((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی پێشەكی

((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی پێشەكی


سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ
نوسینی
چیای مامە لەتیف
***
ئەمشەو شەوێكی ترەو تاریك و ترسناكترە لەشەوانی تر!
ئەمشەو بەجێی چرا خەم ڕۆناك و پرسەدار ترە لەئازارەكانی تر!
ئەمشەو داخێكی جیاوازتر بەڕۆحی شارەوەیە لەو پەراوێزە نزیكەدا!
ئەمشەو كۆستێكی گەورەتر بەسەری شارەوەیە لەو شەقامە داخراوەدا!
ئەمشەو قەدەرەكان بەڵێ-ئەكەن بە نا!
ئەمشەو چارەنوسەكان بەڵێ-ئەكەن بە نا!
ئەمشەو لەگوڵی سلێمانیەوە تا گوڵزاری بەهەشت لەدڕك و لەنینۆك ئەترسن!
ئەمشەو لەمەیتی ناشادەوە تا ڕوخساری مانگ
تابلۆیەكی بێڕەنگ و بێدەنگ و بێكەس ئەپارێزن!
***
یەكەمجارە بێدەمگی میوانی هەمو دڵێ بێت!
یەكەمجارە فرمێسك دەعوەتی هەمو چاوێ بێت!
یەكەمجارە ئازار دیواری هەمو دەرونێ بێت!
یەكەمجارە ماتەم گوڵدانی هەمو جادەو گەڕەك و كۆڵانێ بێت!
یەكەمجاریشە مردنی ناوێكیش شار خۆی ببێ بە تابوت و بە گۆڕێكیش بوی!
شار خۆی ببێ بە گۆدۆ و بەفریادڕەسێ بۆی!
***
ناشاد-وابو تەنیایی خۆشترەویست و ئەترسا لەتەلارا دەستی فڵچەو بۆیە نەگرێت!
ناشاد-وابو دووری خۆشترەویست و ئەترسا
لەكۆشكا خەیاڵ و بیری یەكنەگرێت!
ناشاد-وابو هەژاری خۆشترەویست و ئەترسا لەباخدا خەون و تابلۆی یەكنەگرێت!
ناشاد-وابو بێكەسی خۆشترەویست و ئەترسا لەڤێلادا ویژدان و هونەرەكەی یەكنەگرێت!
ناشاد-وابو ئاوارەیی خۆشترەویست
ئەترسا لەگیرفانی گەرما سلێمانیەكەی و باڵای ڕەوشت و ئاكارو ئەخلاقەكەی یەكنەگرێت!
***
گلەیی لێرەناكەم نا قەت لێرە گلەیی ناكەم گلەیی لەم ژهرە سپی و بەختە شوم و تاڵەناكەم!
بەس خەمی ئەوەمە بەشەكەت لەو دونیاش كەم وكورتبێت!
بەس داخی ئەوەمە مافەكەت لەو قیامەتەش بچوك و كزبێت!
بەس نیگەرانی ئەوەمە حەقەكەت لەو بەزەخەش نەنوسراوبێت!
بەس حەسرەتی ئەمە بەهەشتەكەت لەو جیهانەی دیكەش دۆزەخێكی پان وبەرین بێت!
بەس عەزابی ئەوەمە ئیمانداری و عەقیدەكەت
لەو ڕۆژی حەشرەدا بەژێرپێی شەیتانەكانی تر بكەوێت!
***
ناشاد-لەتاریكی دا مایەوە بۆئەوەی شیشی زیندانەكەمان بشكێنین!
ناشاد-لەغەریبی دا مایەوە بۆئەوەی نرخی خاك و زەوی خۆمان بزانین!
ناشاد-لەتینوێتیدا مایەوە بۆئەوەی بەهای چەم و كانی و ڕوبارەكانمان بفامین!
ناشاد-بە برسێتی مایەوە بۆئەوەی ویژدان و زەمیرمان بەزەیت و نەوت دانەپۆشین!
ناشاد-بەبێدەنگی بۆلای خوا ڕۆیشتەوە بۆئەوەی وڵات و ئاڵای خۆمان بپارێزین!
***
وەك هەمیشەیەكی پەیادارو بەهەیبەت
سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ كە دەست لەخەمێكی ناشادابو!
وەك هەمیشەكی ڕێزدار و بەغیرەت
سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ كە دەست لەبرینێكی ناشادابو!
ئەوانی تر هەر سڵاوێكی ڕوت وقوت بو لە خولەكێكدا بۆش وبەتاڵ د!
ئەوانی دیكەش هەر سەلامێكی وشك و ڕەق لە بۆنەیەكدا خاڵی و هیچی هیچ دا!
گرنگ مانەوەی كۆتاییەو دەستی دكتۆر تەها ڕەسوڵ سێبەری ناشادی بێنازنەكرد!
گرنگ عەشقی هەتا سەرەو دڵی دكتۆر تەها ڕەسوڵ پشت و پەنای ناشادی چۆڵنەكرد!
***

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu