کۆچ بکەن و بڕۆن ئاوڕمەدەنەوە لەو شوێنانەی کەدڵەکان ساردن تیایداو کەسەکان بێ ئاگان لەعەشق و مرۆڤبونیی خۆیان ، بڕۆن و جێی بهێڵن ئەو شوێنانەی کە مرۆڤەکان و پێشوازی یەکان و هیواکان تێیدا ساردوسڕن ، مانەوەتان بێ مانایی خۆتان دەسەلمێنێت ، مرۆڤە بێ هیواو دەرون ساردەکان لەمێژە مردوون .
گرنگی پێدان بەختەوەری یە بۆ هەمووان ، ئەوەی ئێوەی ویست بەهەموو جۆرێک زێڕو تەڵایە بۆ ئێوە لەدەست خۆتانی مەدەن بۆیە خافڵ مەبن لەمرۆڤە میهرەبانەکان ئەوەی گرنگی پێدان خۆشی دەوێن ئێوەش بەهەمان شێوە و ڕەنگ و ڕوخسار جوان بن بەرامبەریان تامی هۆگریی و وەفاو جوانیی ڕۆح و ئاڵتون بکەن بێ هودە خەریکی کۆکردنەوەی شوشەی شکاو مەبن .
بەدڵنیایی یەوە دەرگای بەختەوەری ماڵێک دادەخرێت دەنگی دایکێکی بەدەسەڵات بەرزبێتەوە بەسەر باوکێکی هەژاردا بەهەمان شێوەو خراپتر لەخراپ ئەوەیە کەماڵێک دەبێتە جەهەندەمی ژن و منداڵ ئەگەر هێزی پیاو لەجیاتی عەقڵ بەکاربێت بۆیە هیچ کاتێک لەگەڵ پیاو سالاری و ژن سالاری مەبن بۆیە مرۆڤدۆستی سەرتۆپکی بەختەوەریی یە .
زۆر نیگەران مەبن بەدەست درۆزنەکانەوە بەدڵنیایی یەوە ئەوەی بەفڕوفێڵ بژی بەداماوی دەمرێت ، ئێوەش بۆ ئەوەی بەئازاری کەسە بێ هەست و نامەردەکانەوە نەژین وشە نەوتراوەکان دانێن بۆ دادگای خودا .
٤ / ١٠ / ٢٠٢٢