پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە پلانێكی ئەمنی ڕاگەیاند.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، گشت بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەكە لە ناوەوە و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكەن و لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانیش بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن.

بە وتەی ڕائید هۆگر، لە هەموو ئەو شوێنانەدا كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن و بەوپەڕی چاوكراوەییشەوە سەروماڵی هاووڵاتیان دەپارێزن.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

Pishderi81@gmail.  com

07504302755

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu