بەر لە دەستبەکاربوونی لەم مانگەدا وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پارێزگای دهۆک چێشتخانەیەک بەناوی ترامپەوە کراوەتەوە. به پێی هەواڵێکی دەیلی تایمز، خاوه‌نی چێشتخانه‌که، (نایدار زاوێته‌یی)، وتوویه‌تی جگه له‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ی بۆ قازانجی بازرگانی به‌کار هێناوه، ئه‌و ترامپی خۆشده‌وێت و سه‌رسامه به سووربوونی ئه‌و سه‌رۆکه له‌سه‌ر بڕیاردان.
هه‌روه‌ها نایدار وتوویه‌تی "من له‌و کاته‌وه حه‌زم کرد ناوی ترامپ بۆ چێشتخانه‌که‌م هه‌ڵبژێرم، که کاندید بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کان ستایشی ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند که ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی پێشمه‌رگه ده‌کات. بۆیە وتم ئه‌وه ئه‌و سه‌رۆکه‌یه که داعش له ناوده‌بات و توند و خاوه‌ن بڕیاره. "
سه‌رچاوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئۆباما ماوه‌ی هه‌شت ساڵه سه‌رۆکه تا ئێستا چێشتخانه‌ی به ناوه‌وه نه‌کراوه، به‌ڵام ترامپ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستبه‌کاربێت چێشتخانهیەکی ماسیی له دهۆک به ناوه‌وه کراوه، که خواردنێکی په‌سه‌ندکرا و میللییه له کوردستان.