دوو ده‌ق .. دكتۆره‌: سجال ئه‌لركابی .. وه‌رگێڕانی: سه‌ردار جاف

به‌س نییه‌

گوڵێك. . . به‌س نییه‌

په‌پوله‌یه‌ك. . . سوود ناگه‌یه‌نێ

به‌ گه‌رمی خۆ رژدیم پێ مه‌به‌

به‌فر دۆراندۆری ته‌نیوم

گیانی بێ هۆشیم. . . . به‌ سه‌ر دڵنیایی

باهۆتا لێ بخه‌

شوێن هه‌ڵدێ

به‌لایه‌كدا ده‌توێینه‌وه‌

ئاخۆ گه‌رده‌لوول نزیك ده‌بێته‌وه‌

به‌ گۆرانییه‌وه‌ خۆ باده‌ده‌ی. . . واده‌زانم

كه‌فولی تینوێتی

له‌ نێو قه‌دی پیته‌كانا. . . بشكێ

ساناییه‌كه‌ی

تیكچڕژانی پیته‌كانه‌ ماندووت ده‌كا

پیته‌ هێماداره‌كان

جگه‌ له‌

ئاوێزانبوونی رۆشنایی

چیدیكه‌ نییه‌

وشه‌كانی له‌ سه‌روو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاژه‌یه‌

كچی كێڵگه‌

په‌نجه‌كانم. . . بای باران ده‌ژه‌نێ

خۆم لێ لا ده‌ده‌ی

په‌یگیری هه‌واڵی كه‌شوهه‌وابه‌. . . گه‌رده‌لووله‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌

گه‌ر وتت به‌سه‌

چۆن یاساغی كه‌م

به‌ شوشه‌یی دڵی شكاوم

                             


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu