ناوەڕۆکی دانیشتنەکەی تاڵەبانی و بارزانی چیبو؟ … ئیبراهیم عەلی (2)

ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق و هەرێم

لەچەند رۆژی رابردودا بافڵ تاڵەبانی دور لەچاوی کامێراکان، سەردانی مەسعود بارزانی کرد. ئەگەرچی بەشێک لەمیدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایە ئەو کۆبونەوەیە بۆ دەستخۆشی کردنی بارزانی بوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتی. بەڵام لەڕاستیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە شتێکی دیکە بوەو باسکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەی بارزانی و تاڵەبانی کوڕ نەبوە.

بارزانی لەو کۆبونەوەیەیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی زۆر بەوردی خوێندنەوەی خۆی و پێشبینی خۆی بۆ دۆخی ناوخۆیی هەرێم و عێراق و ئیقلیمی بۆ بافڵ تاڵەبانی خستوەتەڕو و پێی ڕاگەیاندوە لەناوچەکەدا ئەگەڕی گۆڕانکاری هەیەو پێویستە ئەوان واتە پارتی و یەکێتی بەیەکەوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەر ئەگەرێک کە دێتە پێشەوە.

لەکۆبونەوەکەدا پێشهاتی گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ سەر حوکم لەوڵاتی ئەڤغانستان زۆر بەوردی باسکراوەو مەترسی ئەوەش خراوەتەڕو لەهەرێمی کوردستان و عێراقیش هێزەکانی ئەمریکا پاشەکشە بکەن و لەو حاڵەتەشدا داعش یا هێزێک بەناونیشانێکی جیاوازە دەربکەوێت هاوشێوەی ساڵی 2014و کەوتنی موسڵ.

بەوردی بارزانی باسی لەوەکردوە ترسی لەکشانەوەی ئەمریکا هەیە لەهەرێمی کوردستان هاوشێوەی کشانەوەی لەئەڤغانستان.

بارزانی پێی وابوە، وتارەکەی بایدن ئاماژەی رونە بۆ ئەوەی لەعێراقیش ئەمریکا سوپاکەی دەکشێنێتەوە.

بارزانی ئەوەشی وتوە دەبێت زۆر حیساب بۆ ئەو قسەیەی بایدن بکرێت کە وتي "داعش بەهێزەو هێشتا ماوەو توانای گەڕانەوەی هەیە بۆ عێراق".

بارزانی، بە بافڵ تاڵەبانی وتوە "دەبێت زۆر پەلە بکەین لەوەی یەکەی حەفتاو هەشتا بێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هیچ بیانویەک نەدەنە دەست ئەمریکییەکان کە بڵێن ئێوە بەقسەی ئێمەتان نەکرد لەدروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی".

تەنانەت بارزانی وتویەتی دەبێت زۆر پەلە بکەین لەوەی هیچ هێزێک نەمێنێت بەناوی هێزی فڵان کەس و هێزی فڵان حیزب، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر ئەگەرێکی نەخوازراو هاتە پێشەوە پێشمەرگە لەیەک سەرچاوەوە فەرمان وەربگرێت و بەشێوەیەکی نیزامی بەرەنگاری هەر ڕوداوێکی نەخوازراو ببنەوەو خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو گۆڕانکارییە سەربازییانەی چاوەڕواندەکرێت لەناوچەکە بێتە ئاراوە.

لەدوای ڕوداوەکانی ئەڤغانستان، دوبار

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu