كه به وردی تێڕامان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیارق له كه‌ركوك ده‌كه‌ین و یادگه‌مان بۆ ئه‌م چه‌ند ساڵه و هه‌ڵوێستی ده‌ستڕۆیشتووان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و به رژدی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، بیرمان بۆ شتێ نامۆ ئاراسته ده‌بێت و زیاتر توڕه‌یی ده‌مانگرێت و نه‌فرت له زۆر كه‌س و لایه‌ن ده‌كه‌ین.
له لایه‌كه‌وه به وردی له دوای هۆكاری رهفتارگهڵیك له‌مه‌ڕ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێین و به ته‌واوی له بارودۆخ و هه‌ڵوێستی زۆر لایه‌نی ناوه‌كی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانی له كاتی راپرسی تێده‌گه‌ین و، رهفتارناپاكیی زۆرێك له هه‌رزه‌كارانی ده‌ستڕۆیشتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنینه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تی چاوچنۆكان و ناحهقخوازانی مێژوو له ئاست كورد و ره‌فتار و جموجوڵ و هه‌ڵوێستی هه‌ندێك كۆمپانیای قۆرخكار و به‌رژه‌وه‌نخوازی جیهانی هاوشێوه‌ی برتیش پترۆلیۆم ده‌خه‌ینه‌وه یادمان، به تایبه‌تی له كاتی ریفراندۆم و چۆنێتی ئاماده‌بون و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چاڵه نه‌وته‌كانی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن به ته‌نها ڕۆژێكی پاش داگیركردنی كه‌ركوك له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، زۆر شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه ئه‌و گومانه‌ی ڕه‌وانده‌وه كه مانه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌م وه‌زع و بارودۆخه و نه‌هێشتنی گه‌یشتنه ئامانجه ستراتیجی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی، له‌گه‌ڵ هۆكاره نێوخۆییه رێگریه‌كانی نه‌گریسی دوژمنانی چاوچنۆك و بهرژهوهنخوازیی ولاتانی جیهانی بووه به به‌درێژایی مێژوودا.
ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا گومانه‌كانی دیكه‌ی پشتراستكردۆته‌وه، ده‌ردانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چۆنێتی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه به پێی خواست و نیاز و به‌رژه‌وه‌ندی ههمهچۆری ناوچه‌یی و جیهانی له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك، له‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له گوێی گادا نوستوون و ته‌نها چاویان له پۆست و پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبیانه له به‌غدا له‌سه‌ر حسابی ئامانجه پیرۆزه ستراتیجیه‌كان و خوێنی رۆڵه خۆفیداكارهكانی.
ئه‌وه‌ی ده‌یزانین پرۆسه‌ی ئه‌لیكترۆنی ژماردن و ئامار و ده‌رخستنی دهرئهنجامهكانههڵبژاردنی نوێنه‌رانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ریتانیا و ئیمارات بووه. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه رێك به كتومتی زۆر شتی ژێر به‌ژێرمان بۆ روون ده‌كاته‌وه. كه ئامانجه‌كان چین و زه‌مینه ره‌خساندنی ئه‌ركی داهاتوویان چیه و ئه‌و جموجوڵانه و ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان چۆن ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌و دیدگایه زیاتر زه‌قده‌كاته‌وه و روونتر ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌رئه‌نجامی ههڵژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنرانی عیراق به‌ایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركوك بكه‌یت، كه چۆن به جوانی و وردی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایین دابه‌شكراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌بوایه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دوورمه‌ودای له‌كه‌ركوك هه‌یه به‌خۆیان ئه‌وه‌یان بكردایه به هه‌مان ژماره و شێوه ئاوا دابهشیاندهكرد و ده‌ریانده‌خست. پێشتریش زۆر كه‌س له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆی و حزبه‌كه‌ی كه‌ركوكی به‌وشێوه دابه‌شكرد كه له دژی كورد و به‌پێچه‌وانه‌ی داخوزای گه‌له‌كه‌ی و له‌سه‌ر حسابی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی وخوێنی رۆڵه‌كانی بوو.
بۆیهپرسیارهكه ئه‌وه‌یه، كێ ئه‌و ئاوه‌ی ڕشت كه كۆمپانیا جیهانیه‌كان و خه‌ڵكه هاورده‌كان و وڵاتانی ده‌رودراوسێ له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورد و خاكی كه‌ركوك سه‌رجه‌م حه‌قیقه‌ته‌كان ئاوهژووبكهن ؟ كێ ده‌ستكاری هه‌موو شتێكی له‌م وڵاته، هه‌رچۆنێك بێت و له‌سه‌ر حسابی هه‌ر ماف و قوربانیدانێكیش بێت، به ڕه‌وا ده‌بینێت؟