ده‌بێت له دیاریكردن و باسكردنی شتێك كه پێویست بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه، ئه‌وه‌نده بوێر بین تاوه‌كو هۆكاره‌كان وه‌ك خۆی باس بكرێت تاوه‌كو چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه. لهمسهرجهم بوراهكان گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته بینانقاقای ده‌سه‌ڵات و وا ده‌گاته تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه‌ش. بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری نه‌توانن زاڵ‌بن و وه‌ك تاكێك خه‌فه‌ت كه‌ن و بابهتهكش دیزه به ده‌رخونه بكه‌ن، پێویسته هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه به پێی توانای خۆی به تایبه‌تی دامودزگاكانی راگه‌یاندن، هۆشداری قۆناغه زۆر خهتهرناكهكه بده‌نه خه‌ڵك و ئه‌گه‌ر بكرێت وریای بكه‌نه‌وه، نه‌ك ته‌نها باسی سیاسی رووت بكرێت. ئه‌مه‌ش له بنه‌ره‌تدا قازنج به چاره‌سه‌ی كێشه‌كه ده‌كات نه‌ك به ئاماژه‌دان و به بنمیچی باسی تره‌وه ورده باسێكی بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه بكه‌یت و خۆت له‌قه‌ره‌ی كرۆكی مه‌سه‌له‌كه نه‌ده‌یت. وه‌ك تاوه‌كو ئه‌مرۆ له كوردستانه‌كه‌ی خۆماندا به گشتی كه‌س باس له تێكدانی ئه‌خلاقی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و جۆری به‌رێوه‌بردنی كاروباری كوردستان و گه‌نده‌ڵی فه‌رمانره‌وایان و كاریگه‌ری نیگه‌تیفیان له‌سه‌ر كۆی گشتی كۆمه‌ڵگه نه‌كردووه. تۆ به‌راوردێكی ئه‌خلاقیی له رووی راستگۆیی و وڵاتدۆستی و باوه‌ربون به پرسی كورد وه‌ك پێوه‌رێك بۆ راستودروستی ئه‌خلاق و ره‌سه‌نایه‌تی و جوانی تاكو كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بكه، دوور له خودپارێزی روكه‌شی موحافزكارانهی دواكه‌وتوانه، له‌وه‌دا ده‌توانین كاریگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی باس بكه‌ین.
كه ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌و وه‌زعی گشتی وه‌ك خۆی نیه و تا راده‌یه‌كی زۆر شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكچونی باری گشتی خه‌ڵك به‌هۆی گۆرانكاریه نیگه‌تیڤه‌كانی سیاسه‌ت و واقعی سیاسی كوردستانه‌وه روویداوه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه ته‌نانه‌ت له نێوان نزیكترین كه‌س و هاورێ و پێكهاته به شێوه‌یه‌ك گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت خه‌سڵته مرۆڤدۆتسهكانی تێدا بدۆزیته‌وه، كه له‌و سیفه‌ته ره‌سه‌نه پۆزه‌تیفانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بوو. ته‌نانه‌ت رۆژ نیه گوێت له‌رووداوی ترسناكی دوور له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كوردی وا نه‌بێت پێشتر بونی نه‌بووه. ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌زعی مادی خه‌ڵك زۆر له‌مه باشتر نه‌بووه و باری دارایی كورد هه‌میشه كۆڵه‌وار بووه، چ به هۆكاری سیاسی بێت یان ئابووری وڵاتانی ناوه‌نده‌وه.
هۆكار چیه؟. . . . له رووی سیاسیه‌وه:
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خه‌ڵكی فێری پاره‌په‌رستی و دونیای مادیه‌ت دوور له هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی كردووه و له قه‌ناعه‌ت و باورهبه خۆن شۆردۆته‌وه و فێری ته‌مه‌ڵی و ئیتكالیهتی كردووه. گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر ئێسقان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و گه‌نده‌ڵكاران پشتیان به ده‌سه‌ڵات به‌ستووه و حوكمێكی مافیایی سه‌رجه‌م داهاتی میله‌ته‌كه لوش ده‌ده‌ن و ده‌ستێكی باڵایان له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه و یاسا سه‌روه‌ر نیه و پاره سوڵتانی هه‌موو شتێكه.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه:
ئه‌گه‌ر تا ئێستا په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌سه‌ر درۆ و بارێكی ئاڵۆزی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت و له‌سه‌ر رق و كینه بنیات ده‌نرێت و ئاین وه‌ك عاده‌ت و دوور له هه‌موو شتێك بۆ پێوه‌ری هه‌ندێك رێكاری روكه‌شانه‌ی وه‌ك نوێژ و رۆژوو و شتی تری خه‌ڵه‌تێنه‌ر و وه‌ك پێوه‌ری راستگۆیی به‌كار دێت، نه‌ك ویجدان و په‌روه‌رده‌ی راست و خۆشه‌ویستی ژیان و نیشتمان و بیر‌و بۆچون و تێروانینی مرۆڤایه‌تیانه. هه‌روه‌ها به هۆكاری هه‌ندێك داب و نه‌ریتی باوی زیان به‌خش هه‌رچی كاری نابه‌جێیه ده‌كرێت.
له رووی په‌روه‌رده‌و زانسته‌وه:
تا ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵك له مه‌ودا و ئاستی ی نه‌خوێنده‌واریدان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده رۆڵێكی ئه‌وتۆی له بیناتنای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا نه‌بووه و، تاكه مه‌به‌ست له خوێندن و خوێنده‌واری و شه‌هاده بۆ وه‌زیفه و به‌ده‌ستهێنانی داهاته نه‌ك بۆ قازانجی ههمهجۆر بۆ خود و كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتن و داهێنان و خزمه‌تكردنی میله‌ت.
هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی و نه‌بونی میله‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه به‌وانه‌ی پێشتریشه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك زیانی به‌خه‌ڵك گه‌یاندووه، واته كۆبونه‌وه‌ی نه‌داری و دواكه‌وتویی و نه‌خوێنده‌واری و سرینه‌وه‌ی ئه‌و رێژه داب و نه‌ریته‌ی كوردهواری كه رێگر بوو له تێكچونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌خراپ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و هاورده‌كردنی شته نیگهتیفهكانی خهڵكیتر بێ ئه‌وه‌ی به‌راوردی له‌گه‌ڵ بارودۆخ و زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا بو گونجاندنی بكرێت.
له‌رووی یاساییه‌وه:
نه‌بونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و فراوانبونی مه‌ودای نێ، ون هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆربونی ئامرازه ژیانیه‌كان له سایه‌ی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و حوكمی ره‌شید و ده‌سه‌ڵاتی گونجاوی دادپه‌روه‌ر، بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی تاوان و كاره نایهجێ و توندوتیژیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا. واته ژیان له ژێر سایه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌ری و دادگای سه‌ربه‌خۆدا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه گه‌نجان له واقعێكدا ده‌ژین خهونهكان زۆربوون و ئامرازه‌كانی خۆشی ژیان ئه‌گه‌ر زۆر و به‌رده‌ستن كه‌چی له دووره ده‌ستی ئه‌واندان.
واته ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی له‌م كاته‌دا و به‌م بارودۆخه‌وه هه‌مانه، ده‌توانین به نه‌خۆشێكی دوور له‌ده‌ستی پزیشكه و له‌دووره‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و كه‌س بیر له دابینكردنی پزیشك و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بۆ ناكاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه سیاسی و ئابوریه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گهندهڵهوهیه، كه به‌خۆی قروقپی لێكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه‌باران و، به نه‌زانی و حوكمی زۆرداری هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی كوردهاوری تێكداوه.