دڵشکان:
دڵشکان کارەسات و جەنگێکی ڕۆحی و داڕزانێکی دەرونیی و کوشتنی مرۆڤەکانە بەهێمنی و مردنێکی خاوی هەستە جوانەکانی مرۆڤایەتی یە. بەهیوای ئەوەی دڵی کەسمان نەشکاندبێ و دڵێشمان نەشکابێت کەئەمە لەژیاندا زۆر کەمەو دڵشکان و ئومێدو نائومێدی لەهەموومان ڕودەدات و ئاسایی یە بۆیە تەمەنی مرۆڤەکان لێوان لێوە لەجوانیی و بەهەمان شێوە نشێوی و تاقی کردنەوەو هەوڵدان و فێربون و سەرکەوتن و هەستانەوەیە.
دڵ شکان کارهساته ئهگهر هێزی ههبوایه دنیای ههپرون ههپرون دهکرد، بۆیە فیشهکێکه ئهگهر دهنگی ههبوایه دنیای ههموو کەڕو کاس دهکرد، دڵشکان کوشتنی مرۆڤهکانه بۆیه مردن دڵ شکانهو دڵ شکانیش تەواو کارەسات و مردنه بەجۆرێکیتری مردن. دڵشکان بێ ههستی یه بۆیه مردن کۆتایی یه بهههموو ههستهکان. بەدڵنیایی یەوە هەوڵدانمان ئاواتمان دەبێت بۆ ئەوەبێت کەزۆر هێمنانە ڕەفتار لەگەڵ یەکتردا بکەین و ئاگامان لەهەست و نەستی یەکتربێت چونکوم مرۆڤین. کەواتە با دڵی یهکتر نهشکێنین یهکترمان خۆش بوێت.
هۆشمەندیی:
ئەوە هەست و ئیدراکی مرۆڤی هۆشمەندو کەسی هەستیارە کەغەمگین دەبێت و هەندێکجاریش دڵتەنگ و بێزاری دەکات ئەوە بەو کارەی پێداچونەوەی کێشەکان دەکاتەوە بەعەقڵ، بۆیە عەقڵ و هەستی جوانەوە بیردەکاتەوە ئەو بیرو هۆشە ئازاری دەدات ئەو هەستەی بەهەمان شێوە ناڕەحەتی دەکات کەچی بەهەمان عەقڵ و هەستەوە کێشەی ژیانی هاوسەنگ دەکاتەوە و هەستە جوانەکانی جێگیر دەکات لەکۆتاییدا ئەو هاوسەنگی یە بەختەوەری دەکات بۆیە زۆربەی مرۆڤە وردبین و خاوەن هزرەکان دڵخۆشن جوان دەژین هێمن و پاراو ژیان دەگوزەرێنن لەهەمان کاتیشدا هەندێکجار ناڕەحەت و دڵتەنگ دەبن چونکوم هەستیان پێیان دەڵێت عەقڵیان پێیان دەڵێت: کەدەبێت بزانین لەکوێ وە هاتوین و بۆ کوێ دەچین ژیانی خۆم تەنها گرنگ نی یە ئەی خەڵکانیترو ژیان و گوزەرانیان و. . هتد. بۆیە ئەو کەسانەی بەهەست و مرۆڤدۆستن خەڵکانی هۆشمەندو بیرمەندن لەهەمان کاتدا سوڵتانی بەختەوەرین و لەهەمان کاتدا خەمخۆرو مامەخەمەی خەمەکانی مرۆڤن.
بەڵام مخابن هەتا ئێستا هیچ بیرمەندێک نازانێت و ئەوەی لەسەر گۆی زەوی دەگوزەرێت و دەوترێت ڕێژەیی یەو کەس زانیاری تەواوی لەسەر مێژوی گۆی زەوی و مرۆڤایەتی پێ نی یە ئەم باسەش باسێکی زانستی یەو دورە لەنوسینەکەمانەوە بۆیە لێرەدا کۆتایی بەم باسە دەهێنم.
ئەوە هۆشە ئەوە درکە ئەو هەست و توانایە لەهەموو مرۆڤەکاندا بوونی نی یە تەنها مرۆڤە زرنگ و هۆشمەندو بیرمەندەکان نەبێت. ژیانی خەڵکانیتریش پێویستە باشترو جوانتر بکرێن بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە ژیان و بونمان بڕازێنینەوە بەخەندەو ڕێزو خۆشەویستی بۆیە مرۆڤەکان بونەوەری کۆمەڵایەتین بەیەکەوە ژیان جوانتر دەکەن. ئەمە حەقیقەتی مرۆڤی زرنگە زۆر بەسادەیی شیکاریم بۆ کرد بۆیە بەپێچەوانەی مرۆڤی گێل و کۆیلەو کەمتەرخەم کەهەمیشە بەختەوەرن و بیر لەکەسانیترو ژیانی خەڵکیتر ناکەنەوە تەنها بۆخۆیان دەژین.
حەمید عەزیز
٢٠١٧ / ٨ / ١٠
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.