به پێى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، کە له میانەی كۆنفڕانسى (COP26) ى نۆڤه‌مبه‌رى (2021) ەوە ئاماژەیان پێکردوە، زیاتر له (800) ملیۆن كه‌س به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه له جیهاندا تووشى برسێتى بون، هه‌روه‌ها به پێى پرۆگرامى ژینگه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان عێراق له ڕیزى (5) مین ئه‌و ووڵاته هه‌ستیارانه‌دایه كه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كارى تێ ئه‌كات. به پێى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق، چاوەڕوان ئەکرێت تاوه‌كو ساڵی (2035) به‌بڕى (10. دە ملیار و هەشت سەت ملیار م3 عێراق تووشى كه‌مئاویی بیێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق ئێستا (40) ملیۆن كه‌سه به‌ڵام له‌ساڵى (2050) رێژه‌ى دانیشتوان بگاته دوو هێنده زیاد بكات و ببێته (80) ملیۆن كه‌س.
ئالۆک شارما، سەرۆکی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا، لە پێش چاوی نوێنەرانی زیاتر لە (190) وڵاتی جیهان لە گڵاسگۆی سکۆتلەندا لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕانی کوشوهەوا کۆبوونەتەوە، ئەڵێت "هەرەشەیەکی ڕێستەقینە لەسەر هەسارەکەمان دروستبووە، ڕێژەی گازەکانی دوانۆکسیدی کاربۆن، میسان و نایترۆجین هێندە زیادیان کردووە، کە 800 هەزار ساڵە شتی وا رووینەداوە.
له ساڵى (1992) ه‌وه ئه‌وه (29) ساڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆئهبێـتهوه، چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌م گرفته پێ نییه!. ساڵانه نزیكه‌ى (196) ده‌وڵه‌ت واژۆى ئه‌كه‌ن كه ڕێگه له به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و ووشكه ساڵى و به بیابانبون و كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو بگرن، كه ئه‌مانه هه‌موو یه‌ك گرفتن و به‌هۆى یه‌كه‌وه‌و به‌دواى یه‌كدا دروست ئه‌بن، كه‌چى وه‌كو بوریس جونسون له میانه‌ى كۆنفرانسى (COP26) له (2ى نۆڤه‌مبه‌رى 2021) وتى " ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره فریا نه‌كه‌وین، زەوی بەکەڵک نایات و جرج و مشك ئه‌مانخوات".
كوردیش، به‌شێكه له‌م گۆى زه‌وییه، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ش به‌شێكه له ناوچه‌یه‌كى ترسناكى سیاسیى و جیۆپۆڵه‌تیكى سه‌خت، كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراقه، بۆخۆى به سروشت ناوچه‌یه‌كى كه‌م باران و گه‌رمه‌و به ههڵمبونى زۆرتره. ئەم ڕەوشە نالەبارەی پیسبون و گەرما بەڕێژەی (93%) کاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کردوە. هەرچۆنێک بێت ئەم پرسە ئێستا بۆتە تۆپیکی نەمبەر وەن لە ناو بابەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. بۆیه گرنگه هەرێمی کوردستانیش کە خاوەنی یەدەگی سروشتی و سەرچاوەکانی ئاوە ئه‌رك و ئامانجى گه‌ردونى خۆى دیارى بكات، سه‌لماندنى زانستى و گه‌ردوونى –Universal بۆ نمونه: له‌بوارى پرسه‌كانى گۆڕ‌انى كهشو هه‌وا-Climate Change و گه‌رمبونى گۆى زه‌وى –Global warming و پیسبون-Pollution و هه‌نگاوه‌كانى ڕێگریكردن له گهورهتربونى گرفته‌كه. كه له به‌رئه‌نجامى كاركردنى نا-ستاندارانهى كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت و گاز یان كارگه‌كاندا، یاخود ڕه‌چاونه‌كردنى مامه‌ڵه‌ى ته‌ندروستانه‌و ژینگه‌ییانه له‌گه‌ڵ ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌و به‌نداوه‌كاندا ئه‌م گرفتانه دروست ئه‌بن.
لێره‌دا، ئێمه له‌مه‌ولا ئه‌پرسین: كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كارخانه‌كان چه‌ندیان بۆ خۆیان ده‌ست كه‌وتوه، چه‌ند پێویسته وه‌ك به‌رنامه‌ى هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تى (Corporate Social Responsibility) به پێى گرێبه‌سته‌كان بده‌ن به پاك ڕاگرتنى ژینگه‌و بیناكردنى ڕێگه‌وبانه‌كان و هاریكارییهكانى تر!. تا چه‌ند به ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كان هه‌ستاون؟. ئه‌م هۆشیارییه چۆن شۆڕ بكه‌ینه‌وه بۆ خواره‌وه‌و هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه؟.
یه‌كێك له هه‌ره گرفته داخهێنهرهكانى كه‌رتى نه‌وتى له هه‌رێمى كوردستان كه له دواى ساڵى (2006) كرا، دروست نه كردنى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى- خۆماڵى – نیشتیمانى- كوردیی بو. ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌ین به‌شێك له‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى كه كاركردنیان له كێڵگه‌كانى هه‌رێم دا كه‌وته ئه‌ستۆ ئه‌زمونێكى ئه‌وتۆیان نه‌بو، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆمپانیاى (بیانى) له‌وانه ته‌مه‌نى دامه‌زراندنیان هه‌مان ته‌مه‌نى دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه!. ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌مان بكه‌وێته به‌رمه‌ترسیی ئابوریی (چونكه ئاستى خه‌رجى ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه زۆر زۆره) هه‌روه‌ها ڕه‌وشى ژینگه تێك بچێت و پاشانیش سروشتى كێڵگه‌كان و توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان تێك و پێك بشكێنن، كه به ملیۆنه‌ها ساڵ له ته‌مه‌نى زینده‌وه‌رو مادده ئۆرگانییه‌كان بونه‌ته هۆى دروستبونى ئه‌و نه‌وت و گازه له ژێر زه‌ویدا.
من، ئه‌گه‌رچى به‌ڵێنم داب‌و، له‌خزمه‌ت ئه‌م پرسه‌دا به پهپهرێكى ئه‌كادیمى ته‌واو به‌شداربم و، له په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى بڵاوبێته‌وه. به‌ڵام هه‌ستمان به‌دواچون و ته‌ماشاكردنى داتا مه‌ترسیداره‌كان، بڕیارماندا له‌برى هه‌موو حیزب و میدیا‌و داموده‌ستگه فه‌رمییه‌كان (كه بایه‌خێكیان بۆ ئه‌م بابه‌ته نییه) له سیاساتى گشتییان دا، كۆنفڕانسێكى جیهانى له هه‌رێمى كوردستان له مانگه‌كانى داهاتودا ببه‌ستین.