بۆ بونیادنانەوەی (تاک، کۆمەڵگە، دەوڵەت، سیستەم) تەنها پێویستە توانایەکی مرۆیی بەهێز بەرجەستە بکرێت، یەکێتی ڕێک لە دوای پرۆسەى ئازادییهوه خەریکی وێرانکردنی کەسێتی تاکەکان و کادیرەکانی خۆیەتی، هەریەکەو بەجۆرێک شتێکی بۆ دروستکردووە، ئەم حزبە سەری لە خۆی و ناوچەیەکیش شێواندووە. تاکە کەسێک ئیشی لەسەر دروستکردنی هێزێکی بەشەریی و تواناسازیی بوبێت، بە ئاشکرا یان لە پەناوە " بەرهەم ساڵەح"ە. ئیتر چل ئەندامی سەرکردایەتی لەگەڵە یان چوار، یان هەر خۆیەتی، چ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ.
ئێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی تەنها لە فەیسبوک یەک لێدوانی زبر، یان هەڵوێستێک بە دژی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بنوێنێ، یەک کاتژمێری تر میدیای ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی ئەیکەن بە هەڵڵاو فشار، بەیەک لێدوان ئەتوانێ باڵانسی سیاسی نەک یەکێتی بەڵکو کوردوستان بگۆڕێ، ، ، ، جا بۆیە هێڤاش. . هێڤاش. . کارداشم. . . بزانە کاریگەریی شوێن لەسەر سیاسەت و، کاریگەریی سەرمایەی مرۆیی و سروشتی لەسەر سیاسەت و ڕەوتی مێژوو چییە. یەکێتی لەناوچەیەکدا سیاسەت ئەکا، ئێرانی لێیە، سێ نەوعی حزب و حەرەکاتی ئسلامی لێیە، بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە، چەنەها باڵ و کوێخای یەکێتی خۆی لێیە، پارتی لێیە، وردە ووردە بەعسی لێیە، حسک و شیوعی لێیە، شەریکات و شتی تریشی لێیە، کەچی خەریکە بەرهەم ساڵەحیش ئەکەنە جەمسەرێکی تر، جا چیتان بەدەستەوە ئەمێنێ؟. یەکێتی بێ بەرهەم ساڵەح یانی ترس و هەڕەشەی موتڵەق بۆ سەر میدیا، بۆ سەر سولەیمانی، یانی یەکێتی بە بێ دیدێکی یونیڤێرساڵ و مۆدێرن. .
وەڵا بەرهەم ساڵەح لە شاخ نەبووە؟. جا تۆ لە شاخ بویت چ خۆشبەختیەکت بۆ کۆمەڵگە هێناوە؟. بەرهەم ساڵەح زانکۆی ئەمریکی و کەمپی نوێی زانکۆی سولەیمانی و هەواری شار و سەدان هەزار درەختی سەوزی هێناوە، هەزاران گەنجی خێر لە خۆنەدیوی گەیاندە ناوەندەکانی ئەم دونیایە، مووچەی پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدانی زیاد کرد. سولفەی دیوەخانی کرد بە تواناسازیی گەنجان. . بەلای کەمی بە دامودەستگەی حزبی و پیاو پیاوێنە هەڕەشەی لەکەس نەکرد، ترسێکی ڕاستەوخۆ و فیزیکی نییە لەسەر ژیانی خەڵک.
نا. . . نا. . . هەر بەجدیی ئێوە حیساب لەسەر ئەوە ئەکەن کە بەرهەم ساڵەح زۆربەی سەرکردایەتی لەگەڵ نییە؟.
وا باشە، ئێستا هەرچی کادیرە ویژدان زیندووەکانی یەکێتی هەیە، هەرچی دەنگە خەسێنراو وکپکراوەکانی یەکێتی هەیە، سەرگووڵ و ئازادیخوازەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، تێکۆشەرەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگەو گەنجان و نوسەران و ژنان و پیشەوەران، هەموو بێنە مەیدان و داکۆکی لەو بەرهەمە بکەن، بێنە دەنگ و، دەست بکەنەوە، ڕێگە نەدەن، لە بەر دەمەوەریی و حیقدی کەسانێک هەزاران کەسیان لەو حزبە ڕەنجاندووە، کاراکتەرێکی بەهێزی حزبەکەیان لەوە زیاتر هێرشی بکرێتە سەر. . ئایا بەرهەم ساڵەح نەوتی کەرکوکی دا بە پارتی و نفووسی کوردی لەو شارە گەیاندە سەتا بیست و سی؟ ئایا بەرهەم بو شەڕی ناوخۆی هێناو پەنجا ساڵە کورد کوژی و تۆوی دووبەرەکی لەم کوردوستانە هێشتا کۆتایی نەهاتووە؟. ئایا بەرهەم ساڵەح بو لەسەرەتای شەڕی داعش، لە بەر چەتەیی خوارووی کەرکوک ئاگای لە ژوورووی نەماو پارتیش دەستی گرت بەسەر ئاڤاناو بای حەسەن دا؟.
جا بۆیە ئهم جۆره ئاخاوتن و، دهستكردنهوهیه، داكۆكى نییه له بهرههم ساڵهح، داكۆكییه له بۆگهن نه بونى سیاسهت له كوردستان و، مانهوهى توخمه مهدهنی و مرۆییهكان له پێكهاتهى حزبی كوردیدا، ئەم نوخبە باڵادەستەی یەکێتی کە لە (۲۰۰۷) ه وه ئێمە ڕەخنەیان ئەکەین، هەربە ڕەتاندنی تێکۆشەران و کادیرە ژیرەکانی حزبەوە نەوەستاون، بەڵکو کەرکوکیان داوە بە پارتی و گەرمیانیش بە حەشدی شەعبی، کۆمەڵێ پەرلەمانتار و نوێنەریشیان لە بەغدا خوا بیزانێ خەریکی چیین، ئینجا هاتوون لە سولەیمانی لە ناوخۆیان و لە میدیاکانا هەڕەشەو دەنگە دەنگ ئەکەن، ڕۆڵە گیان بزانە دونیاو دەوروبەر چییەو تۆ لە کوێیت؟.
ئەوە من وەک توێژەرێک، کە دوای وازهێنان لە یەکێتی (لە بەر هەڵەو ستەمی ئەو چینە سەرسەریی و نەخوێنەوارە) بڕیارمداوە حزبایەتی نەکەم، ڕای خۆم ووت. ئێوەش سنورێک بۆ ئەو سوکایەتیە دابنەن کە تیایدا نوخبەیەکی هەلپەرست ساڵانێکە یەکێتی و ناوچەی سولەیمانییان وە پەن کردە. . . ها. . . جەوهەری شتەکەم ڕوون کردۆتەوە نەک بێم قسە لەسەر ئەو مرۆڤە قەزەمانە بکەم کە خۆیان لێ بوە بە یەکێتی و یەکێتی یشیان لێبوە بە خۆیان.
" بەهرۆز جەعفەر"