ده‌نگێك له پرچه ئاڵۆسكاوه‌كانی غوربه‌ته‌وه‌ده‌چرپێنێ و به هه‌نسك و قوڵپی گریانه‌وه شیعربارانی ئاوه‌ز ده‌كا و له نسێی ئیمبراتۆڕیه‌تی ئیستاتیكای وشه‌كانی سه‌ر گه‌ڵای گوڵه ئاونگڕێژه‌كانی سپێده‌ی حه‌سره‌تی نیشتیمانه‌وه لێوانڕێژ ده‌بێ.
خانمه شاعیرێكی خۆوڵاتی له غه‌ریبستانی ئینگڵستانه‌وه قامكه‌كانی ئاوێته‌ی وشه ناسك و هه‌ست بزوێنه‌كانی شیعر بووه و خوێنه‌ر و ناوه‌ندی كوردیش له‌م خانمه قه‌ڵه‌م به بڕشته كه‌م تا زۆر به ئاگا یان بێ ئاگایه ماوه‌یه‌كی زۆره له خه‌لوه‌تی شیعرا ئۆگری حه‌رف و ریتم وهارمۆنییه‌ت و ئیستاتیكای وشه‌یه، ده‌قه‌كانی له ره‌ففه نامۆ و تاریكه‌كانی رۆحا حه‌شارداوه و گیانبازی سه‌ماكردنی هه‌سته‌كانن، ئیدی ئه‌و خه‌م و په‌نهانانه ئێمه نازانین چین ده‌بنه مایه‌ی مه‌ڵاسدانی ئه‌و ده‌قه جوان و چێژ وه‌رگرانه و به‌خشینی رۆحی ئیلهامی به سه‌لیقه‌یی خوێنه‌ر ده‌دا و بوێرانه‌یش هاتۆته‌گۆ.
دواندن به زمانی شیعر واتا دواندن به زمانی گوڵ و ئاونگ و با و سه‌مای گه‌ڵا و په‌ڕه گوڵی ده‌م شنه‌بای كازیوه‌یه‌كی روونی پڕ ئاگا هه‌ناسه‌ی جاڕدانی لێوه هاوێر بووه، ئه‌ویش خاتوو (په‌ری عه‌زیز) كه به‌شنه‌بای سلێمانی گۆشكراوه و په‌نجه‌كانی به نافووری گه‌ڕه‌ك ته‌ڕكردووه و له باخچه‌كانی شار سێباز و راكه‌ڕاكی بووه و له‌ته‌ك یادگارییه‌كانیدا چاوشاركێكانی ده‌گێڕێته‌وه و له سه‌ر دیواری قوتابخانه‌وێنه‌ی ئه‌وین و ئاشقبازی كێشاوه به سه‌ر به‌رده‌كانی سلێمانیا گه‌مه‌ی منداڵی خۆی له ته‌ڵا ده‌داو له بووكه جوانه‌كانی بازاری له ئامێزگرتووه و وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی خۆی لاواندوویه‌تییه‌وه، چه‌ندینجار جه‌سته‌ی وه‌ك بووكه به‌بارانه بۆ شیعره پڕ ئازاره‌كانی خۆی ته‌ڕ كردووه.
خاتوو " په‌ری" له ده‌قی (عه‌شق) خۆی وه‌ك هه‌ر شاعیرێكی دی ده‌بێته كاراكته‌رێكی مێینه و ده‌بێته ده‌ربڕی سه‌دان و هه‌زاران ژن و كیژی كۆمه‌ڵی كوردی كه به هۆی ژانی ئه‌وینه‌وه له لیتاوی عیشقا هه‌ڵكێشراون.
به‌ر له رۆچوونه نێو ده‌قه‌كه‌وه گه‌ره‌كمانه بڵێین گرێی ئۆدیب لای هه‌ر دوو ره‌گه‌ز وا ده‌كات، هه‌ر له منداڵییه‌وه كوڕ ئاشقی مێینه بێت و كچیش ئاشقی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، له گه‌ڵ نه‌شونماكردنی فسیۆلۆژییه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ئاشقبازییه واقیعه‌كه‌ی له سۆزێكی ئامێزی خانه‌واده‌ییه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆئامێزی سۆزێكی ئه‌وینداری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ئه‌مه‌یش هه‌ر تاكێكمان ئازاره‌كه‌یمان چه‌شتووه ده‌زانین چه‌ند به سوێیه. ( (ئه‌م گرێیه وه‌ك هه‌موو گرێیه‌كی دیكه ته‌نیا گرێیه‌كی ئاسایی نییه، به‌ڵكو بونیادێكی گونجاوه كه ئێمه له‌و بوونیاده‌وه ده‌بین به‌و پیاو و ژنه‌ی كه هه‌ین، ئه‌مه‌یش ئه‌و خاڵه‌یه ئێمه له رێگه‌یه‌وه وه‌ك مرۆڤ دروست ده‌بین و پێده‌گه‌ین) ) "1" پێگه‌یین وا سانا نییه زۆرجاران و به ده‌گمه‌ن رێ ده‌كه‌وێت ئه‌و پێگه‌یشتنه تووشاری شه‌خته و تۆفان و زریان و لووشدانی مرۆ نه‌بووبێته‌وه و هیلاك و ماندووی نه‌كرد بێت‌و پرزه‌ی نه‌بڕی بێت، داخوا كێ بێت سه‌ر له نوێ ده‌ستی بگرێ و به‌ره‌و ترۆپك هه‌ڵی بزنێنێته‌وه، رێك ئه‌م حاڵه‌ته له‌م ده‌قه‌ی خاتوو " په‌ری خان " ده‌بینرێ ده‌با به وردی پێشوه‌خت سه‌رنجی ده‌قه‌كه بده‌ین كه به زمانێكی زۆر جوان نوسراوه لێ زمانێكی شیعری جوان كه كه‌م شاعیری نوێخواز ده‌توانێ وا بدوێ، پاشان قسه‌ی دیكه‌یش ده‌كه‌ین:
عه‌شق
عه‌شق واتای
بێداری نێوان من و خه‌و
و رێ نه‌كردن له گه‌ڵ خود
پیاسه‌كردن به ناو تارماییه‌كاندا
به‌رد بارانكردنی
لقه شكاوه‌كانی ئێواران
پینه‌كردنی دامێنی شه‌و
هه‌راسانكردنی بێ ده‌نگی
یان
سه‌ماكردن
له گه‌ڵ سێبه‌ری خۆت
سه‌فه‌رێك به‌ره‌و سهراب
دیدار له گه‌ڵ ئاوێنه و
دیالۆگ له ته‌ك ته‌نیایی
چرك، چرك، چرك
تا
ئه‌و ساته‌ی
ته‌مه‌ن ئه‌بێته خۆراك
چاوه‌ڕوانی
. هه‌ر له به‌رایی ده‌قی (عه‌شق) جێ‌ما (دلاله) به دی ده‌كه‌ین، كه واته جێ‌ما چییه؟ نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه گریمان ئێستا له ته‌قه‌ی ده‌رگا درا ئه‌وا ده‌زانین یه‌كێك له پشت ئه‌و ده‌رگایه هه‌یه و له ده‌رگا ده‌دا، ته‌قه‌ی ده‌رگاكه جێمایه و كه‌سه‌كه‌یش كه له ده‌رگاكه ده‌دا مه‌رام یاخود ناوه‌رۆكه، له عاره‌بی پێی ده‌گوترێ (دال و مدلول)، جا ئه‌م جێ‌ما و مه‌رامه جۆری هه‌یه وه‌ك جێمای ئاوه‌زی (عقلی) جێمای خوو (گبعی) جێمای بارودۆخ (وچعی) ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌ریخان باسی لێوه ده‌كات، جێمای ئولفه‌تگرتنه به عیشق ( (ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ست بوون بێ له نێوان دوو شتی په‌یوه‌ست به خوو و ره‌وشت، به واتا مرۆڤ خولیای پێوه ده‌گرێ، كه به گوێره‌ی مرۆڤ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕدرێ، وه‌ك ئاخ یان هاواركردن بۆ ئازارێك یان حه‌سره‌ت كێشان بۆ په‌شیمانی و بێزاری ئه‌و ده‌مانه‌ی كه مرۆڤێك ئه‌و جۆره حه‌سره‌تانه ده‌كێشێ ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، ئه‌و كات تێ ده‌گات ئه‌و مرۆڤه به ده‌ردێكه‌وه لكاوه) ) "2" جا ئه‌وه‌ی شاعیریش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له رووی زانستییه‌وه ده‌قێكی جوانی داڕشتووه.
شاعیر وا دیقه‌تی شیعر ده‌دات كه هه‌میشه ئازار به‌خشه و هه‌رگیز چێژ و خۆشی تێدا به‌دی ناكرێ لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆساغ ده‌بێته‌وه كه له ناخی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ته‌واوی واتای ئیشق و به ڕه‌هاییه‌وه ده‌دوێ، ره‌ها بوون هه‌میشه ئاسۆی بێزار بوون نیشان ده‌دات، لێكدانه‌وه‌ی عیشق به‌و واتایه‌ی تا ده‌ڵێ ( (هه‌راسانكردنی بێ ده‌نگی) ) جگه له نائومێدی هیوا به‌خشی و تروسكایی روناهی له ئیشقدا نابینین، (من) كائینی مرۆڤ كه هه‌میشه بۆ خۆش به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵپه ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ ئیشق جوانی خۆیم نیشان بدات، ئه‌و دێ و عیش قله نێوان بێداری خۆی و خه‌و به‌راورد ده‌كا، خه‌و جگه له ئازارشكاندن ده‌شێ كاریگه‌ری دیكه‌ی هه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی كاره بیۆلۆژییه‌كه، خۆرسكیانه هه‌ر مرۆڤێك نه‌نوێت به واتا نه‌خۆشه نه‌خۆشی ئیدی ده‌روونی بێت یان ئازاری جه‌سته‌یی، نوستن ده‌رهاویشته یا كرده‌یه‌كی نامۆ نییه بۆ بوونه‌وه‌ره‌كان به‌ڵكو له فیتره‌تی رۆحه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و په‌یوه‌ست بوونی هه‌یه و دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌و مه‌حاڵه، كه‌چی زۆر له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف زانای دونیا پێیان وایه نوستن واتا به‌سته‌ڵك بوونی ئاوه‌ز و راگرتنی واتا له كاركه‌وتن كه ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا ره‌فزكردنه‌وه‌ی راگرتنی ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه‌یه، كه‌چی زۆر به سانایی په‌ریخان له حه‌سره‌ت كه‌سه‌باری ده‌روونی پڕ له ئیشق به مه‌رام نه‌گه‌یشتن ئه‌و عه‌قڵه له كار راده‌گرێ ئیدی به بێ گه‌یشتن به ئیشق و مه‌به‌ست واتا به‌سته‌ڵكردنی، هه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌یش پیاسه‌كان كه‌یف سه‌ماكان له بار ده‌برین بۆیه من و خۆم په‌نجه توته‌ی یه‌ك ده‌گرین و به ده‌م ره‌شه‌بای وه‌یشوومه‌وه كه به مه‌نزووری من له ئێواره‌یه‌كی ته‌نیاییدا ته‌واوی لق ه پۆپی دره‌خته‌كانیش هورد و هاڕ ده‌بن و ته‌نها ڕه‌گی ئه‌و دره‌خته به زه‌مینه‌وه گیر ده‌مێنی كه ئه‌ویش منم و نه‌روخاوم و رێ ده‌كه‌م، ئافه‌رین په‌ری زۆر فه‌لسه‌فیانه له‌م كه‌مه دیرانه‌دا سه‌ركه‌وتووبووه، ده‌یه‌وی شه‌و به حه‌زه‌كانی پینه بكات لێ جه‌غار به نامورادی ته‌نانه‌ت ناتوانێ بێ ده‌نگیش هه‌راسان بكات كه بێ ده‌نگی هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ده‌داته‌وه و ده‌بوایه له دوا دێر بایه.
ئه‌مه‌دیوێكی ده‌قه‌كه بوو دیوی دووه‌م به ئه‌گه‌رێكی دیكه‌دا به وشه‌ی ( (یان) ) ده‌مانباته‌وه هه‌موو روئیای خۆ بۆ تاریكی دیقه‌ت بده‌ن، سه‌ما كردن له گه‌لڕ سێبه‌ری خۆت، له نێوان خود و سێبه‌ردا كه به ڕه‌هایی باس له سه‌ما ده‌كه‌ی بێ گومان موزیك له نێوانیانه شاعیر له یه‌ئسی خۆیه‌وه بۆ ئه‌و عاشقه نایات باسی میلۆدی مۆزیكه‌كه‌مان بۆ بكات ده‌مانخاته تراویلكه‌وه (سهراب) دیداریش له ته‌ك خود دا ده‌مودوو له گه‌ڵ خۆی كه ده‌چیته به‌رده‌م ئاوێنه بێزاری و وه‌ڕسی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ك جاڕ ده‌دا و ته‌نها ئاشق به خۆ و فه‌نتازیه‌ی خوده، كه ئه‌مه‌یش ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه‌سایه‌تییه‌كی نرگسیه‌تی بۆ خۆی له‌م ده‌قه‌دا تۆمار كردووه، سێبه‌ر كه دیوی تاریكی خوده پێ باشتره له ئه‌وی دی، ده‌شێ سه‌رگه‌ردانی هانی دابێ یان ته‌نیایی كه زۆرجار له ساته ئاساییه‌كانیشیدا شانازی پێوه ده‌كات، له‌م ژیانه هه‌ڵی ته‌كاند بێ، مۆزیكمان لێ ده‌شارێته‌وه، ته‌نیایی و هه‌للوشینی ساته‌كان وه‌ك خۆراك كه نه‌مانه و ده‌مانباته‌وه بۆ هیچ. . .
( (" پۆل ڤالێری " زۆر له ئاست جوانی فۆرم و سه‌ده‌فا هه‌ڵوێسته‌ی كردووه، ئه‌و به‌هایه‌یه پاساوێكی ره‌های له جوانی و پته‌وی فۆرمی ئه‌ندازه‌یی بۆ ده‌دۆزێته‌وه) ) "3" له رووی ئه‌ندازه‌ییه‌وه شاعیر له‌م ده‌قه‌دا ژیانی به ژوورێك وه‌ك نه‌خشه بۆ ده‌كێشێ كه ئه‌و ته‌عبیر له فۆرمه‌ڵه‌ی كائینه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كات ده‌یشوبهێنێ به تاریكی واتا بێ رووناكی، و ناخی مه‌به‌سته‌كه‌ی مه‌رامه‌كه‌ی تاریكه و بێ ویژدانی ده‌نوێنێ. ته‌ماشا چۆن ته‌ناسوبێك له نێوان ( (بێداری من و خه‌و) ) و ( (سه‌ماكردن له گه‌ڵ سێبه‌ری خۆت، سه‌فه‌ر به‌ره‌و سهراب) ) دروست ده‌كات. ئیدی ئه‌م ده‌قه ته‌واوی ته‌واوی ماڵوێرانی ئه‌و كچ و ژنانه ده‌گرێته‌وه ئاشقی كه‌سه بێ متمانه‌كان بوون كه به خۆیان راستگۆ و جه‌ربه‌زه نیشان ده‌ده‌ن گوایه سوارچاكن و پێچه‌وانه‌كه‌یشی دروسته و له ناخه‌وه بۆگه‌ن و ماڵوێرانكه‌ر دارووخان و به فرت و فێڵیش به مه‌رامه‌كانیان ده‌گه‌ن، ده‌نا ئه‌م یه‌ئسه به دی ناكرێت له ناخه‌وه، نه‌ك پاشگه‌ز بوونه‌وه گاڵته‌جاڕییه‌كی مه‌ڵاس دراوه به‌ڵكو له پڕ ده‌ته‌قێته‌وه و ئافاته‌كه‌ی چاوه‌نواڕی نه‌بووه ده‌ته‌قیته‌وه و ئه‌و گركان و ویژدان هه‌ژێنه ده‌خولقێ كه شاعیر ئه‌م ده‌قه‌ی پێ دایك ده‌بێ، لێره‌یشه‌وه ده‌ربڕی ناخی ئه‌و كیژانه‌یه كه به هه‌مان ماڵوێرانیا گوزه‌ر ده‌كه‌ن و ئیدی متمانه‌یش له ده‌ست ده‌ده‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن دێنه‌وه سه رێی بونیادی ژیانیان ده‌نا ته‌ركی ژیان ده‌كه‌ن.
ژێده‌ر
1 – شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا: تێری ئنگلتۆن، له عاره‌بییه‌وه: سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان سلێمانی 2004.
2 = المكتبه الپقافیه العربیه.
3 - جمالیه المكان: جاستون باشلا‌ر، ترجمه غالب هلسا، بغداد 1980.