ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ت پێویستی به ده‌نگی تۆهه‌یه
له ژێر دروشمی عێراق هه‌ڵده‌بژێرین نوێنه‌رایه‌تی و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) هه‌ڵمه‌تێكی فراونیان ده‌ست پێكردووه بۆ هاندانی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته له 10/10/ 2021.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا یونامی ریكلام‌و دیواربه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌ڵواسیوه له به‌غداد ی پایته‌خت، بڕیاریشه له ڕۆژانی داهاتوودا له شاره‌كانی تری عێراقیش بڵاویان بكه‌نه‌وه، جگه له هه‌ردووزمانی ره‌سمی عه‌ره‌بی و كوردی به زمانی ئینگلیزیش، كه‌داوا له هاوڵاتیانی عێراق ده‌كات به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، زیاتر هانیان ده‌دات كه ده‌نگه‌كانیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن، ئه‌و مافه ده‌ستووریه‌ی خۆیان به‌كار بهێنن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان، چونكه ده‌نگی ئه‌وان زۆر به به‌هایه و كاریگه‌ری هه‌یه بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی.
بۆ زیاتر پێداگیری له سه‌ر ڕۆڵی ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌كات، له‌وه‌یه هه‌ندێك هاوڵاتی بێزار بووبێت و گرنگی به ده‌نگه‌كه‌ی خۆی نه‌دات، یونامی دروشمێكی زۆر كاریگه‌رو جوان و پڕواتای هه‌ڵواسیوه به خه‌تێكی گه‌وره‌كه ده‌ڵێت (ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ت پێویستی به ده‌نگی تۆ هه‌یه) له‌گه‌ڵ دروشمی تریش كه ده‌ڵێت (له پێناو عێراقدا ده‌نگ ده‌ده‌ین)، له هه‌مان كاتدا داوا له هاوڵاتیانی عێراق ده‌كات كه هاشتاگی (عێراق هه‌ڵده‌بژێرین) له گه‌ڵ وێنه‌ی خۆیاندا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بكه‌نه‌وه.
من هه‌ر له‌م گۆشه‌ی خۆمه‌وه له هه‌فته‌ی پێشوو باسی ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانم كرد له هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان له‌و ڕێگه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رئاستی جیهان، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌خوازم ڕۆڵی یونامی له هه‌ڵبژاردنی عێراق باس بكه‌م چونكه 10/10/2021 هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره و چاره‌نووسسازله عێراق به‌ڕێووه ده‌چێت.
چه‌نكه ڕۆڵی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی عێراق زۆر گرنگه بێگومان چ له سه‌ر ئاستی چاودێری و چه له سه‌ر ئاستی هه‌ماهه‌نگی، چ له سه‌ر ئاستی جێبه‌جێكردن به شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر پاره‌ی ته‌رخان كردووه بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پشتیوانی كردنی، چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ناردووه تاوه‌كو هاوكاری و كارئاسانی و ڕاوێژ پێشكه‌ش به پرۆسه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شداریشه له به‌گژاچوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاو دژبه هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها له هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنیدایه.
دۆخی ناله‌باری عێراق مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یونامیبه تایبه‌تی و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵیتیش به گشتی، بۆیه زۆر به جدی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پاڵپشت و هاریكاری پرۆسه‌ی دیموكراسی بن له عێراقدا و به لێپرسراوێتی مۆراڵی و یاسایی خۆیان هه‌ڵبسن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دركیان به‌وه كردووه كه ئه‌ڵته‌نه‌تیفی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات له عێراقدا شه‌ڕو به‌ریه‌ككه‌وتن و ئاژاوه‌یه، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌ستی میلیشیاكان دوور له ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و پاره‌ی زۆری گه‌نده‌ڵی و ماڵی گشتی كه به‌ده‌ست هه‌ندێك تاقم و گروپی ده‌ستڕۆیشتووه كه ده‌كرێت له هه‌ر چركه‌ساتێكدا دۆخی ئارامی و سه‌قامگیری وڵات بكه‌نه گۆمێك له خوێن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی یونامی بۆ پشتیوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوڵاتیانی عێراق هه‌ست به بێ ئومێدییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له ترسی گزی و یارییكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چونكه له ڕابردوودا ئه‌زموونێكی تاڵیان بینیووه له گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا به هۆی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی عێراق له هه‌موو سكته‌ره‌كاندا، به‌ڵام یونامی نامه‌و مه‌سجی دڵنیایی بوون بۆ عێراقیه‌كان ده‌نێرێت ده‌خوازێت هاوڵاتیانی عێراق به‌شداربن له پرۆسه‌كه و چاندنی متمانه له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌تی عێراق، له‌نێوان سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی ڕاسته قینه له عێراقدا له ئاكامدا بێته بوون كه خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئارامی ده‌خوازێت.
له‌كۆتاییدا شایانی باسه یونامی نێرده‌و ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به گوێره‌ی بڕیاری (1500) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوه ده‌وڵه‌تی دامه‌زرێنراوه له 14 ئابی 2003 بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و ڕاوێژ به عێراق.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
بورهان شێخ ڕەئوف