لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابووری له مانگی شوبات-دا ده‌ست به‌سه‌ربرێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆری نه‌شیاو بۆ به‌كارهێناندا ده‌گرن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابوورییه‌وه له‌بازگه‌و چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕی 19 تۆن و شه‌ست و حه‌وت كیلۆگرام خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان خراپبوون و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ووتیشی: ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له به‌رواری 2. 1 تاوه‌كو 2. 28 ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، پێك هاتوون له (خواردن و خواردنه‌وه، شیره‌مه‌نی، سه‌وزه‌و میوه، مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، چه‌ره‌سات، شیرینی و خوارده‌مه‌نی له‌قتونراو، بۆن و مادده‌كانی جوانكاری خانمان) كه سه‌رجه‌میان پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بۆ ئه‌نجام دراووه و ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین.
ووتیشی: به‌شێك له‌و كاڵاوشمه‌كانه له شوێنی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه و به‌شێكیش له به‌رهه‌مه رووه‌كی و گۆشت و شیره‌مه‌نیه‌كان، پاش ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی بریاری له‌ناوبردنی بۆ ده‌درێت، و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له‌ناوبراون.
گۆران قادر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌سوپاسه‌وه كه ئاسایشی ئابووری هه‌میشه هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، به پێدانی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو یاخوود ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كاڵاوشمه‌كه گوماناویه‌كان و ره‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پشكنین.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.