ئه‌ستێره‌ی جه‌ماوه‌ر.. .. هونه‌رمه‌ند مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی
ساز دانی دیمانه.. .
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر
ده‌نگێک
بوو، دره‌نگ له‌دایک بوو، به‌ڵام زوو له‌ناو دڵی خه‌ڵکا پێی گرت،
گه‌وره‌بوو ژیا‌و، ئه‌ژی و هه‌ر ئه‌ژی.. . ده‌نگێک پرسیاری دروست کرد،
ده‌نگێک وه‌ڵامه‌کانی سه‌رسام کرد، ده‌نگێک له‌ناخی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه،
په‌یامی مارشی ژنی کوردی ڕاگه‌یاند، ئه‌ستێره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره.. . مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی.
هه‌ڵکه‌وت/
ئه‌م کاته‌ت باش خاتوو مه‌رزییه، سه‌ره‌تا خۆم به‌خۆش حاڵ ده‌زانم بۆ
سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه، ده‌مه‌وێت ساتێک له‌نزیکه‌وه به‌ڕێزتان بدوێنم،
بۆ عاشقانی ده‌نگی، ئه‌ستێره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان..
.
خاتوو مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی.
مه‌رزییه/
ئه‌م کاته‌ت باش هه‌ڵکه‌وت گیان، سه‌ره‌تا سوپاس بۆ تۆئازیز بۆ زه‌حمه‌ت
کێشانت، بۆ سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه.
هه‌ڵکه‌وت/
ڕات چییه، ده‌ڵێم ئه‌ستێره‌ی جه‌ماوه‌ر؟
مه‌رزییه‌ی/ زۆر
سوپاس بۆ هه‌ستت، دیاره له‌ووڵاتانی دنیا، به‌هاو ڕێزگرتن بۆ هونه‌رمه‌ند
هه‌میشه باو بووه، به‌ڵام له‌لای ئێمه بیری لێ نه‌کراوه‌ته‌وه.
هیوادارم به‌پێی توانا‌و خزمه‌تی هونه‌رمه‌نی کورد، ڕێزگرتن له‌هونه‌ره‌که‌ی
ببێته عاده‌ت، وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی دنیا..
هه‌ڵکه‌وت/
دوا هه‌واڵی به‌ڕێزتان چیه، پڕۆژه‌ی نوێتان چیه؟
مه‌رزییه/
"به‌پێکه‌نینه‌وه".. . وابزانم بۆخۆت ده‌زانی، دواپڕۆژهم ئه‌لبوومێکی
تازه‌یه، هیوادارم بتوانم له‌نزیکترین کاتدا بیگه‌ێنمه به‌رده‌ست و گوێی
هه‌موو کوردێک له‌هه‌ر کوێ هه‌ن.
هه‌ڵکه‌وت/
له‌بیری ئهوهدانیت، جگه له‌زمانی کوردی، به‌زمانێکی دیکه گۆرانی بڵێ،
له‌خزمه‌ت ناساندنی کلتورو هونه‌ری کوردی بۆ ووڵاتانی دیکه، وه‌ک چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندی جیهانی ئه‌م کاره‌یان کردوه؟
مه‌رزییه/
بێگومان بۆ سه‌ره‌تا، به‌نیازم گۆرانیه‌ک نوێ به‌زمانی عه‌ره‌بی تۆمار
بکه‌م، دوای ته‌واو بوونی ئه‌م به‌رهه‌مه، وهسهرکهوتنم له‌م
پڕۆژه‌یه‌دا له‌داهاتوودا پُڕۆژهی ترم به‌ده‌سته‌وه‌یه، هیوادارم بتوانم
جێ به جێی بکه‌م.
هه‌ڵکه‌وت/
به‌ڕێزتان بۆ نووسینی تێکستی گۆرانیه‌کانت، هه‌وڵت نه‌داوه نووسه‌ره‌که‌ی
ژن بێت، بێگومان زیاتر ئه‌توانێ له‌ناخی به‌ڕێزتان تێ بگات وه‌ک ژنێک؟
مه‌رزییه/
بێگومان
ده‌مێکه من بیرم له‌وه‌کردۆته‌وه، وهههوڵیشم داوه، وه‌له‌م ئه‌لبوومه‌مدا
3 گۆرانیم تێکستی خاتوو (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) ه، له‌نزیکی هه‌ستی
هه‌ردوولامان
توانیوومانه 3 به‌رهه‌می باش ئاماده بکه‌ین،
هه‌روه‌ها
گۆرانیه‌کی ترم له
تێکستی خاتوو (که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) ه،
دوای ته‌واو بوونی ئه‌لبومه‌که‌م
چه‌ند به‌رهه‌مێکی
که‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه،
ئه‌وانیش
له‌تێکستی خاتوو (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) یه
و ئاوازی گۆرانیه‌کانیش له‌لایه‌ن بهڕیزتانهوهیه کاک هه‌ڵکه‌وت.
هه‌ڵکه‌وت/
دیاره نزیکی هه‌ست وتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
ده‌بێته له‌دایک
بوونی چه‌ند به‌رهه‌مێکی نوێ، وه‌ک ئه‌زموون چۆن ده‌یبینی؟
مه‌رزییه/
بێگومان، ئه‌م هه‌وڵه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نوێیه، له‌و ڕووهوهکاری که‌م
کراوه، چ وه‌ک من چ وه‌ک به‌ڕێزتان ئاوازی گۆرانیه‌کانت داناوه، هه‌ردوو
لامان بیرۆکه‌ی تێکسهکانی خانوو (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) مان له‌لا په‌سه‌ند
بوو، وه ئه‌و بڕوایه، له‌نێوان من و خاتوو مه‌هاباد و بۆ خۆت کاک
هه‌ڵکه‌وت، دروست بوو، بێ گومان ده‌بێته هۆی له‌دایک بوونی چه‌ند کارێکی
هونه‌ری جوان.
هه‌ڵکه‌وت/ چ
که‌موو کورتییه‌ک ده‌بینی له‌گۆرانی و مۆسیقای کوردی به‌گشتی؟
مه‌رزییه/
له‌ڕاستدا که‌موو کورتی زۆرن، نازانم له‌کوێوه ده‌ست پێ بکه‌م، چ وه‌ک
مۆسیقا چ وه‌ک هۆنراوه، له‌پێشوودا هۆنراوه‌یان ده‌کرده گۆرانی،
که‌زۆرینه‌ی کاره‌کان لاوازی پێوه‌دیار بوو به‌هۆی نه‌بوونی که‌سانی
تایبه‌ت مه‌ند بۆ نووسینی تێکستی، تایبه‌ت بۆ گۆرانی، هه‌روه‌ها ئه‌و
ئاوازانه‌ی دانراون بۆ هۆنراوه‌که، له ڕووی چۆنیه‌تی میلۆدیه‌که له سێ
پله یان چوار پله‌ی مۆسیقا تێ نهپهڕیووه، هه‌روه‌ها ژه‌نیاره‌کان
نه‌یان توانیووه خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌گشتی کاره‌کان تێکه‌ڵ کرابوون،
نه‌یان توانی بوو خۆیان بدۆزنه‌وه له‌کارێک تایبه‌ت مه‌ندبێت به‌به‌هره‌ی
ئه‌وکه‌سه، جگه له‌وه‌ی توانای ژه‌نیاره‌کان هێنده لاواز بوو که‌هه‌ر
چۆنێک بیان توانیبایه بۆ ژه‌نینی خۆیان گۆرانی بێژیان ئیجبار ئه‌کرد
که‌له‌و ده‌نگه‌وه گۆرانی بڵێ کهئهمهکارێکی زۆر هه‌ڵه‌یه.. . هیوادارم
هه‌نگاوی باشتر بنرێت بۆکاری نوێ و کاری باش له‌خزمه‌ت پێشکه‌وتنی هونه‌ری
کوردی.
هه‌ڵکه‌وت/
کاریگه‌ری سه‌ره‌کی چیه به‌رامبه‌ر به‌چه‌ندین سروودی نیشتمانی وه‌ک (سڵاو
پێشمه‌رگه) و (ڕێفراندۆم) ؟
مه‌رزییه/ من
خۆم پێشمه‌رگه بووم، هه‌مووکات له‌ناخۆشی میلله‌ته‌که‌م به‌شداربووم، وه
به ئه‌رکی سه‌رشانمم زانیوه به‌هونه‌ره‌که‌م هه‌ڵوێستم هه‌بێ، من بۆخۆم
له ناو ناخۆشییه‌کان ژیاوم و درکم پێکردوه، بێگومان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی
ناخی خۆمه، په‌یامم له‌سروودی ڕێفراندۆم بۆ گه‌له‌که‌م، به‌مه‌به‌ستی
ده‌ست نیشان کردنی چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مان و هێنانه‌دی خه‌ونی گه‌وره‌ی
هه‌مووان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
هه‌ڵکه‌وت/
به‌ڕای به‌ڕێزتان کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، نرخ بۆ کاری هونه‌ری دابنرێت؟
مه‌رزییه/
"به پێکه‌نینه‌وه" زۆر دره‌نگه نه‌ک کاتی نه‌هاتبێ، به‌ڕاستی ئه‌م
پرسیاره‌م زۆر پێ خۆشه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه
نه‌بوونی نرخه بۆ کاری هونه‌ری، به‌ڕاستی ئه‌مه به‌ئه‌رکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی ئه‌زانم، هیوادارم ئاوڕێکی لێ بداته‌وه‌و ڕێگا چاره‌یه‌ک
بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه..
..
هه‌ڵکه‌وت/ چ
داوایه‌کت هه‌یه سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی مۆسیقا و گۆرانی، به‌تایبه‌ت زۆر
له‌کاره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان تۆمار ئه‌کرێن؟
مه‌رزییه/
به‌ڕای من تۆمارکردنی هه‌ر به‌رهه‌مێکی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌و
هونه‌رمه‌نده خۆی به‌رپرسیاره له‌هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی کاره‌که‌ی، مافێکی
زۆر بچوکی هونه‌رمه‌نده، که له‌هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی کاره‌که ئازاد بێت،
به‌ڵام هێنده کێشه‌مان هه‌یه وه‌ک نه‌بوونی گروپی مۆسیقای ته‌واو بۆ
به‌رهه‌م هێنانی گۆرانیه‌کی پاک، به‌ناچاری، په‌نا ده‌به‌ین بۆ ئه‌م لاو
ئه‌و لا، وهداوام ئه‌وه‌یه، هه‌رچی زووه بتوانرێ کۆنگره‌یه‌ک ببه‌سترێ
بۆ مۆسیقا و گۆرانی له‌کوردستان، به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و
تاراوگه، بۆ گه‌شتنه ئه‌نجامێک، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
کهشایهستهنین له‌ڕێی میدیاکانه‌وه بڵاوکرێته‌وه، به‌ڕاستی ده‌بێته
تێکچوونی چێژ‌و سه‌لیقه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، بهپێوویستی ئه‌زانم،
داڕشته‌یه‌ک ئاماده‌بکرێت بۆئه‌وه‌ی ڕه‌ش و سپی پێکه‌وه نه‌سوتێ، وه‌من
هه‌مان هه‌ڵوێستم له‌ڕۆژنامه‌ی په‌یامی کوردا له ئه‌ڵمانیا بڵاوکرده‌وه.
هه‌ڵکه‌وت/
بۆچی به‌گشتی ستایل ده‌ست نیشان نه‌کراوه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی له
مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی؟ بۆنموونه له‌هه‌ندێ هوند ده‌پرسی: ستایلت چییه؟
داده‌مێنێ!
مه‌رزییه/
ئهمهکێشهی هه‌موان بووه، من بۆخۆم هه‌وڵم داوهڕهچاوی ئه‌م خاڵه
بکه‌م، گرفت زۆرن که ڕێ خۆشکهرنهبوون بۆ جیابوونه‌وه‌ی ستایله‌کان و
وه‌هه‌ریه‌ک توانای خۆی بزانێ، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌شاره‌زای مۆسیقیه‌کان
به‌گشتی و هه‌روه‌ها گۆرانی بێژه‌کان له‌ڕووی زانستی موزیکه‌وه، من
له‌سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه عاشقی ستایلی ته‌ره‌ب بووم، تا خۆشبه‌ختانه
توانیم به‌و ئاواته‌م بگه‌م له‌گه‌ل َبهڕێزتانا به‌گۆرانی (ههمووشهو)
توانیم بێمه دنیای ته‌ره‌ب، وه‌هیوادارم بتوانم درێژه‌ی پێبده‌م.
هه‌ڵکه‌وت/ من
ده‌ڵێم گه‌ر عه‌ره‌ب شانازی به ئوم کلسوم بکات، جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ش شانازی
به به‌ڕێزتان بکه‌ین..
.
مه‌رزییه/
زۆر سوپاس بۆ هه‌ستت هه‌ڵکه‌وت گیان، په‌یامی من خزمه‌ت کردنه به هونه‌ری
میلله‌ته‌که‌م، گه‌وره‌ترین ده‌ست که‌وت له‌لای من ڕازی بوونی
میلله‌ته‌که‌مه، له‌به‌رهه‌مه‌کانم..
.
هه‌ڵکه‌وت/
له‌کاره هونه‌ریه‌کانت بیر له‌چێژی گه‌نجان ده‌که‌یته‌وه به‌گشتی؟
مه‌رزییه/
بێگومان من یه‌کێکم له‌وانه‌ی گه‌نجم له‌لا گرنگه، بۆ خۆم سێ منداڵی
گه‌نجم هه‌یه، لهههمووکارهکانمدا پرس وڕایان پێ ده‌که‌م، خۆش به‌ختانه
هه‌رسێ مناڵه‌که‌م گوێی مۆسیقایان هه‌یه، بیروڕای جوانم پێ ئه‌ده‌ن،
وه‌هه‌ر که‌سێک بییه‌وه‌ێ ڕاو سه‌رنج پێ بدات به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ری ئه‌گرم.
هه‌ڵکه‌وت/
به‌گشتی بواری گۆرانی بێژی ژن چۆن ده‌بینیت؟
مه‌رزییه/
هه‌میشه ئاره‌زووم ئه‌وه‌بووه که کۆمه‌ڵگای کوردی و کاربه‌ده‌ستان
ڕێ خۆشکه‌ربن، بۆ
ژنانی کورد، وه ڕێیان پێ بده‌ن و زه‌مینه‌یان بۆ خۆش بکه‌ن بۆ چالاک بوونی
ژنانی کورد به‌گشتی له‌هه‌موو بواره‌کاندا، وه‌من ئومێده‌وارم له‌بواری
گۆرانی ووتندا ژنان بێنه پێشه‌وه وبتوانن خزمه‌تی هونه‌ری میلله‌تی کورد
بکه‌ن.
هه‌ڵکه‌وت/
له کۆتایدا هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم به‌تایبه‌ت له‌کاره
هونهریهکانتدا، له‌دڵه‌وه ده‌ڵێم به‌ڕێزتان هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی
میلله‌تی کوردن..
.. .
مه‌رزییه/
زۆر سوپاس بۆ تۆ هه‌ڵکه‌وت گیان..
.. .