره‌کته‌رانه ئێستا له‌ژیاندان و ڕۆژانه له‌میدیاکان ئه‌و ڕاستیه بۆ خه‌ڵک پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه . . ؟!
که‌واته یه‌کێتی به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسه له سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌هه‌رێم ده‌گوزه‌رێ له ڕووی سیاسی وئیداری وئاسایشی نیشتمانی
ودابینکردنی ئازادی و دیمۆکراسی وچه‌سپاندنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ .
له‌و کاته‌دا له هه‌ناوی ئه‌و ههلو مه‌رجه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌دا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ك ڕێکخراوێکی نویێ بۆ شکسـت هێنان بهشـکسـت وئاشـبهتاڵکردن بهئاشـبهتاڵ، ئاگری شـۆڕشـی نوێی داگیرساند وجاڕی شـۆڕش وهه‌ستانه‌وه‌ی دا. . ؟!
چونکه خۆی به‌خاوه‌نی خه‌ڵک و خاك ومیله‌ت ده‌زانی و لـێــنهده گه‌ڕا پارتی به ئاره‌زووی خۆی چارهنووســی گه‌ل به‌ولاو به‌ولادا بدات،
به‌ڵام ئایا ئێستا ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌رکه له یه‌کێتی دا ده‌بینین . . ؟!
بۆیه له ڕاونگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی گه‌له‌وه، به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و لێ بهرپرســه له‌دابینکردنی نان وئازادی و ئاینده‌یه‌کی باش بۆ گه‌لی کوردستان، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ڕابه‌ره‌که‌ی پێ ڕابه‌ری شۆڕشی نویێ بێت وشۆڕشه که‌شی پێ شۆڕشی گه‌لی کوردستان بێ، نابێ ئه‌و ڕۆڵی ڕابه‌ریه له‌ده‌ست بدات . . ؟!
وه له‌ئاست خواروخێچی وهه‌ڵه ویاساشکێنی وسنوردانان وپهرژینکردنی شار ولادێ و به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بێده‌نگی یان هاوته‌ریب بوون هه‌ڵبژێرێ وه له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌تدا باجی گه‌وره ده‌دات . . !
مه‌جید مام برایم / به‌ریتانیا .