یونیسێف بڵاویکرده‌وه، له هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌فریقیا نزیکه‌ی ١. ٤ ملیۆن منداڵ خه‌ریکه له برسا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌پێی بەدواداچوونێکی یونیسێف، ئه‌و منداڵانه به‌شی زۆریان له وڵاته‌کانی سودان، سۆماڵ، نه‌یجیریا و یه‌مه‌نن. ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌کات که له شه‌ش مانگی داهاتوودا، به هۆی نه‌بوونی خۆراکه‌وه گیانی ٢٠ ملیۆن که‌س ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نتۆنی له‌یک، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یونیسێف له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که خه‌ریکه کات له‌ده‌ست ده‌چێت و زیاتر له ملیۆنێک منداڵ له‌به‌ر برسێتییه‌ک ده‌مرن که به‌ده‌ستی مرۆڤ دروست کراوه. لەو ڕووەوە بەرپرسەکەی یوئێن داوا ده‌کات جیهان په‌له بکات و کاره‌ساتی برسێتی شاخی ئه‌فریقیا ساڵی ٢٠١١ دووبارە نه‌بێته‌وه.