لەم بەشەی سوڵتانی بەختەوەرییدا زیاتر باس لەهەستی مرۆڤبوونیی و ئیدراک و هەستی جوان دەکەین کەزۆر پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بەژیان و ئاسودەیی مرۆڤەکانەوە .
چۆن چۆنیی ئیدراک و هەستی جوانمان وەکو توێکڵی دار دەتەقێت و هەست بەمرۆڤبوونیی خۆمان بکەین و ژیان بەردەوام بکەین بەشێوەیەکی مرۆیی جوان کەهەموو هەست بەبەختەوەریی بکەین و دڵخۆشبین بەیەکتر .؟.
بەدبەدڵنیایی یەوە میهرەبان بین لەگەڵ یەکتردا دڵخۆش و تەمەن درێژ دەبین ئاسودەدەبن کەئەمانە هەمووی هەستی جوانیی مرۆیین و ژیانمان دەگۆڕێت بۆ باشترو باشتر .
زۆر پێویستە کەجوان و میهرەبان بین دەبێت زۆر هەوڵبدەین کەباش بین لەگەڵ یەکتردا بۆیە چاکە کردن بەختەوەرو تەمەن درێژمان دەکات دڵخۆش دەبین هەمیشە بەختەوەرییش دەبێتە میوانی هەموو ماڵە جوانەکانی دڵی ئێوەی ئازیز .
پێویستە مرۆڤیش وەکو خۆی بێت نەک وەکو خەڵکانیتر بەواتایەکی سادە وەکو خۆت بیربکەرەوە مەچۆرە بەرگی کەسایەتی یەکی ترەوە تەنها دەتوانیت وەکو ئەو کەسە بیت کەعەشقی بویت بۆیە ئەویش زۆرجار خۆی دەکات بەتۆ تۆش دەبیتە ئەو، ئەمە عەشقە کارێکی جوان و هەستێکی زۆر جوانە بۆ ئێمەی مرۆڤ بونمان جوانترو گەشتر دەکات فەنتازیای ژیانمان بەرزتر دەکات .
هاودەمێ فەرموی :
دۆستەکەم هێندە بێ شەرم و نامیهرەبان بوو منی بۆ کەسێکیتر فرۆشت ...!!! .
زۆریان پێ وتم تۆش خۆت مەڕەنجێنە خەریکی ژیانی خۆت بە منیش ویستم وەکو ئەو بکەم و بیفرۆشم لەڕاستیدا فرۆشتم بەڵام یەک عانەی نەکرد ..!! .چون کڕیارەکان نامیهرەبانیان گەرەک نەبوو ...!!! .
ئەمە پەندێکە کەسپڵەو بێ وەفاو چاو قاییم نەبین بەرامبەر ئەو کەسانەی لەگەڵمان ژیانیان کردوەو چاکەیان بەسەرمانەوە هەیە چونکە چیت چاندبێت ئەوە دەدوریتەوە .!.
خۆزگە هەموو مرۆڤایەتیی و ئەم گۆی زەمینە خۆشەویستی و چاکەمان بچاندایە بۆ ئەوەی بەهەشتیکمان دەست بکەوتایە .
زۆر لەمرۆڤەکان باوەڕیان بەدوعاو شانس و چاوپیسی و هەندێ خورافات هەیە کەناگونجێت لەگەڵ عەقڵ و مەعریفەی ئەم سەردەمەدا .
هاوڕێ یەک نامەیەکی بۆ ناردوم دەڵێت :
زۆربەی کاتەکان ناڕەحەتم و هەمیشە دڵەڕاوکێ و بێتاقەتیم پێوە دیارە ئایا دوعام لێ کراوە یان چاوی پیسە یان چی یە .؟.هیوادارم یارمەتیم بدەیت ...!!!! .
منیش بۆم نوسی :
_ هاوڕێی بەڕێزم دوعاو ئەو شتانە نی یە و چاوپیسیش نی یە ئەوە هەستی جوانی مرۆڤەکانە وایان لێ دەکات کەکەم دڵخۆش بن و لەو پەڕی قەرەباڵغیدا هەست بەتەنهایی بکەن و مرۆڤهای هۆشمەند هیچ کاتێک سەد لەسەد بەختەوەر نی یە چونکە بەشێکی ژیانی بۆ خۆیەتی بەشەکەی تری بیر لەخەڵک و ژیان و گوزەرانی هەژارانەی ئەوانیترە، بۆیە نابەختەوەریی زۆربەی کاتەکان بەشی مرۆڤە بەویژدان و بەهەستەکانە ئەوەی کەزۆر بەختەوەرە گێلە ئەوەی هەندێکجار ڕەش بین و کەم هیوایە هۆشمەندو زانایە چونکە بیر دەکاتەوە لەزۆر کات و شوێندا بەگوێرەی ئیشە باشەکانمان و خزمەت بەیەکتریی زۆرجار موسوڵمانە دەبەنگەکان کافرن و هەندێکجار کافرە زاناکان موسوڵمانن بەواتایەکیتر کێ باشە زاناو مرۆڤ و هۆشمەندە مرۆڤبوونیی و گەورەیی و جوانیی ئادەمیزاد لەچاکە کردنێتی لەخۆشەویستی یەتی بەرامبەر ژیان و بوون نەک شوناسی ماسوڵمانێتی یان کافرێتیی بدرێتە پاڵیان کەئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە بۆیە باشەو خراپە مرۆڤەکان خۆیان دەیکەن و مەزهەب و ئاینەکان لەباب و باپیرانەوە دەمێننەوە ...!!! .
لەسەر ئەم وەڵامە ئەوەم هەیە بیڵێم عەقڵ و هۆش وامان لێ دەکات بیر بکەینەوە ئەنجامی ئەوەش هەندێکجار دڵتەنگ و بێ تاقەت دەبین بەڵام لەڕاستیشدا عەقڵ و مەعریفەو هەستی جوان زیاتر بۆ بەختەوەریی و پێکەوە ژیان و ئاسودەیی یە بۆیە بەعەقڵ کێشەو نەنگی یەکان چارەسەر دەبن و ئەو مرۆڤانە براوەی ژیانن کەمیهرەبان و خەمی ژیانی کەسانی تریانە ...!!! .
حەمید عەزیز
٢٠١٧ / ٠٣ / ١٤