بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا 11 بكوژیان دەستگیر كردووە كە لە تاوانی كوشتن لە هەولێر و دەوروبەری تێوە گلاون.
ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٦/٢/٢٠١٧)، كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ، پرێسكۆنفڕانسێك بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت) ساز كرا سەبارەت بە ئاشكراكردنی چەند تاوانێكی كوشتن كە لە ماوەی ڕابردوودا لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕوویان دابوو.
تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون :
١.
كوشتن
تاوانبار (هـ. ن. ب)، تەمەن (٣٦)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە كوشتنی ئامۆزای خۆی، لەسەر كێشەی خێزانی لە مەلائۆمەر.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
2.
كوشتن
تاوانبار(أ. أ. أ)، تەمەن (١٧)ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار(ر. م. ف)، تەمەن (١٧)ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار(ع. م. و)، تەمەن (١٧)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە كوشتنی برادەرێكی خۆیان لە دارەتووی نوێ.
تاوانباران بە پێی ماددە (405) لە یاسای سزادان بەند كراون.
3.
كوشتن
تاوانبار (أ. س. ص)، تەمەن (٢٥)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە چەك لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی، ئەویش بەندە بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزدان.
4.
كوشتن
تاوانبار (غ. ز. ع)، تەمەن (٢٤)ساڵ، پیشە كاسب،
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە كوشتنی خوشكی خۆی لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی، ئەویش بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
5.
كوشتن
تاوانبار (ش. ج. م)، تەمەن (٢٧)ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ی. ع. أ)، تەمەن (٢٥)ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ف. ح. گ)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە كوشتنی هاووڵاتییەك لە گوندی كەوەرتان، تاوانبارانیش بەندن بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
6.
كوشتن
تاوانبار (م. ف. س)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە كوشتنی ئافرەتێك و برینداركردنی مێردەكەی، تاوانباریش بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
7-
كوشتن
تاوانبار (هـ. ر. ق)، تەمەن (٢٩)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە رووداوی هاتوچۆ، دواتر رادەكات، پاشان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێ.
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ لە یاسای سزادان.
ئومێد بابان
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر