مه‌نسوور جیهانی ـ 12 سینه‌ماکاری نێونه‌ته‌وه‌یی میوانی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی 38ـ20 له سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بوون.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، "رووزبێه ره‌شیدی"، "ره‌زا ریاحی"، "کڵاوس ئیشتاینێک"، "تۆرستێن فلایش" و "بادی مینک" له ئه‌ڵمانیا، ئانیتا کیاتکۆفسکا ـ ناگۆی" له پۆڵه‌ندا، "لۆرایا یۆ. مارکس" له که‌نه‌دا، "ویرجیل ویدریش"، "پیتێر چێر کاسکی" و "میشێلا گرێیل" له نه‌مسا، "ئارنه برو" له دانیمارک، "لیا جۆواناتزی بێلته‌رامی" له ئیتاڵیا 12 سینه‌ماکاری نێونه‌ته‌وه‌یین که به ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی 38ـ20 له سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌زموونه‌کان و زانیاریی خۆیان بۆ فێرخوازانی هونه‌ر و سینه‌ماکاران گوازته‌وه.
رووزبێه ره‌شیدیRouzbeh Rashidi
"رووزبێه ره‌شیدی" له‌دایکبووی ساڵی 1980ی زایینی رێکه‌وتی 1359ی هه‌تاوی له تاران، سینه‌ماکاری ئێرانی ـ ئیرله‌ندییه و له دامه‌زراوه‌ی فێرکاریی ته‌کنه‌لۆژیای دۆبلین له به‌شی راگه‌یاندن وانه‌ی خوێندووه. ئه‌و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی فیلمی ئه‌زموونی، به‌رهه‌مهێنه‌ر و مامۆستای وانه‌بێژی فیلمسازیی ئه‌زموونی له وۆرکشۆپه‌کان و کارگه‌کانی سه‌ربه‌ستی پیشه‌ییه. ئه‌و له ساڵی 2000ی زایینیه‌وه خه‌ریکی فیلم چێکردنه و هاوکات ئه‌نجومه‌نی فیلمی ئه‌زموونی له تاران دامه‌زراندووه.
ره‌زا ریاحی Reza Riahi
"ره‌زا ریاحی" له‌دایکبووی ساڵی 1989ی زایینی رێکه‌وتی 1368ی هه‌تاوی له تاران و له به‌شی هونه‌ره جوانه‌کاندا وانه‌ی خوێندووه. ئه‌و له ئاماده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین زنجیره دراما و گۆڤاری ئه‌نیمه‌یشێن هاوکاری چالاکانه‌ی هه‌بووه و لێهاتووییه‌کانی خۆی له EESI(ئانگلۆم) و دواتر له Ecole de la (بورگ لێس والنێس) له وڵاتی فه‌ره‌نسا ته‌واو کردوه. ئه‌و ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری چه‌ندین کورته فیلمی جووڵاوه که خه‌ڵات گه‌لێکی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها له پرۆژه جۆراوجۆره‌کانی شێوه‌کاری و وێنه‌سازیدا هاوکاری کردووه.
کڵاوس ئیشتاینێک
"کڵاوس ئیشتاینێک" له‌دایکبووی ساڵی 1948ی زایینی له وۆپاتاڵ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا سینه‌ماکاری ئه‌زموونی، مامۆستای زانستگا و مرۆڤ‌ناسی کۆمه‌ڵاتییه. ئه‌و له ساڵانی 1968 تا 1974 له مۆنستێر، وۆرتزبۆرگ و مۆنیخ له به‌شی ده‌روون‌ناسی و ژینگه‌ناسی وانه‌ی خوێندووه و بڕوانامه‌ی دکتۆڕای خۆی له دامه‌زراوه‌ی فیزیۆلۆژی کرده‌وه‌یی و ره‌فتاریی مه‌کس پلانک به خوێندنه‌وه‌کانی نێوان به‌شه‌کان و نێوان کلتووره‌کان سه‌باره‌ت به ماڵ و موڵکه‌کان وه‌رگرتووه. ئه‌و له ساڵی 1974 رووی کردۆته‌وه ئاماده‌کردنی فیلمی به‌ڵگه‌یی و تا ساڵی 1983ی زایینی له زانکۆی فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆنی مۆنیخ له به‌شی فیلمسازیی به‌ڵگه‌ییدا خه‌ریکی وانه خوێندن بووه. پاشان وه‌کوو مامۆستای وانه‌بێژی ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له مۆنیخ، لایپزیگ، بوزن، په‌کین، سریلانکا، ئادیس ئابابا، جه‌نین و تاران چالاکی کردووه.
ئانیتا کیاتکۆفسکا ـ ناگۆی Anita Kwiatkowska-Naqvi
"ئانیتا کیاتکۆفسکا ـ ناگۆی" له‌دایکبووی ساڵی 1986ی زایینی له کراکۆڤ له وڵاتی پۆڵه‌ندایه. ئه‌و ده‌رچووی به‌شی ده‌روون‌ناسی له زانستگای وه‌رشۆ و ئه‌نیمه‌یشێن له قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فیلم، ته‌له‌ڤیزیۆن و شانۆی پۆڵه‌ندا لۆدزه. ئه‌و له فیلمه‌کانی خۆیدا به که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌زموونی له ته‌کنیکه‌کانی ئه‌نیمه‌شێنی ره‌سه‌ن، دونیاگه‌لی چکۆلانه و له‌به‌ردڵان ده‌خولقێنێت و سێ فیلمی به ناوه‌کانی Protozoa،CarnalisوAb ovo به‌رهه‌مهێناوه.
تۆرستێن فلایشThorsten Fleisch
"تۆرستێن فلایش" له‌دایکبووی ساڵی 1972ی زایینی له کۆبڵنێز له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه. ئه‌و فیلمی ئه‌زموونی له لای پیتێز کۆلبکا له Städelschule فرانکفۆرت فێر بووه و له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای خۆی «Malende» هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌کانی شانۆگه‌ری و مۆسیقایی به‌شداری ده‌کات. فیلمه‌کانی فلایش له فێستیڤاڵه‌کانی وه‌کوو فێستیڤاڵی ئه‌نیمه‌یشێنی ئه‌نێسی، فیلمی ژێرزه‌وینی شیکاگۆ، هونه‌ری راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، فیلمی ئه‌دینبۆرگ، درسدێن، فیلمی رۆتێردام، کورته فیلمی هامبۆرگ، فیلمی میلانۆ، فیلمی نیۆیۆرک، ئه‌نیمه‌یشێنی ئۆتاوا و چه‌ندین فێستیڤاڵی دیکه نمایش کراوه.
ویرجیل ویدریشVirgil Widrich
"ویرجیل ویدریش" له‌دایکبووی ساڵی 1967ی زایینی له ساڵزبۆرگ له وڵاتی نه‌مسایه، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنوس و سینه‌ماکاره که له زانستگای هونه‌ره‌کانی به‌که‌ڵک له شاری وییه‌ن، به خوێندکاران وانه ده‌ڵێته‌وه. کورته فیلمی ئه‌و Copy Shop بۆته پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئۆسکار و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به گشتی 200 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌ییان به‌ده‌ستهێناوه. ویرجیل ویدریچ له چه‌ندین پۆستی جۆراوجۆری وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه، دارێژه‌ی بیرۆکه، دیزاینه‌ری پێشانگا یا به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له خولقاندنی سیناریۆی فیلمی کورت و بڵیند، موزیک ڤیدیۆ، هونه‌ری چیدمان، پێشانگاکان و مۆزه‌خانه‌کان و هه‌روه‌ها له پرۆژه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری کردووه.
پیتێر چێر کاسکی Peter Tscherkassky
"پیتێر چێر کاسکی" له‌دایکبووی ساڵی 1958ی زایینی له شاری وییه‌ن له وڵاتی نه‌مسایه. ئه‌و له ساڵانی 1977 تا 1979ی زایینی له زانستگای وییه‌ن به شێوه‌ی هاوکات خه‌ریکی وانه خوێندن له به‌شه‌کانی رۆژنامه‌وانی و زانسته‌کانی سیاسی بووه و له 1979ی زایینی کاری فیلمسازیی ده‌ست پێکردووه. ئه‌و له درێژه‌ی ژیانی پیشه‌یی خۆیدا له فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا به‌شداری کردووه و هه‌روه‌ها له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی هاوکاری فیلمسازانی نوێی نه‌مسا بووه که له ساڵی 1982ی زایینی ده‌ستی به کار کردووه. به‌رهه‌می ئه‌و به ناوی "ڕێکارنامه‌کان بۆ رووناکی و ده‌نگ" ساڵی (2005)، له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان، یه‌که‌مین نمایش کردنی جیهانیی خۆی پێشکه‌ش کرد.
میشێلا گرێیل Michaela Grill
"میشێلا گرێیل" له‌دایکبووی ساڵی 1971ی زایینی له وڵاتی نه‌مسا، له شاره‌کانی وییه‌ن، گلاسکۆ و له‌نده‌ن (کالێجی گۆڵدسمیت) وانه‌ی خوێندووه. ئه‌و له ساڵی 1999 به‌رهه‌م گه‌لێکی زۆری له بواره‌کانی فیلم، ڤیدیۆ، هونه‌ری چیدمان واته پێکه‌وه چنین و وێنه زیندووه‌کان خولقاندووه. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له وڵاتانی 5 کیشوه‌ری جیهان پێشکه‌ش کراوه، له‌وانه له MOMA NY،گه‌له‌ری نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری واشنتن، ناوه‌ندی Pompidou Paris،مۆزه‌خانه‌ی Reina Sofia مه‌درید، La Casa Encendidaله بارسێلۆنا، ICA له‌نده‌ن و زۆربه‌ی سینه‌ما تێکه‌کانی دیکه نمایش کراوه. میشێلا گرێیل له ساڵی 2010 خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی به‌رجه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی نه‌مسا پێ به‌خشراوه.
لۆرایا یۆ. مارکس Laura U. Marks
"لۆرایا یۆ. مارکس" له‌دایکبووی ساڵی 1963ی زایینی له وڵاتی که‌نه‌دا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دۆکتۆڕای خوێندنه‌وه‌کانی بینراو و فه‌رهه‌نگییه له زانستگای رۆچیسترۆ و نووسه‌ر و مامۆستای کۆلێژی Grant Stateله زانکۆی سیمۆن فیزه‌ر. له زومره‌ی بۆچوونه‌کانی ئه‌و، پێناسه کردنی ناوه‌رۆکی وێنه، هه‌ست پێ کردنێکه که به پێی ئه‌و، په‌یوه‌ندیی بینه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌کان له جیاتی بینین، به ده‌ست لێدان روو ده‌دات.
ئارنه برو Arne Bro
"ئارنه برو" له‌دایکبووی ساڵی 1953ی زایینی له فرێدریکسبێرگ له وڵاتی دانیمارکه. ئه‌و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی دانیمارکه و سه‌رۆکی به‌شی به‌ڵگه‌فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌یه‌تی. ئه‌و وه‌کوو ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی دانیمارک ده‌رچووه. برو له ساڵی 1988 کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "پێنتا فیلم"ی دامه‌زراند و وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ئه‌کادیمیای فیلمی دانیمارک، نووسینگه‌ی فیلمی ده‌وڵه‌تیی دانیمارک، کۆمیته‌ی مافه‌کانی فیلم (ئه‌کادیمیای فیلمی دانیمارک)، یه‌کێتی ده‌رهێنه‌رانی فیلم و هتد خزمه‌تی کردووه.
لیا جۆواناتزی بێلته‌رامی Lia GiovanazziBeltrami
"لیا جۆواناتزی بێلته‌رامی" له‌دایکبووی ساڵی 1967ی زایینی له ترنتۆ له وڵاتی ئیتاڵیا، ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ری سیناریۆ و مۆنتاژکاری فیلمه. ئه‌و نووسه‌ری شه‌ش کتێبه و له ساڵی 1992 تا ئێستا زیاتر له 30 فیلمی به‌ڵگه‌یی به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌فریقیا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌و له ساڵی 1997 فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما و گفتوگۆی نێوان ئایینه‌کان ”TodayReligion “ دامه‌زراند. له ساڵی 2016 به‌ڵگه‌فیلمی ” Ukon the samurai” ئاماده کرد که خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی له فێستیڤاڵی فیلمی ” RushDoc” و باشترین به‌ڵگه‌فیلمی ژیان‌نامه‌ی مێژوویی له فێستیڤاڵی فیلمی ” StarDoc ” له لۆس ئه‌نجلۆس به‌ده‌ستهێنا.
بادی مینک BadyMinck
"بادی مینک" له‌دایکبووی ساڵی 1956ی زایینی له لۆکزامبۆرگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هونه‌رمه‌ند، سینه‌ماکار و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه. ئه‌و له به‌شی په‌یکه‌رتاشی (ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی وییه‌ن) و فیلمسازیی ئه‌زموونی (زانستگای هونه‌ره‌کانی به‌که‌ڵک) وانه‌ی خوێندووه. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له سنووری به‌شه جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ری تێپه‌ڕیوه و له سینه‌ماکان، فێستیڤاڵه‌کان، مۆزه‌خانه‌کان، گه‌له‌رییه‌کان، پارک و باغ و شوێنه گشتییه‌کان و رایه‌ڵه‌ی جیهانی وێب نمایش کراون.
له سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌رکی پێشکه‌شکاری و کارناسیی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی 38ـ20 له ئه‌ستۆی "عه‌تا موجابی" دابوو، ئه‌و له‌دایکبووی ساڵی 1984ی زایینی رێکه‌وتی 1363ی هه‌تاوی له شاری قه‌زوین و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی کارناسی باڵا واته ماسته‌ری "ئه‌ده‌بیاتی دراماتیک" له کۆلێژی هونه‌ر و بیناسازی زانستگای ئازادی ئیسلامی و فێرخوازی هونه‌ریی به‌شی فیلمسازیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، ئه‌ندامی ماڵی سینه‌ما ـ ئه‌نجومه‌نی کورته فیلمی ئێران (ئیسفا) و وانه‌بێژی سینه‌ما له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و سینه‌ماکاره.
کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی 38ـ20 به پاڵپشتیی بریکاری فه‌رهه‌نگی و فێرکاریی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به شێوه‌ی مه‌جازی و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.