‎ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا وستەمکارانی مەدرید لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێ دا ... هەڵۆ بەرزنجەیی

‎ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا وستەمکارانی مەدرید لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێ دا ... هەڵۆ بەرزنجەیی

٢٠٢٤/٥/١٢

‎ئیمڕۆ ١٢/٥/٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلمانی ئیسپانیایە و حکومەتەکەی  پێدرۆ شانسێز سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات کە نایانەوێ ئیسپانیا پارچەپارچە بێت پێویستیان بە دەنگی پارتەکەی کارلێس پێنجیمۆندتی سەربەخۆخوازی کاتالانییە کە لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا %22 دەنگی وەک دووەم پارتی کاتالۆنیا بەدەست هێناوە .

‎پێنچیمۆنت کە لە ریفەڕاندۆمی 2017 بووە سەرۆکی کاتالانیا، و حکومەتیان دامەزراند. بەڵام هەر زوو دەسەڵاتی ناوەندی لە مەدرید بە هێزی پۆلیس ڕووبەڕوویان بوونەوە و حکومەتی کاتالۆنیان ڕوخان و سەربەخۆخوازەکانیان گرت و سزا دا و هەندێکیان هەڵاتن.پێنجیمۆنت ناچار بوو هەڵبێت و لە دەرەوەی کاتالۆنیا درێژە بە خەباتی ئازادیخوازی خۆی بۆ کاتالۆنیا بدات.بەم پێیە ناوبراو دوایی رووبەڕووی هەڕەشەکانی دادگای دەستووریی ئیسبانیا بووە و تاوانبارکرا بەوەی دەیەوێ ئەو وڵاتە پارچەبارچە بکات. 

‎لەو کاتەوە تا ئێستا پێنجیمۆنت هەر بە سەرۆکی کاتالۆنیا تەماشاکراوە.ئەگەرچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت ئەوانەی خۆیان کێشەی نەتەوەییان هەیە وەک بەریتانیا کە سکۆتلەندی و وێڵز و ئیرلەندییەکانیش داوای جیابوونەوە دەکەن ،پشتیوانی سەربەخۆیی کاتالانیایان نەکرد و هەڵوێستیان بریتی بوو لەوەی کاتاڵۆنیا لە یەکێتی ئەوروپا وەرناگیرێ بە ئەندام و ئەم دەوڵەتە نوێیە بۆی نییە دراوی یۆرۆ بەکار بهێنێ. ئەمەش ستەمێکی گەورە و بە گەمارۆدان و ئابڵوقەیەکی سیاسی و ئابووری دادەنرا، بۆیە کاتالۆنییەکان لە بوونە دەوڵەت شکستیان خوارد.

‎بەڵام هەموو هەڕەشە و گوڕەشەی ئیسپانیا لەو وڵاتانەی ئەوروپا بەتایبەت بەلجیکا و ئەڵمانیا نەیتوانی پینجیمۆنتی ڕادەست بکەنەوە.

‎بۆ ئەم هەڵبژادنە کاتالۆنیەکان هەر هاوار هاواری پێنجیمۆنت پێنجیمۆنتیانە و بە سەرۆکی و سیمبۆلی ئازادیخوازی خۆیانی دەزانن.  پێنجیمۆنت و پارتەکەی ماوەیەکە لەگەڵ حکومەتەکەی شانسێز خەریکی گفتوگۆن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

‎شانسێز دەیەوێ زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنێ و حکومەتی بەدەستەوە بمێنێ.بۆیە پێویستی بە دەنگی پارتەکەی پێنجیمۆنتە.لە دۆخێکی وادا دەیەوێ لێبووردنی گشی دەر بکات بۆ ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا ئەوانەی لە زیندانن ئازادکرێن و ئەوانەشی هەڵاتوون بگەڕێنەوە. پێنجیمۆنت بۆئەوەی ئەم دەرفەتە لە دەست نەدا داوا دەکات هەڕەشە یاساییەکانی لەسەر لابرێ و وەک سەرۆک بگەڕێتەوە و بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانی تریش بدەن.

‎شانسێز لەناوەوە لەژێر گوشاری زۆری ئۆپۆزیسیۆندایە و تاوانباری دەکەن کەا خۆی فڕۆشتووە، چۆن دەست دەخاتەنە ناودەستی کەسێک بڕیاری دادگای لەسەرە و دەیەوێ ئیسپانیا لەتلەت بکات..

