وەڤدی کوردستان میلەت فرۆشان هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان ... پشکۆ ئەمین

وەک چاوەروان دەکرێت و دەشوترێت کە تا کۆتای ساڵ، ئەمریکا بارگەو بنەی خۆی دەپێچیتەوە، لەعیراق و کوردستان وبیگومان لە رۆژئاوای کوردستانیش بەهەمان شێوە دەکشیتەوە،

پێش ماوەیەک برینت مەکگۆرک نوینەری ئەمریکا لەرۆژهەلاتی ناوەراست لەگەل نوینەری وەزارەتی دەرەوەی روسیادا یەکیان بینی باسی کیشەکانیان ئەم ناوچەیەیانکرد، بەلام هیج شتیکیان نەدرکان و باس نەکرد،

 من وای بۆدەچم کەباسیان لەکشانەوەی ئەمریکا کردبیت لە عیراق وسوریا، ریکەوتنیکیان کردوە لەسەری بیگومانم لەوناوەدا ئێمەی بێکەس وبێ سیاسی بی ئاگا لەهەموو شتێک دەکرێینە قۆچی قوربانی، ئا ئەمە کێشەکەی منەو من بۆئەمەدەگریم !

ئەوەی روونەو بیستراوە لەدەمی جۆ بایدنەوە ئەمریکا دەیوێت، بە هێواشی خۆی لەکێشەکان دوورخاتەوەو وەک خۆی دەڵێت چاو بخاتە سەر چین، سەرەتاکانیش وا لەئوسترالیاوە دەرکەوت،

ئەوەی گرنگە لای ئێمە کیشەی نەتەوەکەمانە، کە بە راستەو خۆ کشانەوەی ئەمریکا لەم کات وساتانەدا، دەبێتە کیشەیەکی گەورەبۆمان وگەر خۆمان رێک نەخەین و ئامادەنەکەین گەرچی تازە درەنگە، تا زووتر کاری بۆ بکرێت درەنگە، بۆیە گەروابکەین وخۆمان بتوانین خۆمان راگرین رەنگبیت نەتوانین ئەوەی دەیانەوێت بیکەن لێمان جێبەجێیکەن ،

ئەوان داگیرکەران لەهەر چوارلاوە دەیانەوێت کە بمانخەنەوە ناو قاوغەکەی کۆنەکەی کە تیایدا بووین، کەگەر بتوانین ئەوا مانای سەرشۆری زیاترو کۆیلە بوونی زیاترو ئەنفالی زیاترو کوشتنی زیاترو هەڵواسینی زیاترو هەموو شتێکی زیاتر ،

لێم ببورن ئەمە شەرمە من بیڵێم کە بروام بەهێزی کورد هەیە، بەلام ئەوهێزە تەنها لەیەکیەتیدایە کەنیە ، بۆیەدەبیت ئەم راستیە بڵێم، راستی لەهەرکات و ساتێکدا بوترێت، وتنی باشترە لەنەوتنی، من هەرچەند سەیری ناوخۆی خۆمان دەکەم، بەدەردی شاعیر وتی (تروسکەی تیا بەدی ناکەم )، نەک تەنها لە لەهەردوو پارچەی داگیرکراو دابەش وبەش بەشکراودا بەلکوو لەسەرتاپای کوردستاندا،

من رۆژئاوا وا دەبینم، تۆش کەیفی خۆتە، دابەشبوونێکی گەورە لە ریزەکانی کوردا بەسەر دووبەرەی سەرەکیدا گەرچی سیانیشە، بەرەیەک یەپەگەیەو بەرەیەک حیزبەکانیترن، کە تیایاندایە راستەوخۆ نۆکەری تورکەو هەشیانە نۆکەرو جاسوسی سوریایە، 

 لە خواروودا جگەلەو دابەشبوونە نابەجێیەی کەهەیە، گەندەڵیەکی زۆرو نا بەر پەرسیاریەتیی و نەهامەتی و نایەکسانی لە هەموو شتێکدا، کەلەلایەن ئەو حیزبە ناکوردیە نا نەتەوەیانەوە کەدەسەڵاتی خۆیان سەپاندوە بەسەر کوردستاندا دروست کراوە،

بەداخەوە کە هەرە زۆری خەڵکی خواروو لەهەردوو زۆنەکەدا، بەئەندامانی حیزبەکانیشەوە هەم لەدەسەڵات، هەم لەحیزبەکانی خۆیان نارازین و تورەن،  بەهۆی هەرکەس بۆخۆی حیزبەکانەوە جیاوازی نەکردن لەنیوان شۆرشگیران وجاشدا زۆرشتی تریش، ئەم نارەوایەتی و نایەکسانیە، هیندەی تر بارەکەی قورسکردوە، زۆر کەمن ئەوانەی هەستی خەبات و کوردایەتیان تیدامابێت،

تەماشای ئەم دەعبا ناشیرینە حیزبیانە بکە کەدەهێنرین وشەرە پەرۆیان پێدەکەن ودرۆ لەسەر درۆ بۆ خەڵکی دەکەن دەیانەوێت گیلیان کەن،

ئەمە جگەلە بەخشینەوەی دەمانچەو هەدیەو چی وچیتر تەنها بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن، تاکاکم یان دادە دەبێتە پەرلەمەنتارو دەچێتەبەغدا وەک سی ساڵە لەوپەری بەهێزی کوردا ئەوانەی پێش ئەمان، کەدەتوانم بڵێم زۆر باشترو سیاسەت مەدارترو بەتوانا تربوون لەمانە، توانیبیتیان یەک مادەی دەستورە گواویەکەی عێراقی نەفرەتی جێبەجی بکەن، تا ئەم موبارەکانە بە چوونیان بۆ بەغدای ئەنفال بەکون فیکونێک، بتوانین کار بۆ کورد بکەن، مافی کورد بەدەستبهێنین،

لای من ئەمانە لەمسەریانەوە بۆ ئەوسەریان وەک یەک وان جیاوازیان نیە لەپێناو پارەدا دەچنە بەغدا، جێگەی شەرمە ئەم حیزبانە هەر هەموویان بە حیزبی کوردی ناویان بەریت، پاش ئەنفال و کیمیاباران تازە دەگەڕێنەوە بۆ بەغدای ئەنفال، بۆیە لەگەل پیرەمیردی گەورەدا دەڵێم

وەڤدی کوردستان میلەت فرۆشان هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان

چەپکی لەگوڵەکەی باخەکەی ئەنفال کە بە خوێناوی کوردان ئاودرا بەرنەخزمەت عەرشی ئێراقی بڵێن پاش ئەنفال هێشتا تۆی دڵگیر،

دەک خەجاڵەتبن لەرووی مەحشەردا ئێمەش خاک وخەم دەکەین بەسەردا

 

 

 

بابەتی ساڵانی پێشوی پشکۆ ئەمین

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu