کوردستان نێت نێتی هەمووانە
مانگی 9 ی 2006
هۆنراوه:
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ:
له چاودێرێکه‌وه بۆ کوردستان نێت: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی به‌رده‌وامه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا تێکڕای کوتله جیاوازه‌کان له ململانێدان بۆ زیاتر به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌کان، و مسۆگه‌رکردنی ئه‌ندام کۆمیته‌کان و مه‌سوول مه‌ڵبه‌نده‌کان، بۆ خۆیان. شایه‌نی باسه له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانیدا سێ کوتله‌ی به‌هێز که له کوتله‌کانی تر دیار ترن له چالاکیدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ده‌نگه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی کوتله‌کانیان. کوتله‌ی یه‌که‌م که به‌کوتله‌ی مام جه‌لال به‌ناوبانگه، که‌سانێکن که خۆیان وه‌ك یه‌کێتی نیستمانی ڕاسته‌قینه ده‌ناسێنن و پێیان وایه که مام جه‌لال تاکو ئێستاش تاکه سه‌رکردیه که بتوانێت یه‌کێتی نیشتمانی به‌ڕێوه‌به‌رێت. کوتله‌ی دووه‌م که نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، خوازیارن ده‌سه‌ڵات له‌و که‌سانه بسه‌ننه‌وه که سه‌ر به مام جه‌لال و زیاتر باوه‌ڕیان به پاك سازییه نه‌ك چاکسازیی. کوتله‌ی سێهه‌م کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و به‌ش به‌حاڵی خۆی له هه‌وڵدایه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ده‌وری خۆیی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناو یه‌کێتیدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که یه‌کێتی نیشتمانی له‌م قه‌یرانه‌دایه و شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتی نێو کووتله‌کان به‌ئاشکرا دیاره، پارتی دیموکراتیش له بۆسه‌دایه بۆ ڕاکێشانی ئه‌و کادرانه‌ی که له ده‌نگانه‌کاندا شکست ده‌هێنن و هه‌وڵی خۆ نزیککردنه‌وه له‌و کادرانه ده‌دات که‌له ده‌نگدانه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌شتووه، نوێنه‌رانی پارتی له ناوچه‌کانی یه‌کێتیدا بڕیاریان داوه سه‌ردانی شکست خوادووه‌کان بکه‌ن و وه‌ك دڵنه‌واییه‌ك 1500 دۆلاریان به دیاری بده‌نێ.
ئاگاداری و ڕااگه‌یاندن و هه‌واڵ:
وه‌زیری شاره‌وانی حکومه‌تی یه‌ککگرتوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاره‌وانی سلێمانی کرد. : به هاوڕێی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی خاتوو نازه‌نین محه‌مه‌د سو‌و ئه‌مڕۆ 13-9-2006 سه‌ردانی شاره‌وانی سلێمانی کرد و له لایه‌ن حاکم قادر حه‌مه‌جان سه‌رۆکی شاره‌ونی پێشوازییان لێ‌کرا. خاتوو نازه‌نین له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومونی شاره‌وانیدا کۆبوونه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا و به هاوڕێیه‌تی حاکم قادر سه‌ردانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کیان کرد. . . . شایه‌نی وتنه وه‌زیری شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستانه بۆ پۆسته‌که‌ی . . . کوردستان نێت 13-9-2006
ئاگادار و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ:
ئاگاداری و هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندن:
ئاگاداری و راگه‌یاندن و هه‌واڵ:
لاپەڕەی سەرەکی: لێرەوە دەتوانی لە ڕێگای مینوی سەرەوە سەردانی تەواوی ساڵەکان و بەشەکانی کوردستان نێت بکەیت