‎هەڵبەت هەلومەرجی ئێستا و ئەو هەموو زیانەی گەورەی بە کاتالۆنیا کەوت، بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگی سەربەخۆخوازی،و ئێستاش بێکاری و هەڕەشەی وشکبوونەوەی زەوی لە کاتالۆنیا و کەمی خانووی نیشتەجێ و زۆر کێشەی تریش ڕۆڵیان هەیە بەسەر گرانی باری ئەرکی سەرشانی سەربەخۆخوازەکانەوە... بەڵام پێنجیمۆنت و پارتەکەی هەر سوورن لەسەر ئەوەی ریفەڕاندۆمەکەی ساڵی 2016 یان تاوان نەبووە و کاتالۆنیا دەبێ سەربەخۆ بێت و بێتە دەوڵەت..

‎کەواتە ئەم گرفتە بە ئاسانی لە یەخەی ئیسپانیا نابێتەوە، ئەگەریش هەیە وڵاتانی تر دەست بخەنە ناو مەسەلەکەوە. هەروەک پێش ماوەیەک دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کەوا دەزگای هەواڵگیری روسیا و پۆتین پێنجیمۆنتیان بینیوە و گفتی هاوکاری سەربازی و دارایی و زۆر شتی تریان پێداوە بە مەرجی ئەوەی ئاژاوە و ناسەقامگیریی لە ئیسپانیا و ئەوروپادا ساز بدات..ئیسپانیا ویستی ئەم تۆمەتە بقۆزێتەوە و سزا و هەڕەشەکانی لەسەر پێنجیمۆنت و کاتالۆنیا قورستر بکات، بەڵام نەیتوانی هیچ بەڵگەیەک بەدەست بهێنێ لەبەرئەوەی پێنجیمۆنت داواکەی رووسیای رەت کردبۆوە. کریستینا مۆنگەی زانستکاری ئیسپانی دەڵێ : سەربەخۆخوازەکان پارتەکەی پێنجیۆنت ERCواز لە داوای سەربەخۆی ناهێنن. پارتی ئەوانی تریش پارتەکانی PPو Vox ناچار دەکەن بێنە سەر باری سەربەخۆخوازی پ

‎پێی وایە دیسان پێنجیمۆنت دەبێتەوە بە سەرۆک کەواتە وەک مۆنگەی دەڵێ: ئیسپانیا دەیەوێ بە حەپی ئیبۆپرۆڤین ئازارەکەی بشکێنێ. ئەمەش ستراتیژیی نییە.

‎بێگومان کێشەی سەربەخۆیی کاتاانیا بە پینە و پەرۆ و تاکتیکی هەڵبژاردن چارەسەر نابێت و باشتر وایە لەسەر بنەمایەکی ئاشتییانە و ئاوەزمەندانە وەک ئەزموونەکەی چیک و سلۆڤاکیا بێ قڕە و هەرا دۆستانە و ئاشتییانە جیابنەوە. ئەو سنوورە دەستکردەی ئێستای ئیسپانیا پیرۆزتر نییە لە ویست و ئیرادەی نەتەوەی مافخوراوی کاتالۆنی و باسکی و چەندانی تر..

شایانی وەبیر هێنانەوەیە دەوڵەتی ئینگلیز و زۆر شوێنی تر دژ بە ویستی کورد وەستانەوە و یەکێگکی تر لەوانە بەتایبەت دەوڵەتی ئیسپانیا کاتی خۆی دژ بە ڕیفەڕاندۆمەکەی باشووری کوردستان وەستایەوە.. ئاخر وەک دەڵێن: (ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت، لە لە بەردەفڕکێ دەترسێ)..

‎کتومت وەک لای خۆمان هەڕەشە و گوڕەشەی داگیرکەران هەرگیز ناتوانێ کۆڵ بە کورد بدات چۆک لەبەردەم داخوازییە نەتەوەییەکانیدا بدات!..جا ئەگەر لەسەر بنەمای تێەیشتن و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی کورد و خۆیان ئامادەی چارەسەرکردنی دۆزی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی کورد بکەن، لە ئاکامدا بە سوودی خۆیانە بەر لە هەر لایەنێکی تر!... بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەب ئەم ڕاستییەیان بۆ قووت دەچێت؟!...

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu