ئێمه كه به خێرایی شه‌ڕ گه‌وره بووین
قه‌ت خواوه‌ند لێی نه‌پرسین، كه تۆوی چاند و
وتی: ببن و بووین
مناڵانێك لاڵه‌پته به چرپه‌ی ماڵه نووستووه‌كان
به‌ره‌و قوتابیخانان ڕا ده‌كه‌ین
ده‌وره‌دراو به دوعای دایكان له ترسی هه‌موو شتێك. .
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
ژیانی هه‌موومانی
له ڕسته خنكێنهرهكهیا كۆ كرده‌وه:
( (پاش ده ڕۆژی دی،
دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێینه‌وه) )
(نازه‌نین) به شێوه تام كوردییه‌كه‌ی وای وت
ئێمه‌ی قوتابیش
له گۆڕه‌پانی بهڕیزوهستان كۆ ببووینه‌وه
ڕۆح داچه‌قیو
سه‌رسام و ترسا‌و. .
ڕۆژگار درێژ بوونه‌وه و بوون به ساڵ
په‌رت و بڵاو بووین
كوڕان بۆ گۆڕه‌پانی هاڕین
كچانیش به‌ره‌و كۆسپه‌ی چاوه‌ڕوانی. .
براده‌ره‌كانم هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه
پاشماوه‌كانیان سندووقهدار كۆی كردنه‌وه
كه به كونی جودایی ڕازێنرابوونه‌وه
دایكیشم وه‌ك ئێمه
دووچاری چاوه‌ڕوانی ببوو
داده‌نیشت چاوه‌ڕوانی باوكمان له‌گه‌ڵ به‌ش بكا
كه جارێ دێته‌وه و
چه‌ندان جار ده‌ڕوا
ناشزانین بۆ كوێ. .
ئه‌گه‌ر بیویستبا
خۆی له پرسیاره‌كه به دوور بگرێ
ده‌یگوت: بۆ به‌ره‌یه‌كی جوولاو.
وامان لێ هات ڕۆژه‌كانمان كۆ ده‌كرده‌وه
به زۆر به هه‌شت ساڵنامه له خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتندا
ده‌نووساند
تا وامان لێ هات
چاومان به خۆڵی گۆڕستانان ده‌ڕشت
چیتریشبهدهر له لافیته‌ی
(بژی سه‌رۆك) نه‌بوو
ئینجا به ڕاستیش زۆر ژیا
تا شه‌ڕ به شه‌ڕ بدروێته‌وه
پوریشم ڕۆژه‌كانی خۆیم بۆ ده‌ژمێرێ
كوڕه‌كانی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
هه‌موویانی له یه‌ك پرسه و
بێده‌نگییه‌كی درێژ كۆ كرده‌وه. .
. . . . . . . . .
. . . . . . . . .
به سه‌ركه‌وتوویی له شه‌ڕدا ده‌رچووین
هههههههههههههههههههههههههههههههههه
سه‌رۆك وتی:
با بچینه شه‌ڕی دووه‌می
سه‌ربازه‌كان هیچیان له‌باره‌ی
ئاڵاههڵگرهوه نه‌ده‌زانی. .
. . . . . . . . . . . . . .
دایكم (نیتاق) ی براكه‌می ده‌ژماردن
ده‌شیزانی شه‌ڕ
له گه‌مه‌یه‌كی دۆڕاو زیاتر نییه. .
برسی ده‌بین
ئێمه برسی ده‌بین
ورگی سه‌رۆكیش گه‌وره ده‌بێ
له ئیستگهكانا به گریانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ:
به‌ته‌نێ قاتێكم هه‌یه
له پشتیهوهش
به فڕۆكه‌یه‌كی زێڕكفت
ژن بۆ كوڕه‌كه‌ی دێنێ. .
. . . . . . . . . . . . .
مه‌ترسه
هاوسێكه‌م
ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانی كوڕه‌كه‌ی
به زیندوویی له شه‌ڕ هاتمه‌وه
ده‌شمێنم
پێش به‌یانیدان به‌ره‌و نه‌خۆشخانان ڕا ده‌كا و
هه‌ندێ له خوێنبه‌ره‌كانی
ده‌كاته پاره و ڕه‌وانه‌ی ده‌كا. .
. . . . . . . . . . . .
. . . . . . . . . . . .
خوشكم داده‌نیشێ كۆرپه‌كه بنوێنێ
گۆرانی بۆ ده‌ڵێ:
ده‌مه‌وێ شه‌ڕ نه‌یه‌ته‌وه و
تۆم بۆ بهێڵێته‌وه
جێی كۆچكردوو كه دووباره نابێته‌وه
بۆ
پڕ بكاته‌وه
_ مه‌به‌ستی باوكییه‌تی _
شه‌هیدی شه‌ڕان. .
به‌ڵام شه‌ڕ به‌دفه‌ڕه
ڕیاكاره
بۆ فرت و فێڵ داڕێژراوه
گوێ ڕاده‌دێرێ
له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی مناڵه‌كه
دێ ده‌یڕفێنێ
تۆ تێر نابی؟
داخۆ ڕۆژێك نایێ
هه‌ندێ له خانه‌واده‌كه‌مان
_ وه‌ك خه‌ڵكی ئێره _
به ئارامی تێیدا بژین؟
داخۆ ڕۆژێ نایێ
له په‌ڕاوی ژیاندا
هه‌ندێ ئومێدی تیا ببینین
بووبێته ڕاستی. . ؟
تۆ ژن نیت
تا ڕوو به ڕوو له‌گه‌ڵت بدوێم
ناوی ئاماژه‌ی (ئه‌و) یش لایق به تۆ نییه
تۆ له خراپكارێكی ڕه‌ها زیاتر نیت.
ئاماژه
- فله‌یحه حه‌سه‌ن: شاعیریكی عیراقییه، له شاری (نه‌جه‌ف) له دایك بووه هه‌ر ماوه‌یه‌ك مامۆستایهتیكردووه له یه‌كێك له دواناوه‌ندییه‌كانی كچان. ماسته‌ری له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه. تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆشیعری بڵاو كردوونه‌ته‌وه. یه‌كێكه له‌و ژنهشاعیرانهی تراژیدیا له قه‌سیده‌كانیدا ون نییه، بۆیه هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران به شاعیری سه‌رده‌می شه‌ڕ ناوی ده‌هێنن.
حاڵی حازر له ئه‌مه‌ریكا له (نیۆگێرسی) ده‌ژی.
ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی له ماڵپه‌ڕی (الحوار المتمدن) ـه‌وه ژماره 4597
له 8/10/2014 كراوه به كوردی.
بڕوانه:
https://www. ahewar. org/debat/show. art. asp?aid=436179
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.