سلێمانی. . زیاتر له‌ 11 تۆن له‌ناوبراون

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابووری له‌ سلێمانی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ربری زیاتر له‌ 11 تۆن مه‌وادو وخۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا، و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابوورییه‌وه‌ له‌بازگه‌و چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ربڕی 11 تۆن و سه‌د كیلۆگرام له‌ خۆراك و مه‌وادی جۆراو جۆر، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌رجه‌میان خراپبوون و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌ به‌رواری 1/1 تاوه‌كو 31/1/2018 ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، پێك هاتوون له‌ (شیره‌مه‌نی، سه‌وزه‌و میوه‌، مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌، چه‌ره‌سات، شیرینی و خوارده‌مه‌نی له‌قتونراو) كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ناوبراون.

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu